| ||
|
||
نا بۆ هاتنی سوپای هه‌تیوه‌كانی ئه‌تاتورك
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب وه‌ك زانراوه ژماره‌یه‌كی زۆر له نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئهمریكاو یه‌كێتی ئه‌وروپاو ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی دیكه رژێمی توركیا به تومه‌تی یارمه‌تیدانی چه‌ته جانه‌وه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلام ناسراو به (داعش) تاوانبار ئه‌كه‌ن و له كاردانه‌وه‌ی ئه‌م بێ هه‌ڵوێستییه‌ی ئه‌م رژێمه ترسنۆكه‌و له میانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی وتارێكی سه‌یردا له كۆربه‌ندی ئابووری جیهانی له ئیسته‌نبول ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگانی رووره‌ش سه‌رۆك كۆماری توركیا ویستی پارتی كرێكارانی كوردستان {پ ك ك} و جانه‌وه‌ره‌كانی ئیسلام (داعش) وه‌ك یه‌ك ناویان ببات. به‌ڵێ رەجەب تەیب ئەردۆگان تووشی هیستیریا بوو، بێ شه‌رمانه وه‌ك چۆن سواڵكه‌رێك ده‌ستپان ئه‌كاته‌وه وتی: ئەی دونیا لەکاتی دەرکەوتنی داعشدا هەمووتان هەستانە سەرپێ، ئەی بۆ پەکەکە بۆچی هەڵنەستانە سەرپێ؟ و، هه‌ر له‌وێ دیار بوو باری ده‌روونی ئه‌ردوگان تێكچووه چونكه یهكسهرشێت ئاسا هێرشی كرده سه‌ر پێنج وڵاته ئابووریه پیشه‌سازییه گه‌وره‌كه‌ی جیهان كه به گرۆپی (G-5) نامزه‌دی كرد و، پاشان وتی: داخوازی ئێمه دونیایه‌كه كه له سه‌ر بنه‌مای حه‌ق به‌هێز بوو بێت و، ئه‌گه‌ر دونیایه‌كی وامان بوێت نابێت ئه‌م پێنج وڵاته فه‌رمانره‌وایی قه‌ده‌ری جیهان بكه‌ن و، هه‌ر له درێژه‌ی ووراوهكانی سه‌رۆك كۆماری توركیا وتی: ئه‌گه‌ر فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا هێرشیان نه‌كردایه، ئه‌وا له‌وانه‌یه ئێستا "باكوری عێراق" نه‌مایه (دۆژمنان زمانیان لاڵه‌و قه‌ت ناڵێن كوردستان) بۆیه شۆڤه‌نیسته عه‌ره‌به‌كان و فاشسته توركه‌كان و كۆنه‌په‌رسته فارسه‌كان به باشوری كوردستان ئه‌ڵێن باكوری عێراق. ساڵانێكی زۆره توركیا هه‌وڵیداوه‌و ئێستاكه‌ش درێژه به هه‌وڵه‌كانی ئه‌دات بۆ ئه‌ندامبوون له یه‌كێتی ئه‌وروپاو، ئه‌م پرسه‌ش بووه‌ته ئاشكراترین و گرنگترین ئامانجه سیاسییه‌كانی توركیا‌و، له بواری ده‌ره‌كیش هه‌وڵه‌كانی چركردووه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی پاراستن و راگرتنی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌مریكا، به‌ڵام له‌م بوارانه‌دا خۆشبه‌ختانه دووچاری ریسوایی و شكست بووه‌ته‌وه‌و، نه‌یتوانیوه مه‌رج و داخوازییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه وه‌ده‌ستبێنێت. توركیا له ناخه‌وه وه‌ك رژێمێكی سهركوتكهرو خوێنریژو مافخۆرو، به رووكهشیش دیموكراسی هه‌موو ساڵێك داوای كردووه ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڵام به هۆی دژایه‌تیكردنی وڵاته به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌وروپا نه‌یتوانیوه به ئامانجه‌كه‌ی بگات و به‌شی هه‌ر قاودان بووه‌و هه‌وڵه‌كانی نه‌زۆك و بێ ئاكام بوون و ئیدی وازی له‌و گه‌مه‌یه هێناوه‌و رووی له جیهانی ئیسلام و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان كردووه‌و، فێربووه ده‌ست له كاروباری ناوخۆیی ئه‌و وڵاتانه بدات، به تایبه‌ت وڵاتانی دراوسێ و، ئه‌یه‌وێت له‌و سونگه‌یه‌وه رۆڵێكی پێشه‌نگ بگێرێت. به پێی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به وردی ئاگادار‌و شاره‌زای رژێمی توركیا‌و مێژووی ئه‌و وڵاته‌ن له سه‌ره‌تای درۆستبوونییهوه بێ له گه‌لی تورك به توندی دژایه‌تی هه‌موو گه‌لانی تری توركیای كردووه‌و، به تایبه‌ت گه‌لی كورد‌و، تۆرانییه‌كان ناو‌و ناتۆره‌ی خراپیان ئه‌خسته پاڵ كورده‌كان و، جگه له‌وه‌ش تیرۆر‌و