|
| ||
|
|
||
|
10 هه‌نگاوی كاریگه‌ر.. ئه‌گه‌ر پیاوان بتوانن ئه‌نجامی بده‌ن ژنان پێی سه‌رسام ده‌بن
له‌ژیانی رۆژانه‌دا نموونه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و پیاوانه به‌رچاو ده‌كه‌ون كه به‌ته‌واوی شێوازه‌كانیانه‌وه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هاوسه‌ره‌كه‌یان، یان خۆشه‌ویسته‌كه‌یان سه‌رسام بكه‌ن‌و سه‌رنجی ئه‌وان به‌لای كاره‌كانیاندا رابكێشن، پیاوان له‌و هه‌وڵانه‌یاندا ده‌یانه‌وێت كارێك بكه‌ن كه دڵی خۆشه‌ویسته‌كانیان پڕ بێت له‌خۆشه‌ویستی ئه‌وان‌و هه‌رگیز بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه كه بڕیاری له‌بیركردنی پیاوه‌كانیان‌و دووركه‌وتنه‌وه‌و دابڕان بده‌ن. پیاوان هه‌میشه به‌دوای ئه‌و رێگا‌و شێوازه نوێیانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه زانیاری‌یان ده‌داتێ ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی راكێشانی خۆشه‌ویستی ژن بۆ خۆیان. هه‌ندێك له‌و پیاوانه‌ی كه به پیاوی «رۆمانسی« ناوده‌برێن له نێو لاپه‌ڕه‌ی كتێب‌و په‌یجه‌كانی ئینته‌رنێتدا به‌دوای ئه‌و زانیارییانه‌دا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌گه‌ر تۆش له‌و پیاوانه‌یت ئه‌وا ده‌توانیت ئه‌م رێنماییانه‌ش له‌به‌رچاو بگریت بۆئه‌وه‌ی ببیت به پیاوێكی رۆمانسی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت یان خۆشه‌ویسته‌كه‌ت.. 1- هه‌میشه ئه‌و كارانه ئه‌نجام بده كه پێشبینی نه‌كراو بێت.هه‌میشه سه‌رنجی هاوسه‌ره‌كه‌ت یان خۆشه‌ویسته‌كه‌ت رابكێشه به‌ئه‌نجامدانی كارێك كه زۆر گه‌وره‌تره له قه‌باره‌ی سروشتی خۆی، ژنان نه‌ریتێكی سه‌یریان هه‌یه، چونكه حه‌ز له‌هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌كه‌ن كه له‌خه‌یاڵی خۆیاندا ته‌نها به‌ته‌ڵ ده‌توانێت بیكات، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌رنجی ئه‌و رابكێشیت ئه‌و به‌ته‌ڵه به كه ده‌توانیت هه‌موو كارێكی ئه‌و ئه‌نجام بده‌یت هه‌روه‌ك چۆن له خه‌یاڵی ئه‌ودا وێنه‌ی بۆ كێشراوه. 2- ژه‌مێكی خواردنی بۆ ئاماده بكه: هه‌ر خانمێك بگریت له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه به‌ده‌ر نییه له‌و ئاره‌زووه‌ی كه ده‌یه‌وێت هه‌میشه پیاوه‌كه‌ی بایه‌خ‌و گرنگی پێبدات‌و خزمه‌تی بكات، هه‌ربۆیه هه‌وڵبده ژنه‌كه‌ت بۆماوه‌یه‌كی كورت بنێریت بۆ شوێنێك تاكه‌مێك له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا كات بباته سه‌ر، له‌و كاته‌شدا ژه‌مێكی خواردنی تایبه‌تی بۆ ئاماده بكه بۆئه‌وه‌ی كه گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه پێی سه‌رسام ببێت، بیرت نه‌چێت دوای خواردنی ژه‌مه‌كه رێگه مه‌ده ئه‌و قاپه‌كان بشوات، به‌ڵكو خۆت ئه‌و كاره ئه‌نجام بده، بیرت ئه‌گه‌ر زۆر هیلاك بوویت له‌ئاماده‌كردنی ژه‌مه‌كه‌دا بیر له‌وه نه‌كه‌یته‌وه كه خواردنه‌كه نه‌خۆیت، به‌ڵكو خۆت له‌گه‌ڵیدا دابنیشه‌و خواردنه‌كه بخۆ. 3- ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت یان هاوڕێ كچه‌كه‌ت دره‌نگ له‌كاره‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و