بۆچی مێژووی ئەحمەد تۆفیق وونە؟

 

هەرچەندە دەڕوانمە مێژووی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، هەست دەکەم مێژوی حیزبی دیموکرات وەك خۆی

 نەنوسراوەتەوە هەندێ شاراوەی و نهێنی لەخۆی گرتوە ،دوای لە سێدارەدانی پێشەوای نەمر قازی موحەمەی تاکە

 سەرۆك کۆمارەکەی کوردستان ، ئیتر مێژووی حیزبی دیموکرات وونە تا سەردەمی شەهید دکتۆر عەبدول ڕەحمان قاسملو

  کە بوە بەسکرتێری حیزبی دیموکرات. کە ئەمەش مێژوویەکی شاراوە و نادیاری حیزبی دیمکراتە ، ئەو چەندین ساڵەی

 مێژووی  ئەو حیزبە باس نەکراوە کە ئەمەش لای من ، لەوانەشە لای ‌هەزارەها کەسی تر بوبێتە جێگەی پرسیار

  بەتایبەتی ئەم نەوەنوێیەی ئێسا لەوانەشە بەهەزاران ئەندامی هەردوو حیزبی دیموکرات ناوی ئەم پیاوەیان

 نەبیستبێت دیارە مەبەستم عەبدوڵڵای ئیسحاقیەناسراو بە(ئەحمەد تۆفیق) کە سکرتێری حیزبی دیموکرات بوە لە

 سەردەمی خۆیدا دوای لەسێدارەدانی پێشەوای نە مرد قازی موحەمد، بەڵام بۆچی باس نەکراوە نازانم ئەکەریش

 باسکرابێت ئەوا زۆر بەبایەخەوە باس نەکراوە. بەداخەوە دیارە لەم ماوە نادیارەی حیزبی دیموکراتدا دەبێت حیزب

 سکرتێریکی هەبوو بێت، بەڵام باسی نەکراوە،. ئەوەی کە بۆم دەرکەوتوە کەسکرتێری ئەو سەردەمەی حزبی دێموکرات

  ئەحمەد تۆفیق بووە ،بەڵام بەهیچ جۆرێك خەبات و تێکۆشانی باس نەکراوە. کاتێ ناوی ئەحمە تۆفێق زیندوکرایەوە

 کە بۆ جاری دووەم ئەو باڵەی لەحیزبی دیموکرات جیابونەوە ناوی ئەحمەد تۆفێقان هێنا وەک سکرتێری حیزبی

 دیموکرات لە دوای هەرەس هێنانی کۆماری کوردستان ئەو بوە بە سکرتێری حیزبی دیموکرات. باشە نەدەبوو زوتر مێژوو

 خەباتی و تێکۆشانی ئەحمەد تۆفیق باسکرێ؟ ئایا مەسەلە سیاسیە یان بەرژەوەندی حیزبیە کە ئێستا ناوی زیندو

 کراوەتەوە؟ تەنها لەهەندێ ماڵپەڕو تۆڕی کۆمەڵاتیدا ناوی هاتوە وە دکتۆر یاسین سەردەشتی ژیانی ئەم سکرتێرەی

 حیزبی دیموکراتی باسکراوەهەروەها  سەردار پشدەری لەکتێبی سەدساڵ و سەد کورد دا بەدرێژی باسی لێ کردوە،

 کەچی هێ‌شتا ژیان و خەباتی ئەم کەسایەتیە هەر وونە. بەڕاستی وەك کەسێک لەبواری رۆژنامەوانیدا زۆر سیر بوو

 بەلامەوە کە بۆیەکەم جار ناوی ئەحمەد تۆفیق م بیست

دیارە لێرەدا مەبەستم ئەو ناکۆکیەیکە سیاسیە یان ئەو بۆچونە سیاسیە نیە کە هەبوە لە نێوان هەردوو سەرکردەی

 شەهید ئەحمەد تۆفیق و شەهید قاسملودا، چونکە لە نێو هەموو هێزە سیاسیەکاندا لە نێو ئەندامانی سەرکردایەتی

 هەموو لایەنەکاندا ناکۆکی سیاسی و بۆچوونی جیاواز هەیە و بوشە، بەڵام هەموان لەژێر چەتری ئەو لایەنەدا

 دەمێننەوە. هەردوو شەهید ئەحەد تۆفیق و شەهید قسملو لە ژێر چەرتی ئەو حیزبەدا ماونەتەوە. هیچ لایەنێکی کوردیە

 نیە وە نەشبوە بەبێ ناکۆکی سیاسی و بۆچوونی جیاوازلە نێوان ئەندامانی ئەو لایەنانەدا، گرنگ ئەوەیە کە ئەو

 لایەنە بەرەوە لێك ترازان نەبات و لەبەرژەوەندی گەلەکەی دابێت.

هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی ژیانی ئەحمەد تۆفیق ،مەبەستم دووبەرەکی یان قوڵ کردنەوەی زامی هیچ کەسێک یان ئاژاوە

نانەوەلە نێوان هیچ لایەنێكدا نیە تەنها مەبەستم ڕاستیەن وەك خۆی باس بکرێت. بۆیە هیوادارم بەچاوی دژایەتیەوە

 سەیری ئەم بابەتە نەکرێت، ئە ڕاسیە وەك خۆی ئاشکرا بکرێت ئەحمەد تۆفیق وەک سکرتێری حیزب بووە وەك

 شەهیدێکی سەرکردە نەناسراوە وە ژیان و خەباتی ئەو کەسە وونە وەئەوەش بزانرێت چۆن گیراو وەچۆنیش

 لەسێدارەدرا؟

 دیارە ئەم بابەتە یان ئەو پرسیارانەی کەلەم بابەتەدا هاتوە، وەڵامدانەوەی لای ئەو بەڕێزانەیە کە لەو سەردەمەدا

 ئەندامی حیزبی دیموکرات بونە  تەنها ئەوان دەتوانن وەڵامی ئەو پسیارانە بدەنەوە ئەو مێژووە شاراوە وەك خۆی باس

 بکەن بەبێ کەم و زیاد چونکە مێژوو مرۆڤی ڕاست گۆ دەتوانێت بینوسێتەوە

 

 ماڵپەڕی قادرزادە

 بەرواری ٢٨/١٢/٢٠١٣

 

Qadirzada.com © 2009 - 2013. All rights reserved