كوشتن‌یان باو بووه‌و، تۆرانییه‌كان زۆر كات بێ ئابرووانه وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان په‌نایان ئه‌برد بۆ كار‌و كرده‌وه‌ی نامه‌ردانه‌و، وه‌ڵاته‌كه‌یان كه‌مه كه‌مه له عیلمانییه‌تی كه‌مال ئه‌تاتوركی گۆر به گۆر دوور كه‌وته‌وه‌و، له ئیسلامی كونسیرڤاتی دوواكه‌وتوو بیری ره‌گه‌زپه‌رستی و شۆڤه‌نیستی نه‌ته‌وه‌ی پاڵادهست و ره‌وتی ئیسلامه ئیخوانچییه‌كان نزیكبووهوهو تا رۆژگاری ئه‌مرۆ بوو به خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات. ئیخوان ئه‌لموسلمینی توركیا له رووی سیاسییه‌وه ویستیان ئاره‌زووه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك چاوه‌رووان ئه‌كرا بۆیان نهچووهسهرو تووشی شكست بوون و، سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێنا، ئه‌و سیاسه‌ته له ناوخوێ توركیا سه‌ره‌رای هه‌ندێ چاكسازی نه‌یتوانی پرسه گه‌وره‌كان چاره‌سه‌ر بكات كه پرسی كورد‌و پارتی كرێكارانی كوردستان له‌و پرسه ههرهگرنگهگانهن و، له رووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به تایبه‌ت له سوریا و میسر شكستی قورسی خوارد‌و، ئه‌مرۆش به هوێ چه‌ته‌و جانه‌وه‌ره‌كانی به‌ناو ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامییه‌وه (داعش) زیاتر تووشی نشووستی بووه‌ته‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی له گه‌ڵ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا تێكچووه‌و ناكۆكییه‌كانی درێژه‌ی هه‌یه‌و رۆژ له دووای رۆژ ئاڵۆزتر ئه‌بێت. ئه‌مرۆ هه‌موو لایه‌ك به پێی سه‌رچاوه‌و زانیارییه‌كانی رۆژئاوا‌و جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ئاگاداره‌وه ئه‌زانێت توركیاسهرگهرمانه پشتكیری تاقمی خوێنرێژی داعش ئه‌كات و رۆڵی گه‌وره‌ی له به‌هێزكردنی گێراوه‌و ئه‌گێری و، مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی به ئه‌ندامانی ئه‌كات و رێگه‌ی نیشته‌جێبوونیان له شاره‌كانی توركیا مسۆگه‌ر ئه‌كات و، سه‌ربه‌ستانه هاتووچۆ ئه‌كه‌ن وپاشان به پێی فه‌رمانی دووقۆڵی توركیا‌و به‌رپرسانی داعش به چه‌ك و تفاقه‌وه بۆ سنووری سوریا‌و عێراق ئهگۆێزرێنهوه بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌خشه گڵاوه‌كانیان و، هه‌ر بۆیه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆمار‌و داوود ئۆغلۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ریسوابوونهو كه‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لاماری تووندی رۆژنامه‌و رادیۆ‌و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی زوربه‌ی وڵاتان به‌گشتی و رۆژئاوا‌و ئه‌مریكا به تایبه‌تی. رێكخراوی داعش ھەڕەشەیەكی گەورەیە بۆ سەر خەڵكی سوریا، عێراق و ناوچەكە و وڵاتانی جیهان به گشتی و، وڵاتانی ئەندام لە هاوپه‌یمانی ناتۆ‌و به تایبه‌تی و، له به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه‌و داواكاری رۆژئاوای بۆ هاتنه ناو هاوپه‌یمانی له دژی داعش ره‌تكرده‌وه‌و، هه‌موو لایه‌ك زۆر بێزار‌و نارازییه‌و، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی ئه‌وه‌شیان له‌بیره كاتێك توركیا نارازی بوو خاكه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت بنكه‌ی (ئه‌نجه‌رلیك) بۆ فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا به‌كار بهێنرێت و، له ئێستاشدا توركیا رێگه به هێزه هاوپه‌یمانه‌كان نادات فرۆكه‌خانه ناوخوێیهكانی بۆ لێدانی بنكه‌و مۆڵگه‌كانی داعش به‌كاربێنن. توركیا به ئاشكرا پێشوازی له تیرۆرستانی هه‌مه‌جۆرو چه‌كداره‌كانی جیهادو، به تایبه‌تی چه‌ته‌كانی داعش ئه‌كات و مۆڵه‌تیان بۆ ئهرهخسێنی له ناوخوێ توركیا بمێننه‌وه‌و هاتووچۆی سوریا‌و عێراق بكه‌ن و، له‌م دوواییدا كه ره‌خنه‌ی وڵاتان زۆر بوو، توركیا رێگه‌ی گرت له هاتووچۆی تیرۆرستان بۆ چوونه ناو عێراق و سوریا‌و دیوارێكی ئه‌منی له سه‌ر سنوور دروست كرد، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ناتوانێت تاوانه‌كانی توركیا ده‌رحه‌ق به ناوچه‌كه و جیهان بشواته‌وه. دەوڵەتی توركیا لەلایەن میدیا رۆژئاواییەكان و ركابەرە سیاسییەكانییەوە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەوە تۆمەتبار دەكرێت كە پەیوەندیی بازرگانیی لەگەڵ داعش هەیەو نه‌وت به هوێ ته‌نكه‌ره‌وه ئه‌چێته توركیاوه‌و له‌م باره‌یه‌وه كاربه‌ده‌ستان ئه‌ڵێن توركیا سنوورێكی درێژی له گه‌ڵ سوریاوه هه‌یه‌و ناتوانین هه‌موو كه‌لێنه‌كان بپارێزین و. لەماوەی رابردوودا‌و، له گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی داعش حكومەتی توركیا هەڵوێستێكی روونی نەبووه‌و. بووه‌ته جێی پێكه‌نینی سه‌رجه‌م وڵاتان و، لە ناو توركیاشدا به هوێ ئه‌و بێدەنگییه گاڵته به حكومهتهت و ئه‌ردوگان و داوود ئۆغلۆ ئه‌كه‌ن. سه‌ره‌رای فیڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی سه‌رانی توركیا، گوایه به‌شدار ئه‌به‌ن له گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له دژی چه‌ته‌كانی داعش و، چیتر نه‌وتی داعش ناكرن و رێگا ناده‌ن به فرۆشتنی و بێته ناو توركیاوه‌و، هێشتا وڵاتانی رۆژئاوا‌و ئه‌مریكا نیگه‌رانن و ره‌خنه ئه‌گرن و، هاوكات له گه‌ڵ ئه‌م بارودوخه توركیا هه‌زاران سه‌ربازو فرۆكه‌و تانك و پێداویستی سه‌ربازی له سه‌ر سنووری سوریا نزیك به شاری كوبانی قاره‌مان كۆ كردووه‌ته‌وه‌و، پێش چه‌ند رۆژێك هه‌تیوه‌كه‌ی ئه‌تاتورك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان وتی ته‌نها فرۆكه چاری داعش ناكات!!!، پێویسته هێزی وشكایی ره‌وانه‌ی سوریا‌و عێراق بكرێت و، هه‌روا وتی ئه‌مه ئه‌خه‌ینه به‌رده‌م په‌رله‌مان و، دیاره په‌رله‌مان كه زوربه‌ی تۆرانین هاورا ئه‌بێت له گه‌ڵ ئه‌ردوگان. هێزی ئهپۆزسیۆنی توركیا له ناردنی هێزی وشكایی دژی پێشنیاره‌كه‌ی ئهردوگانهو، پێویسته ئێمه‌ی كوردیش ده‌نگ به‌رز بكه‌ێنه‌وه‌و بڵێن: نا بۆ هاتنی سوپای توركیا بۆ ناو كوردستان، تۆرانیه‌كانی ئیخوان ئه‌لموسلمین نیازی چه‌په‌ڵیان ئه‌وه‌یه كوبانی كه له سێ لاوه له لایه‌ن جانه‌وه‌ره‌كانی داعش گه‌مارۆ دراوه بخنكێنن، لێره‌دا هه‌موو كوردێك و مرۆڤێكی خاوه‌ن شه‌ره‌ف و پیاوه‌تی ئه‌بێ یارمه‌تی كوبانی بدات چونكه وه‌ك سیمبولێكی سه‌ربه‌رزی كوردان وایه‌و، قاره‌مانه‌كانی دژ به دوژمنان شهر ئه‌كه‌ن. له‌لێدوانێكیدا دكتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وتوویه‌تی: په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركیا هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و ناكۆكیه‌كانی نێوان ئانكه‌ره‌و به‌غدا نیه‌و، هه‌روا وتی: ئێستا هه‌رێمی كوردستان و توركیا په‌یوه‌ندیان باشه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه توركیا بۆ ماوه‌ی دوو مانگه ده‌ستی به‌سه‌ر پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراوی كوردستان گرتووه و هه‌ر ئه‌وه‌شه حكومه‌ت كه‌وتۆته گێژاوێكی قووڵ و ناتوانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان دابین بكات و، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و بلۆك كردنی پاره‌یه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌رانده‌وه كه توركیا نارازییه له هه‌ڵسوكه‌وتی پارتی و به‌پارتی ووتوه تاوه‌كو هێزه‌كانی یه‌په‌گه له چیای شگال دهرنهكهی من پاره‌كه‌ت ناده‌مه‌وه و ئه‌وه تازه موڵكی ده‌وڵه‌تی توركیایه. 1/10/2014 |
||
Qadirzada.com © 2009 - 2014. All rights reserved
|
||