كارتی سور بۆ حكومەتەكەی نێچیرڤان بارزانی بەرزدەكەنەوە

٦٣ پەرلەمانتار لە خولەكانی پێشوو ئێستای پەرلەمان لە كوردستان و بەغدا بەیانامەیەكی توند بڵاو دەكەنەوە و كارتی سور بۆ حكومەتەكەی نێچیرڤان بارزانی بەرزدەكەنەوە.

 

 دەقی بەیاننامەكە

ڕاگەیاندراوێک بۆ: رای گشتی خەڵکی کوردستان

 

  لە ئێستادا، کە خراپی سیستمی حکومڕانی و، بێ موچەیی و بێکاری و نەداری زۆرینەی هاوڵاتیانی هەراسان کردوەو، رۆژانە بە چاوو گوێی خۆمان دەیان حیکایەتی جەرگ بڕ، لە وێنەی خۆکوشتن و هەڵوەشانەوەی خێزانەکان و خنکانی هاوڵاتیانی  کۆچکردومان، بۆ هەندەران دەبیسین و دەبینین، ئا لەم کاتەدا دەسەڵات لە بری ئەوەی ئازایانە لە ریشەوە دەست بۆ چارەسەری کێشەکان ببات و، کۆتایی بە گەندەڵی و بەهەدەردان بێنێت وپارەی فەرهودکراو وموڵک و زەوی دەوڵەت بگەڕێنێتەوە، بەڵام جارێکی تر دەیەوێ بە دەستبردن بۆ گیرفان و قوتی خەڵکانی موچەخۆرو رەش و روت، بە نەدان و کەم کردنەوەی موچە و زیاتر برسی کردنی خەڵک، پینەو پەڕۆی بێ پلانی و گەندەڵەیەکانی رابردوی بکات و، باری لاری سەر شانی راست بکاتەوە.

بەردەوامی قەیرانەکان و بێباکی دەسەڵات لە ئاست خراپی ژیانی خەڵک و کات کوشتن و کۆبونەوەی بێ ئەنجام و خۆدزینە لە بەرپرسیارێتی، دۆخەکە دەخاتە بەردەم دو بژاردەوە:

 یەکەم: یان ئەوەیە دۆخەکە دەتەقێتەوە، ئەم وڵاتە بەرەو تونێلێکی تاریک دەڕوات و، ئەو سەریمان لێ دیار نیە، کە لەمەدا نوخبەی دەسەڵاتدار لە روی قانونی و سیاسیی و ئەخلاقی و مێژویەوە بەرپرسیار دەبن.

دووەم: یان ئەوەیە لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی سیاسی تێرو تەسەلدا لە سەر دەستی ستافێکی تر، ئازایانە دەست بۆ گۆڕانکاریەکی ریشەیی ببرێت و هەمو جومگەکانی گەندەڵی وقۆرخکاری لە ریشەوە هەڵبتەکێنرێت و، دامەزراوەی نیشتیمانی و دیموکراسی و سەروەری قانون و رێزگرتن لە ئیرادەی میللەت جێگەیان بگرێتەوە.  

لەم کاتەدا و لە سۆنگەی هەست کردن بە بەرپرسیارێتی لە ئاست مەترسی دۆخەکە، لە یەک کاتدا ئەم پەیام و داواکاریانەمان لە خەڵکی هەرێمی کوردستان و کەسایەتیە سیاسی و ڕۆشنبیران هەیە:

یەکەم: ئەم حکومەتە چیتر نە دەتوانێت چاکسازی بکات ونە جێی متمانەی هاوڵاتیانە، ئەو دەستە ئەمینە نییە کە چارەنوسی میللەتی رادەست بکرێتەوە. بۆیە پێویستە دەستبەجێ هەڵوەشێتەوەو، لە بری ئەوە حکومەتێکی ڕزگاری نیشتیمانی دروست بکرێت و هەموو دەسەڵاتێکیان رادەست بکرێت بۆ ئیدارەدانی وڵات لە قۆناغی گواستنەوەدا، کە بە خێرایی دەست بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری ریشەیی سیاسی و ئیداریی و دارایی و ئابوریی بکات.

دووەم: ئێمە لە کاتێکدا پشتیوانی لە داو ڕەوا و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان دەکەین، داواکارین لەخەڵکی کوردستان بە هەمو پێکهاتەو ئینتمایەکی سیاسی و حزبیانەوە پارێزەری دام ودەزگا و سامانی گشتی بن ولەوە دڵنیابین دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بە خەبات وماندوبونی هاوڵاتیان بەرهەم هاتوە ،دەسەڵات و حیزبێک خاوەنی نین.

