پێویستە بڕیار لە چارەنووسی کورد بدڕێ

 

 

 

ئەدهەم بارزانی ئەندامی دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان داوایكرد، با راپرسییهك بكرێت و تێیدا دواڕۆژی كوردستان یهكلایی بكرێتهوه،

 بۆ ئهوهی بزانرێت خهڵك دهیهوێت له كوردستانێكی سهربهخۆدا بژی، یان لهگهڵ عێراقدا. ئهدههم بارزانی كه لهههمانكاتدا ئامۆزای مهسعود

 بارزانی سهرۆكی ههرێمه لهپهیجی تایبهت بهخۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك بڵاویكردهوه كه پێویسته لهسهر سهركرده كوردهكان بچنه

پهرلهمانی كوردستان و بڕیار لهسهر چارهنووسی كورد بدهن، بهوهی ئایا له چوارچێوهی عیراقدا دهمێننهوه یان دهوڵهتی سهربهخۆی

كوردی رادهگهیهنن.

ئهوهش لهكاتێكدایه كه مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان رایگهیاندووه كه، ئهگهر هاتوو كێشهكانی عیراق چارهسهر نهكران

 ئهوا كورد دهگهڕێتهوه بۆ پهرلهمانی كوردستان و بڕیار له‌  سهر چارهنووسی خۆی دهدات.

ئهدههم بارزانی باسی ئهوهشیكردووه، ئهو دۆخهی كوردستان و ناوچهكهی پێدا تێدهپهڕێت، مهترسی بۆ كورد زۆره، بۆیه پێویسته

 سهركردایهتی كورد بڕیاربدات.

 


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved