| ||
|
||
رۆژی سێشه‌ممه ٥ ی ئازار پشووی ره‌سمییه
به‌پێی وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێم رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ٥ ی ئازار پشووی ره‌سمییه. له‌كاتێكدا پارێزگاری سلێمانی رێنماییه‌كی بڵاوكرده‌وه كه رۆژانی یادی راپه‌ڕین ده‌كرێته بۆنه له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی شار‌و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، به‌ڵام له‌لێدوانێكدا بۆ PUKmedia سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به یادی راپه‌ڕین به‌پێی یاسا رۆژی پێنجی ئازاری هه‌موو ساڵێك له‌یادی راپه‌ڕینی رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕیندا پشووی ره‌سمییه و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه. سه‌باره‌ت به‌یادی راپه‌ڕینی شار‌و شارۆچكه‌كانی تر هه‌ر شوێنه‌و له‌ساڵڕۆژی راپه‌ڕینی خۆیدا وه‌ك بۆنه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||