| ||
|
||
بایه‌خی ئازادی بیروڕا بۆ لایه‌ن و پارته ئیسلامیه‌كان
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی پێش هه‌موو شتێك له روانگه‌ی به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م نووسینه‌دا . ره‌چاوكردنی مافی ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین ده‌بێته ئه‌ركێكی ئیسلامی هه‌ر تاك و ناوه‌ند و گروپ و حیزب‌و ده‌سه‌ڵاتێكی خۆ به ئیسلامی پێناسه‌كه‌ر لانی تێكه‌ڵا به زه‌وتكردنی . چونكه پێچه‌وانه‌كه‌ی ناوی ئیسلام‌و نازناوی ئیسلامی تێكه‌ڵا به زه‌وت كردنی ماف و پێشێلكردنی ئازادی و سه‌ركوت ده‌كات‌و، كارێكی له‌م جۆره‌ش له سۆنگه‌ی به‌هاو ئه‌ركه ئیسلامیه‌كانه‌وه دووجار تاوانه، جارێكیان ده‌رهه‌ق به هاوڵاتیان‌و گه‌لێك، یاخود ئه‌ندامانی گروپ و حزبێك ، جاره‌كه‌ی دیش به‌رامبه‌ر ئیسلام و مه‌به‌ست‌و بنه‌ما‌و به‌هاكانی‌و ناو و ناوبانگی ئه‌و له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌شدا به‌تایبه‌تیش له به‌رامبه‌ر نه‌وه‌ی نوێ . پارت و رێكخراوی ئیسلامیش یاخود راستر و وردتر بڵێم باگراوند، ئیسلامی جگه له‌وه‌ی ده‌بێت ئامرازێك بێت بۆ پێگه‌یاندن و گۆشكردنی ئه‌ندامه‌كانی، هه‌روه‌ها ده‌بێت چوارچێوه‌یه‌كی فكری و رێكخراوه‌یی و سیاسیش بێت، بۆ هه‌موو ئه‌و ماف‌و ئازادیانه‌ی له‌سه‌رده‌می ئێستادا مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا به بێ ده‌سته‌به‌ر بوونیان هه‌ست به ئازادی و كه‌رامه‌ت و سه‌ربه‌رزی و خۆشگوزه‌رانی ناكه‌ن‌و، وا هه‌ست ده‌كه‌ن له مافه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌كانیان بێ به‌شن . لێره‌شه‌وه لێكدانه‌وه‌ی چه‌مكی ئیسلامی بوون، ده‌بێته مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ ، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و پارت‌و گروپ‌و رێكخراوانه‌ی خۆیان به ئیسلامی پێناسه ده‌كه‌ن، ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ئاوه‌ڵناوه و ره‌نگدانه‌وه‌كانی بۆ ئه‌ندامانیان و كۆمه‌ڵگا و رای گشتیش رونبكه‌نه‌وه، ئایه ئیسلامی بوون چه‌تره بۆ تێگه‌یشتنێكی كه‌لامی و فقهی و مێژویی له ئیسلام و گونجاندنی له‌گه‌ڵا هه‌ندێ میكانیزمی خۆرێكخستنی نوێی، وه‌كو رێكخستن‌و ئامرازه‌كانی خۆرێكخستنی سیاسی؟. كه له هه‌ندێ گروپی ئیسلامی‌دا هه‌ست ده‌كرێت مه‌سه‌له‌كه به‌م جۆره‌یه و نوێبوونه‌وه‌كه له فكر و جیهانبینی دا روكه‌شانه‌یه و شۆڕنه‌بۆته‌وه بۆ ئاستی میتۆدی تێگه‌یشتنی ده‌ق و پرسیار كردن له ره‌نگدانه‌وه سیاسیه‌كانی ئه‌و و رۆڵی له كایه‌ی سیاسه‌تدا له سایه‌ی دۆخی ( ده‌وڵه‌ت ــ نه‌ته‌وه) ـه‌و مۆدێرنه‌ی زانستی و سیاسی‌دا. له كاتێكدا ئیسلامی بوون له پانتاییه‌كی گرنگی خۆیدا ده‌بێت یه‌كسان بێت به ئه‌خلاقی بوون له سیاسه‌تدا، له‌گه‌ڵا له‌خۆگرتنی رووه جوان و روناكه‌كه‌ی مۆدێرنه‌ی سیاسی و هه‌ست كردنی مرۆڤ به كه‌رامه‌ت و گه‌وره‌یی‌و مافه‌كانی به‌گوێره‌ی ستانده‌ره هاوچه‌رخه‌كان، لێره‌وه بایه‌خی ئازادی راده‌ربڕین یه‌كسانه به بایه‌خی خودی ئیسلامی بوون ، چونكه ئیسلامی بوون له ده‌ره‌وه‌ی مافی ئازادی راده‌ربڕین نه‌بوونی باشتره‌و گروپی ئیسلامیش گه‌ر ئه‌ندامه‌كانی هه‌ست نه‌كه‌ن ئازادی بیروڕایان هه‌یه و رێز له راو بۆچونه‌كانیان ده‌گیرێت، ده‌بێته بازنه‌یه‌كی داخراوی خنكاو بۆ تێكدانی ده‌رون و ره‌فتاری ئه‌ندام و پوكانه‌وه‌ی به‌شێكی به‌رچاو له مرۆڤایه‌تیه خواپێدراوه‌كه‌ی. بایه‌خی ئازادی راده‌ربڕین له رێكخراوێكی ئیسلامی‌دا جگه له پاراستنی ناوه‌ڕۆكی ئیسلامی بوون و خودی به‌ها ئیسلامیه‌كان له شێوان، پێداویستیه‌كی باش پێگه‌یاندنی په‌ڕوزه‌رده‌ی سیاسی و مه‌عنه‌وی ئه‌ندامیشه. چونكه ته‌نها له فه‌زایه‌كی ئازاد و كراوه و ته‌ندروستدایه ته‌ندروستی ده‌رون و هاوسه‌نگی سۆزداری و، كه‌سێتی مرۆڤ پارێزراو ده‌بێت و، زه‌مینه‌ی گه‌شه‌كردنی توانا و به‌هره و لێهاتوییه‌كانیشی ده‌ڕه‌خسێت‌و، ده‌توانێت هه‌ست به بوون و كه‌سێتی و رۆڵی خۆی له‌ناو رێكخراوه‌كه و كۆمه‌ڵگاشدا بكات. به پێچه‌وانه‌شه‌وه له گروپ‌و رێكخراوێكدا كه سیاسه‌ت كردن و كاری حیزبی‌و رێكخراوه‌یی له‌گه‌ڵا دیالۆگ‌و ئاڵوگۆڕی بیروڕا ناته‌بایه ، كه‌سێتی ئه‌ندام ده‌شێوێ و دوچاری جۆره‌ها گرێ و گۆڵی ده‌رونی ده‌بێت، به‌ڵكو هه‌ندێ جار دووچاری ره‌زاله‌تی ئه‌خلاقیش ده‌بێت . ئه‌گه‌ر مانه‌وه له رێكخراودا هه‌ڵبژێرێت و درێژه‌ی پێ بدات ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بۆ هه‌ندێ ده‌سكه‌وت و رزگاربوون له هه‌ندێ فشار و وه‌لانان و ململانێ بكه‌وێته خولیای لێپرسراو له خۆ رازیكردن به‌هه‌ر نرخێك بووه، كه كارێكی له‌و چه‌شنه‌ش خۆی له خۆیدا ره‌زیله‌تێكی ئه‌خلاقی و قبوڵكردنی بچووكبوونه‌وه و ده‌ست به‌ردانه له هه‌ندێ ئاستی كه‌سێتی كه مرۆڤی ئاسایی ئاماده‌ی ده‌ست لێبه‌ردانی نیه و نابێت. له رویه‌كی تره‌وه فه‌زای ناوه‌وه‌ی هه‌ر رێكخراوێك و جۆری مامه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی له‌گه‌ڵا ئه‌ندام و بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی، ئاوێنه‌یه‌كه بۆ نیشاندانی ئه‌و مۆدێله له حوكومڕانی كه دوارۆژ بۆ كۆمه‌ڵگای ده‌خاته‌ڕوو . ئاسان نیه حزب‌و رێكخراوێك مافی ئازادی راده‌ربڕین و ره‌خنه و دیالۆگ بۆ ئه‌ندامانی خۆی دابین نه‌كات و سه‌نترالیزمێكی دیموكراتی توند به گوته‌ی پارته چه‌په كۆنه‌كان له ناو رێكخراودا حاكم بێت و، ئه‌ندامان هه‌ست به كۆت‌و به‌ند و فشاری جۆراجۆر بكه‌ن‌و، هه‌ست بكه‌ن رێگا له خستنه‌ڕووی بیر‌و بۆچونه‌كانیان گیراوه‌و ناتوانن به گوێره‌ی پێویست به‌شداری له دروستكردنی بڕیاری حزبی و رێكخراوه‌یی و سیاسی گروپه‌كه‌یاندا بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م حزبه چاوه‌ڕێ‌ی ئه‌وه‌ی لێ بكرێت سبه‌ی رۆژ ده‌سه‌ڵاتێكی دادپه‌روه‌ر و سیستمێكی دیموكراتی هاوچه‌رخی وا به‌رپا بكات، هاوڵاتیان له سایه‌یدا هه‌ست به رێز و كه‌سێتی و ماف‌و ئازادیه‌كانی خۆیان بكه‌ن ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م قسانه مانای وه‌لانانی دیسپلینی حزبی و رێكخراوه‌یی نیه، به‌ڵكو یه‌كسانه به وه‌لانان‌و تێپه‌ڕاندنی مۆدێلێكی دیاریكراو له كاری رێكخراوه‌یی و حزبی له هه‌ردوو بازنه‌ی سكیولار و ئیسلامی دا، كه له قۆناغی رابردوودا له ئارادبووه له سایه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی رادیكاڵبوونی ئایدۆلۆژی‌و هه‌مه‌لایه‌نبوونی فكری و خه‌باتی ژێرزه‌مینی و، له هه‌ندێ كاتیش‌دا به‌رهه‌ڵستی چه‌كداری و ململانێ‌ی توندوتیژ و، نه‌بوونی فه‌زایه‌كی ئازادی و دیموكراسی، كۆمه‌ڵگاكانی ناوچه‌كه و، چه‌ندین كۆمه‌ڵگای تریش له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دووچاری جۆره‌ها ئازار و چاره‌ڕشی كرد‌و بوونه سه‌رچاوه‌ی چه‌ندان رواڵه‌تی دواكه‌وتوویی سیاسی و، لادانی ئه‌خلاقی و باڵاده‌ست بوونی زهنیه‌تێكی پاوانخواز‌و نالێبورده له كایه‌ی ساسه‌ت‌و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تیشدا. ئه‌وه‌ی ئێمه له ئێستادا پێویستمانه وه‌لانانی دیسپلین و (لوائح)ه ناوخۆییه‌كان نیه ، دروست كردنی فه‌وزا و بێ سه‌روبه‌ری نیه به ناوی ئازادی و راده‌ربڕٍینه‌وه. به‌ڵكو تێگه‌یشتنێكی حزبیه كه مافی ئازادی راده‌ربڕین‌و ره‌خنه گرتنی ئه‌ندام به‌شێكی ره‌سه‌نی فه‌زا و جه‌سته حزبی و گروپیه‌كه بێت‌و به ته‌واوی , واتا مرۆڤ له ناویدا گه‌وره‌یی و كاریگه‌ری خۆی بدۆزێته‌وه و هۆشیاری سیاسی به‌ده‌ست بێنێ و ببێته خاوه‌نی كه‌سێتیه‌كی دینامیكی جوڵاو و زیندو و پێ‌داگر له‌سه‌ر ماف‌و دادپه‌روه‌ری‌و ئازادی خۆی و هاوڵاتیان، فه‌زایه‌ك خه‌مه‌كانی ئه‌ندام گه‌وره‌كات‌و هونه‌ری خه‌باتی مه‌ده‌نی فێركات‌و ئیسلامی بوون له به‌گژداچوونه‌وه‌ی سته‌م‌و نابه‌رامبه‌ری و شه‌ڕ و خراپه‌ی سیاسی‌و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ركوت‌و تاكڕه‌ویدا ببینێته‌وه. له حزب و كاری رێكخراوه‌ییدا هاوسه‌نگی له نێوان ئازادی و پابه‌ندی‌و ئازادی راده‌ربڕین‌و رێزگرتن له بڕیارێك كه به شێوه‌یه‌كی ره‌واو دیموكراتیك به گوێره‌ی پێوه‌ر و بنه‌ما په‌سه‌ند كراوه‌كانی حزب ده‌ركراوه ، به‌شێكه له پێداویستی كاری سیاسی، چونكه سه‌ره‌نجام كاری سیاسی به گروپ و له نێو رێكخراودا كۆبوونه‌وه‌یه به ده‌وری كۆمه‌ڵی ئامانجی هاوبه‌ش‌و ئاستێك له پابه‌ندیشی ده‌خوازێت ، ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا گه‌وره نه‌كردنی پابه‌ندی و گوێڕایه‌ڵی یه بۆ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌سێتی و ئازادی ئه‌ندام بپوكێنێته‌وه . كێشه له بوونی پابه‌ندی و ره‌چاوكردنی كاری هاوبه‌ش‌و گیانی تیم دا نیه، به‌ڵكو له ره‌سه‌ن نه‌بوونی قه‌ناعه‌ته به ئازادی و ئازادی بیروڕا . به كورتی بون و نه‌بوونی ئازادی بیروڕا له ناو گروپ و رێكخراوێكی ئیسلامی پێوه‌رێكی گرنگی پۆلێن كردن و داوه‌ری وهه‌ڵسه‌نگاندنه بۆ دیاریكردنی ئاستی نوێ بوونه‌وه‌ی هه‌ر گروپێك له‌و گروپانه . نه‌بوون و لادانی ئه‌م چه‌مك و مافه‌ش له ژیانی ده‌رون و رێكخراوه‌یی هه‌ر رێكخراوێكدا ئاماژه‌یه بۆ لادان له تێگه‌یشتنی هاوسه‌نگی ئیسلامی و هاوچه‌رخانه‌ی سیاسی، بۆیه له دۆخێكی له‌و جۆره‌دا ده‌بێت فۆرمێكی كراوه له ئیسلامی بوون‌و حیزبی بوون شه‌ڕی فۆرمێكی داخراو و نالێبورده و دواكه‌وتوو بكات و بانگه‌وازی چاكسازی ده‌رون حیزبی به‌رز بكرێته‌وه و، له دۆخی شكستی وه‌هاداوایه‌كیشدا بیر له فۆرمێكی سه‌ربه‌خۆتر و كراوه‌تر و ئازادی تر بكرێته‌وه. چونكه ئه‌وه‌ی ئامانجه مرۆڤ و به‌ها ئیسلامی و مرۆڤایه‌تیه‌كانه نه‌ك چوارچێوه رێكخراوه‌كان‌و میكانیزم و ئامرازه‌كانی كاركردن هه‌موو ئامراز و میكانیزمێك تا ئه‌و كاته به‌كه‌ڵكه و پێویسته ده‌ستی پێوه بگیرێت‌و پارێزگاری لێ بكرێت، كه توانای خزمه‌تكردنی مرۆڤ و به‌دیهێنانی ئاواته‌كانی و و پارێزگاری كردنی به‌ها به‌رزه‌كانی مابێت. سەرچاوە کوردی‌و |
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||