عادیله خانم
ژیان به هه‌موو لایه‌كی سه‌لماندووه كه شارستانیه‌ت و ئاوه‌دانی له هه‌ر شوێنێكی
ئه‌م جیهانه‌دا ته‌نیا به بیر و بۆ چوون و بازووی پیاو دروست ناكرێ، به‌ڵكو ده‌بێ
هاوكاریی ئافره‌تیشی له‌گه‌ڵدا بێ، له كۆمه‌ڵی كورده‌واریی خۆشمان‌دا له سه‌رده‌مێكی
زووه‌وه گه‌لێ ئافره‌تی ئازا‌و لێهاتوو هاتوونه‌ته گۆڕه‌پانی ژیان و ڕۆڵێكی دیار و
به‌رچاویان له بنیات نانی كۆمه‌ڵگای كورد و پارێزگاریی كردن له نیشتمان و پێشخستنی
زانیاریی له كوردستان له بواره‌جیاجیاكاندا گه‌لێك ئافره‌تی ناوداری مه‌زنی وه‌كو
خانزاد خانی سۆران و قه‌ده‌م خێر و مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵانی و حه‌پسه‌خانی نه‌قیب و
عادیله خانمی لێههڵكهوتووه و هه‌ر یه‌كه‌یان له بوارێك له بواره‌كانی ژیانی
میلله‌تی كورددا خزمه‌تگوزاری خۆیان پشكهش كردوه
ئافره‌تی كارگێری خێڵی گه‌وره و گرانی جاف، خاتوو عادیله خانمی هاوسه‌ری وه‌سمان
پاشای جاف كچی عه‌بدولقادر به‌گی ساحێبقڕان بوو، بنه‌ماڵه‌كه‌ی له دوای تێكچوونی
فه‌رمانڕه‌وایی میرنشینی بابان له ساڵی 1851دا له سلێمانییه‌وه چۆته ووڵاتی
ئه‌رده‌ڵان و عادیله خانم له ساڵی 1859دا له شاری سنه‌ی پایته‌ختی ئه‌رده‌ڵان له
دایكبووه و له ناو گه‌وره و سه‌رداره‌كانی ئه‌رده‌ڵان چاوی كراوه‌ته‌وه
بنچینه‌ی خوێندن و فێربوونی قورئانی له سه‌رده‌ستی مامۆستای تایبه‌تی مامۆستای تایبه‌تی وه‌رگرتووه تاكو بووه‌ته خوێنده‌وارێكی ڕووناكبیری هۆشیار.
ئه‌و ئافره‌ته تێگه‌یشتووه له ساڵی 1895دا شووی به وه‌سمان پاشای جاف كردووه له
هه‌ڵه‌بجه و دایكی دڵسۆزی "ئه‌حمه‌د موختار جاف"ی شاعیری ناوداری كورد بووه، ئه‌و
ڕۆڵه‌یه‌ی به جۆرێكی وا په‌روه‌رده كردووه كه له دوا ڕۆژدا ببێته ڕابه‌ری
كۆمه‌ڵگاكه‌ی و دڵسۆزی نیشتمانه‌كه‌ی. له دوای مه‌حموود پاشای جاف، سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌و هۆزه مه‌زنه‌ی كورد، هۆزی جاف ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌سمان پاشای مێردی عادیله
خانم
ئه‌و ئافره‌ته لێهاتووه هۆشیاره ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێكی كارای هاوسه‌ره‌كه‌ی و كه وه‌سمان پاشا زیاتر ده‌چێته ناو ساڵانه‌وه، عادیله خانم هه‌موو كاروباری هۆزی جاف سه‌ركه‌وتوونه به‌ڕێوه ده‌بات و ناوبانگی له هه‌موو ناوچه‌ی شاره‌زوور و هه‌ورامان و شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی باشوور بڵاوده‌بێته‌وه و ڕێزێكی زۆری نه‌ك هه‌ر له ناو خێڵه‌كانی دیوی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیش ده‌بێ و فه‌رمانی جێبه‌جێ ده‌كرێ و، هه‌موو كێشه‌یه‌كی كارگێڕی و كۆمه‌ڵایه‌تیشیله دوای كۆچی دوایی وه‌سمان پاشا چاره‌سه‌ر ده‌كرد و به‌ندیخانه‌ی تایبه‌تی دروست كردبوو بۆ به‌ند كردنی ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه فه‌رمانی به‌سه‌ردا ده‌دان
ئه‌و ئافره‌ته مه‌زنه زۆر حه‌زی به ئاوه‌دانی و پێشخستنی زانست و خوێنده‌واری ده‌كرد. قوتابخانه و بازاڕێك و چه‌ند باڵه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی له هه‌ڵه‌بجه بنیات ناو له گوندێكی بچووكه‌وه كردیه شارێكی ئاوه‌دانی به هات و بات و گه‌لێك باخ و سه‌یرانگای جوان و دڵگیری لێ دروست كرد. به كورتی عادیله خانم ژیانێكی شارستانی له‌و شاره خنجیلایه‌دا پێكه‌وه‌نا وه‌ك ئافره‌تێكی به ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وا له‌و ناوچه‌یه و له ناو هۆزه‌كه‌ی خۆیدا ژیا تاكو له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا له مانگی گوڵان له‌و شاره‌ی هه‌ڵه‌بجه له به‌هاری 1924دا كۆچی دواییكرد و له گۆڕستانی "عه‌بابه‌یلێ"ی نزیك هه‌ڵه‌بجه به خاك سپێردرا و سڵاو له یادی كۆچی دوایی ئه‌م شێره‌ڕنه‌ی كورد.
|