سێیەم: داوا لە پێشمەرگە قارەمانەکانمان و، هێزەکانی ئاسایش و، پۆلیس و دەزگاکانی تری ناوخۆ ئەکەین، کە لەم کاتدا بە وریایی و ئازایی و خەمخۆری خۆیان پارێزگاری لە سنورەکانمان و سەروماڵی هاوڵاتیان و ئاسایشی نیشتمانیمان دەکەن، بە هەمان شێوەش پشت و پەنای میللەتەکەیان و داواکاریەکانیان بن و پارێزگاری لەهەموو نارەزایەتیەکی مەدەنیانەی هاوڵاتیان بکەن و ژیانیان بپارێزن.

چوارەم: داوا لە پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین، لە زوترین کاتدا دانیشتنێکی نا ئاسایی ئەنجام بدەن،کە هیچ پاساوێک نەماوە بۆ ئەنجامنەدانی چونکە بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ دەتوانن لە هەرجێیەک بێت دانیشتنی ئاسایی یان نائاسایی ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی بە ئەرکی قانونی و سیاسی سەر شانی خۆیان هەڵسن.

ئێمە کە لای خوارەوە ناومان نوسراوە،داوا لە پەرلەمانتاران و کەسایەتیە سیاسیەکان و ڕۆشنبیران و دڵسۆزانی گەلەکەمان ئەکەین کە لەم ساتە چارەنوسسازەدا بە ئەرکی مێژویی و نیشتیمانی خۆمان هەستین بۆ دەربازبون لەم قۆناغە و کۆتایی هێنان بەو ناعەدالەتی و گەندەڵیەی چەندین ساڵە بە بەرنامە ئەنجام دەدرێت.

بێگومان سات لە دوای سات بە پێی گۆڕانکاری و پێشهاتەکان هەڵوێستی ترمان دەبێت.

ناوەکان :

 

١-عبدللە مەلا نوری

٢-عدنان عوسمان

٣-پەیمان عیزەدین

٤-سرگوڵ قەرەداغی

٥-د.دانا سعی سۆفی

٦-د.سروەر عبدالرحمن

٧-کوێستان محمد عبداللە

٨-حاکم شێخ لەتیف

٩-سەرهەنگ فرج

١٠-ئارام قادر

١١-دڵشاد حسین

١٢-نسرین شیخ جمال

١٣-شێرزاد حافز

١٤-کاردۆ محمد

١٥-ڕازاو محمود

١٦-فەرمان عزالدین

١٧-پەیمان عبدالکریم

١٨-عبداللە محمد امین

١٩-شەونم محمد غریب

٢٠-سۆزان شیهاب

٢١-د.احمد وەرتێی

٢٢-اسماعیل گەڵاڵی

٢٣-د. ڕێباز فتاح

٢٤-پەیام احمد

٢٥-بکر حمە سدیق

٢٦-تارا عبدالرزاق

٢٧-هوشیار عبداللە

٢٨-مسعود حیدر

٢٩-کاوە محمد

٣٠-شیرین رەزا

٣١-محمود رەزا

٣٢-عادل محمد

٣٣-عزیمە نجمدین

٣٤-سیوەیل عوسمان

٣٥-گێلاس محیدین

٣٦-سارا فەقێ خدر

٣٧-بورهان رشید گوڵە

٣٨-رەنگین عبداللە

٣٩-بەرزان هەورامی

٤٠-رفعت مەلا

٤١-مام رۆستەم

٤٢-هەڤاڵ کوێستانی

٤٣-ئازاد چالاک

٤٤-محمد سینەمۆکی

٤٥-فاتح داراغایی

٤٦-علی حمە ساڵح

٤٧-بورهان محمد فرج

٤٨-نیعمەت عبداللە

٤٩-کریم بحری

٥٠-خلیل عوسمان

٥١-نەریمان عبداللە

٥٢-بەهار محمود

٥٣-پەروا علی

٥٤-منیرە عوسمان

٥٥-زوڵفا محمود

٥٦-امین بکر

٥٧-لوقمان سلیمان

٥٨-سروە عبدالواحد

٥٩- سۆران عمر

٦٠- د.هەورامان گەچێنەیی

٦١- د.شێرکۆ محمد امین

٦١- عومەر عینایەت

٦٣- فایەق مستەفا

 

Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved