| ||
|
||
حکومه‌تی ئاکەپە له ( گلادیۆ )وه بۆ ( یوتوکه‌ن ) و چه‌ندین به‌ڵگه‌ی نهێنی
فورات نیوز/یوتوکه‌ن که ناوى گلادیۆى نوێى تورکه ئاماده‌کارى بۆ ئه‌نجامدانى ڕوداوێکى گه‌وره ده‌کات له کاتێکدا که هه‌موو که‌سێک باسى چاره‌سه‌رکردنى پرسى کورد ده‌کات. له‌م ماوانه‌ى دوایى دا رووداوگه‌لێک رووده‌ده‌ن که ته‌واو پێچه‌وانه‌ى لێدوانه‌کانى به‌رپرسانى حکومه‌ت و AKP ه‌ن. سه‌رۆک وه‌زیرانى تورک ئه‌ردۆغان و وه‌زیره‌کانى چه‌ندین جار له دژى ده‌ستبه‌سه‌رکردن، گرتن و حکومدانى ماوه درێژه ناره‌زاییان نیشان داوه . ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆکى شوراى ده‌وله‌ت ( حسێن کاراکولوکچوو ) ئه‌م ره‌وشه گوماناوییه‌ى به شێوه‌یه‌کى روون و ئاشکرا راگه‌یاندبوو . ناوبرا ده‌رباره‌ى بابه‌ته‌که ده‌لێت: " کاتێک ئێمه له‌م ولاته ده‌روانین ،پۆلیس و ده‌زگا ئاساییشیه‌کانمان بوونه‌ته داواکاری گشتی و دادوه‌ر، شایه‌تحاڵی پسپۆر بوونه‌ته دادگه‌ر ، پاش ئه‌وه‌ش ئێمه هه‌ڵده‌ستین باس له دادپه‌روه‌رى ده‌که‌ین ، ئه‌مه‌ش نابێت. " کاراکولوکچوو به‌م ووتانه سه‌رنجى خستبووه سه‌ر بوونى ناوه‌ندێکى دیکه له ناو سیسته‌مى دادگه‌رى تورک دا. ئایا شتیکى نائاسایى و نامۆ بوونى نیه؟ هه‌م سه‌رۆکى دادگه‌رى و هه‌میش ده‌سه‌لاتداران له‌م کردارانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى سیسته‌م نارازین . ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت که له ناو سیسته‌مى دادگه‌رى دا هێزێکى دیکه هه‌یه، ئایا ئه‌م هێزه که هاوکات له گه‌ل بوونى حکومه‌ت دا ده‌خوازێت له ناو دادگه‌رى دا ده‌سه‌لاتدار بێت کێیه؟ به‌ناوى کێوه هه‌لسوکه‌وت ده‌کات و هێز له کێ وه‌رده‌گرێت ؟ ئه‌گه‌ر وه‌لامى ئه‌م پرسانه نه‌درێنه‌وه ،ئه‌وا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى که ئه‌م پێڤاژۆ نوێیه نه‌ک دولایه‌نه ، به‌لکو چه‌ند لایه‌نه یه. ئه‌م پێڤاژۆ نوێیه‌ى که له نێوان حکومه‌ت و رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوللا ئۆجالان دا ده‌ستى پیکردووه ،وێراى هه‌موو پرس و گومانه‌کان ،، به گشتى پێڤاژۆیه‌کى ئه‌رێنى ئافراند. راى گشتى تورک و کورد وێراى لایه‌نه نه‌رینیه‌کان ، که‌وتنه ناو چاوه‌روانیه‌کى باش.
له پێڤاژۆیه‌کى ئاوادا له سینۆپ و سامسۆن له دژى شاندى کۆنگره‌ى دیموکراتى گه‌لان به شێوه‌یه‌کى ئاشکرا فاشیزمان هێرشیان ئه‌نجام دا. ویراى ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى که هێڕشه‌که‌یان ئه‌نجام دا ژماره‌یان که‌میش بوو، به‌لام به‌رپرسانى سینۆپ و سامسۆن هێڕشه‌کانیان ئاسته‌نگ نه‌کردوو رێگه‌یان دا ئه‌نجام بدرێت. پاشان له هاتای فاشیستان به‌هه‌مان شێوه هێرشیان کرده سه‌ر کۆنگره‌ى BDP . ئه‌و گێره‌شوێنیانه له قۆناغێکى ئاڵۆز و، هه‌ستیاردا ئه‌نجام ده‌درێ، به‌لام داخۆ به‌هه‌وڵى حکومه‌ته یان لێى بێ ئاگایه ؟ مخاته‌بى ئه‌و پرسه وه‌زیرى ناوخۆ و سه‌رۆک وه‌زیره و ، به‌لام تا ئێستا وه‌لامى ئه‌و پرسیاره‌یان نه‌داوه‌ته‌وه. بڕێکى زۆر به‌ڵگه گه‌یشتۆته ده‌ستمان که له‌سه‌ر MSN تۆمار کراوه رێکه‌وته‌که‌شى له 18 شوباتى 2013 دایه . ئه‌و ناوانه‌ى که پێکه‌وه قسه ده‌که‌ن سانجاک به‌ى یارباى ، ته‌گمه‌نن. ئه‌و سێ که‌سه له‌سه‌ر بابه‌تى زۆر گرنگ و جدى قسه ده‌که‌ن ، له قسه‌کان دا دیاره ، که که‌سێک به‌ناوى سه‌نجاک به‌ى ئامرى هه‌ردوو که‌سه‌که‌ى تره و ، به فه‌رماندارى من بانگى لێده‌که‌ن . ئه‌و که‌سه وه‌ها بۆ دوانه‌که‌ى تر ده‌نوسێ: له سنۆپ وه‌ک چۆنمان ویست رووى دا ، چه‌ند سوپه‌ر نه‌بوو به‌لام باش بوو. ئه‌وه‌ى ناوى یاربایه ده‌لێ: به سایه‌ى ئێوه‌وه وره‌ى هاورێیان باشه ، چاوه‌رى زانیارى ده‌که‌ین له ئێوه‌وه. که‌سێکى ناوى ته‌گمه‌نه ده‌که‌وێته نێوانه‌وه و ده‌ڵێ: من ئه‌مرۆ پاکێته‌کانم نارد ، رۆژى چوارشه‌ممه ده‌که‌وێته ده‌ستان ، کێشه نیه. سه‌نجاک به‌یش ده‌ڵێ: ئێمه هێشتا بڕیارمان نه‌داوه ، ئێمه له دوو ئه‌لته‌رناتیڤ یه‌کێکیان ده‌که‌ین ، ئێوه بۆ هه‌ردوو پلانه‌که خۆتان ئاماده بکه‌ن. له ناوه‌نده‌که‌یان. یارباى ده‌لێ: مه‌گه‌ر به کاریگه‌ره . سه‌نجاک به‌ى ده‌لێ: " ئه‌مرۆ یان سبه‌ینێ ده‌بێ تۆماره‌کان بگه‌ن ، با بڕوانین چۆن ده‌بێ ، به‌و پێیه بڕیار ده‌ده‌ین ، رۆژى یه‌کشممه له هه‌مان جێ و له هه‌مان سه‌عات یه‌کتر ده‌بینین .. " دیالۆگى نێوان ئه‌و سێ که‌سه نیشانى ده‌دات که ڕوداوه‌که‌ى سنۆپ و هێرشى سه‌ر BDP و، کۆنگره‌ى گه‌لانى دیموکراتى رێکخراو و پلانکراوبوو و هه‌روه‌ها ئاماده‌کارى چالاکى نوێ ده‌کرێ و ، مه‌به‌ستیان له پاکێت ، ته‌قه‌مه‌نیه.هه‌مان رۆژ له‌کاتژمێر 11.15ی شه‌و هه‌مان که‌س سه‌نجاک به‌ى له‌گه‌ل که‌سێک به‌ناوى ئالى ره‌یس قسه‌ده‌کات و به سه‌نجاک به‌ى ده‌ڵێ: " ئه‌گه‌ر بابه‌تێکى گرنگ نه‌بوایه ، من له‌م سه‌عاته‌دا ئێوه‌م عاجز نه‌ده‌کرد ، پاکێته‌کان که‌وتونه‌ته ڕێ و له ماوه‌ى دوو رۆژ دا ده‌گه‌ن ، هاورێیان بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که پلانه‌که بگۆڕن. تا ئێستاش ئه‌نجامێکى ته‌واوى نیه به‌لام ئه‌گه‌رهه‌بوو ئه‌نجامه‌که‌ى راده‌گه‌یه‌نین " سه‌نجاک به‌ى وه‌ها وه‌ڵام ده‌داته‌وه: " چه‌ند له جێیه‌کى قه‌ره‌باڵغ دا پێک بێ ئه‌وه‌ند ده‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێ . منیش پارێزه‌ر به‌گ چاوه‌رێى زانیارین . هه‌ر که ئاگاداریم پێگه‌یشت ئه‌ویش ئاگار ده‌که‌مه‌وه" على ره‌یس ده‌لێ:" به‌ڵام ئه‌زبه‌نى با کێشه نه‌یه‌ته ئاراوه ئه‌مجاره‌یان و ، چاوه‌رێى ڕوداوێکى گه‌وره‌ین ؟ " ئه‌و که‌سه‌ى ناوى عه‌لی ره‌یسه به قسه‌کانى دا دیاره که پێشتر هه‌وڵێکى تریان هه‌بووه به‌لام سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. سه‌نجاک به‌ى ده‌ڵێ " ئه‌گه‌ر لاى ئێوه کێشه نیه لاى ئێمه کێشه نیه " ئه‌و قسه به واتایه دێت که دوو یه‌کینه‌ى هه‌مان رێکخستنن و خۆیان بۆ ڕوداوێکى گه‌وره ئاماده ده‌که‌ن. مێژووى ئه‌و کاره له 21 ئادار دا له نه‌ورۆز دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن. وا دیاره ئه‌وانه‌ى ئه‌و کاره ده‌که‌ن ئیستا له ئامه‌دن. هه‌روه‌ها ڕوونه ، ئه‌و که‌سه‌ى ناوى سه‌نجاک به‌یه ده‌لێ " ئێمه له ناوه‌نده‌که‌ى ئه‌وان ده‌ڕوانین " باسى ئامه‌د ده‌کات. بۆ جێبه‌جێ کردنى پیلانه‌که‌شیان تیمه‌که‌یان پێویستى به پاره‌یه. ئه‌و که‌سه‌ى ناوى عه‌لی ره‌یسه ده‌لێ " پاره نابنه کێشه ، هاورێیه‌کیان به‌ناوى توران له ئامه‌ده و ، ده‌لێ: ئه‌و ئاگادار ده‌کرێته‌وه و ، پاره‌که‌ى پێ ده‌درێ . له قسه‌کانى دا وا دیاره که که‌سێکى ناوى سه‌نجاک به‌یه به توران ده‌لێ " رۆڵه‌یه‌کى باشه ، قایم و جێى متمانه‌یه " و دیاره که باشى ده‌ناسێ. هه‌روه‌ها پرسیارێکى سه‌رنج راکێش ده‌کات: " مه‌گه‌ر توران له ناوه‌ند یان ناوچه‌کانه ؟ وا دیاره که توران کارمه‌ندێکى ده‌وله‌ته که پاره‌که‌ى له ده‌ستدایه ، که‌سێکى به کاریگه‌ره ، و ئه‌رکداره ، له‌وانه‌یه قایمقام ، به‌ریوه‌به‌رى پۆلیس یان فه‌رماندار بێ. که‌سى به‌ناوى عه‌لی ره‌یس ده‌لێ" رێى هاتن و چوون به ئیمه‌یل بۆ من هاتووه ، بۆت ده‌نێرم " و پرسیارێکى وه‌ها ده‌کات " مه‌گه‌ر تۆمارى ده‌نگى گ . ک هاتووه " زۆر ڕوونه که باسى هاوسه‌رۆکى BDP گوڵته‌ن کشاناک ده‌که‌ن. مایه‌ى تێگه‌یشتنه که سه‌نجاک به‌ى و تیمه‌که‌ى ، به‌دواى کشاناک و ، هه‌ڤاله‌کانى دا ده‌چن و ، ده‌لێ " من زانیاریم پێگه‌یشت که ( گ . ک ) گه‌یشتۆته ئه‌نکه‌ره" سه‌نجاک به‌ى بێزاره له پرۆسه‌ى نوێ و بێزارى خۆى وه‌ها ده‌رده‌بڕێ: " ئه‌م پرۆسه‌یه به که‌ڵکى ئه‌وان هات، وڵات بۆ ئه‌وانه به جێ ناهێلین ، ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌وان گرنگه دۆزه‌که‌یانه به‌لام ده‌بینین که چى به‌ده‌ست دێنن ". دیاره که گروپێکى پلانکراو زۆر به‌ڕوونى ڕوداوه‌که‌ى سنۆپیان ئه‌نجام دا. ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه که ڕوداوه‌کانى سامسۆن و ، هاتاى ئه‌وانه کردوویانه و دامه‌زراوه‌یه‌کى له یاسابه‌ده‌رن که له نێویان دا خه‌باتکارى ده‌وله‌تیش هه‌ن. ئه‌و رێکخستنه خۆى ئاماده ده‌کات که له رۆژانى داهاتوودا چالاکه‌کى مه‌زن بکات ، تیمى بۆ دامه‌زراندووه و ، به دواداچوون ده‌کات. رێکخستنى گلادیۆ که ئه‌رگه‌نه‌کۆنیان پێ ده‌گوت و له نیو ئه‌رکدارانى ده‌وڵه‌ت ، والى ، قایمقام ، رۆژنامه‌وانان ، ئاکادیمیسیان ، سه‌رباز ، به‌رێوه‌به‌رى پۆلیس و مه‌ده‌نیه‌کاندان ، دواى ئه‌وه‌ى که کاریان پێیان نه‌مان هه‌ڵیانوه‌شاندن و ، رێکخستنێکى نوێیان له جێێ دروست کرد به‌ناوى گلادیۆى که‌سک که به دوژمنایه‌تى گه‌لى کورد ده‌ناسرێ. ناوه نوێیه‌که‌ى ئیۆتوکه‌ن Otuken ! له‌و قسانه‌ى سه‌ره‌وه دیاره که حکومه‌ت به جدى مامه‌له له‌گه‌ل ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ناکات . چونکه سه‌رۆک وه‌زیر و وه‌زرانێکى حکومه‌تى AKP که رۆژانه BDP ییه‌کان و په‌رله‌مانتاران ده‌که‌نه ئامانج ، به‌رپرسیارن له بچوکترین ڕوداوى بکه‌ونه‌وه ..
بەلگەکان
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||