فریای خواردنی نیوه‌ڕۆ یان ئێواره نه‌كه‌وتووه بیخوات، ئه‌وا خێراكه‌و ژه‌مێكی خێرای له‌یه‌كێك له چێشتخانه نزیكه‌كان بۆ ئاماده بكه، ژنان زۆر رێزی ئه‌و هه‌ڵوێسته بچو‌وك‌و سادانه‌ی تۆ ده‌گرن‌و نرخی بۆ داده‌نێت، چونكه پێیانوایه ئه‌مه نیشانه‌ی بایه‌خ‌و گرنگی پێدانی تۆیه بۆ ئه‌و. 4- ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت یان خۆشه‌ویسته‌كه‌ت له كار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌یه‌وێت قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكات، هه‌رچییه‌كت به‌ده‌سته‌وه‌یه دایبنێ‌و به‌باشی گوێی لێبگره‌و هه‌ندێك جاریش هه‌ندێك پرسیاری ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌سه‌ر بردنی رۆژه‌كه‌ی ئاڕاسته بكه. 5- خۆت ئاماده بكه بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش به‌یه‌كه‌وه دوور له‌ماڵ‌و دوور له‌كاركردن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ژوورێك بگرن له ئوتێلێك‌و كاتێكی رۆمانسی پڕ له‌خۆشه‌ویستی ببه‌نه‌سه‌ر. 6- له‌یه‌كێك له‌رۆژه پشووه‌كانی هه‌فته‌دا، به‌یانییه‌كه‌ی زوو له‌خه‌و هه‌سته‌و ئه‌و ژه‌مه ئاماده بكه كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ت زۆری حه‌ز لێیه، بیرت نه‌چێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ژه‌مه‌ی به‌یانیدا ئه‌و رۆژنامه‌و گۆڤار‌و كتێبه‌ش دابنێ كه ئه‌و خوێنه‌ریه‌تی. 7- له‌كاتی سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆندا به‌دوای ئه‌و كه‌ناڵ‌و فیلمانه‌دا بگه‌ڕێ كه ئه‌ویش ئاره‌زووی ده‌كات، به‌یه‌كه‌وه سه‌یری فیلمه‌كان بكه‌ن‌و كاتێكی خۆش ببه‌نه‌سه‌ر. 8- زۆربه‌ی كات پیاوان د‌رك به‌گه‌وره‌یی‌و گرنگی ئه‌و شته بچووكانه ناكه‌ن كه ژنان ئاره‌زووی ده‌كه‌ن، وه‌ك «ماچ كردن، باوه‌ش پێداكردن«، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌م شته بچووكانه كه جێگه‌ی گاڵته‌پێكردنی پیاوانه شتی زۆر گه‌وره‌ن‌و هه‌میشه پێوانه‌ی خۆشه‌ویستیی‌و بایه‌خ پێدانی پیاوانن بۆ خۆشه‌ویسته‌كانیانن. 9- له‌وانه‌یه تۆی پیاو ئاره‌زووی ئه‌نجامدانی یاری تێنس یان پاسكیلسواری نه‌كه‌یت، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشه‌ویستی هاوسه‌ره‌كه‌ت یان هاوڕێ كچه‌كه‌ت بیت به‌شێك له‌كاتی خۆت دابین بكه بۆئه‌وه‌ی پێكه‌وه ئه‌و كاره بكه‌ن. 10- هه‌ندێك ژنان زۆر ئاره‌زووی چێشتلێنان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی تۆش له‌و كه‌سانه‌یه، ئه‌وا ئه‌و كتێبانه‌ی بۆ بكڕه كه چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی جۆره جیاوازه‌كانی خوارده‌مه‌نی تێدایه، چونكه ئه‌مه واده‌كات هه‌ست به‌خۆشبه‌ختیی‌و چێژ وه‌رگرتن بكات، ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ت له‌و كه‌سانه‌یه كه هیچ ده‌رباره‌ی «هونه‌ره‌كانی سه‌ماكردن« نازانێت، به‌ڵام زۆر ئاره‌زووی سه‌ماكردن ده‌كات، هه‌وڵبده تۆ فێری بكه‌و به‌یه‌كه‌وه كاتێكی خۆش ببه‌نه سه‌ر.
هاوڵاتی |
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||