| ||
|
||
شه‌هیدی نه‌مر خدر كاكیل ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شاوه له ئاسمانی كوردستان
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب حزبی شیوعی عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه له {31 ی ئازاری / مارتی 1934} دا‌و، له پێناو گه‌ل و نیشتمان خه‌بات و تێكۆشانی به‌هێزو بێوچانی كردووه‌و قوربانی زۆری داوه‌و خوێنی گه‌شی سه‌ركرده‌و ئه‌ندامه‌كانی بوونه به قه‌ڵغانی پاراستنی گه‌ل و نیشتمان و له لایه‌ن رژێمه سه‌ركوتكه‌ره خوێنرێژه‌كان و خه‌ڵكانی چه‌په‌ڵ وسیخور تووشی راونان و گرتن و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه بوونه‌ته‌وه‌و خۆراگرانه چوونه به‌گژی جه‌لاده‌كانیان و به‌بێ ترس و دڵه‌راوكێ و بێباكانه‌و سه‌ربه‌رزانه رووبه‌رووی په‌تی سێداره بوونه‌و شه‌هید كراون. شیوعییه‌كان وه‌ك به‌شێك له كۆروكۆمه‌ڵی پێشكه‌وتووخوازو پارته نیشتمانییه‌كان قه‌ت له خه‌باتی هێزو پارته‌كان و، خه‌ڵكی خه‌باتگێری سه‌ر گۆره‌پانی تێكۆشان دوا نه‌كه‌وتوون و هه‌میشه له ریزی پێشه‌وه بوون و چه‌ندین ئه‌ندام و كادریان له رێی كوردایه‌تی و سه‌ربه‌رزی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌خت كردووه‌و، یه‌كێك له‌و تێكۆشه‌رو نه‌به‌زانه شیوعی ناودار { خدر كاكیل} ی نه‌مره. خدر كاكیل مرۆڤێكی ساده‌و ساكار‌و دڵساف، جوتیارێكی هه‌ژار، كرێكارێكی چه‌وساوه خۆێ گه‌یانده ریزی تێكۆشه‌ران و، چووه ناو پرۆسه‌یه‌كی شۆرشگێرانه‌و، شان به شان له گه‌ڵ هاورێكانی چاونه‌ترسانه‌و خۆراگرانه له گه‌ڵ خواست و ئاره‌زووه‌كانی گه‌ل و هاورییانی كه هه‌میشه گیانیان خستوه‌ته سه‌ر ده‌ستیان بۆ سه‌ركه‌وتنی ئامانجه پێرۆزه‌كانیان له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستی تێكۆشاوه و هه‌روا بۆ دژایه‌تیكردنی دیكاتۆرییه‌ت له پێناو دروشمی حزبه‌كه‌ی { حزبی شیوعی عێراق}: نیشتمانێكی ئازاد و گه‌لێكی به‌ختیار. خدركاكیل له ئه‌نجامدانی كاروباری رۆژانه‌ی مرۆڤێكی جوامیرو هێمن و له سه‌رخۆ بو‌و، له لایه‌ن دۆست و هاورییان و كه‌سوكاری جێی رێز‌و خۆشه‌ویستی بو‌و، هه‌موو كات ده‌م به پێكه‌نین و قسه خۆش و دڵپاك و راستگۆ‌و، به درێژایی ته‌مه‌نی ژیانی مه‌ردانه و خاوه‌ن هه‌ڵوێست له به‌ره‌ی پێشكه‌وتووخوازو ئازادیخوازان و گه‌ل بو‌و، ، به سه‌ربه‌زی ژیا‌و چاونه‌ترسانه هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌كرد. خدر كاكیل له ناو خێزانێكی جوتیاری هه‌ژار له شاری رواندوز چاوی بۆ ژیان هه‌ڵهێناوه‌و، وه‌ك منداڵانی تری ده‌وروپشتی ده‌ست به كاری جوتیاری و كشتوكاڵی ئه‌كات و، ئه‌و مرۆڤێكی دڵسوزو خاوه‌ن توانایه‌كی پۆڵایین و سیفاتی جوان و سیما‌و ره‌واڵه‌تی كه‌سایه‌تییه‌كی رێزدارو خۆنه‌ویست بو‌و، ده‌ستپاك و جێی متمانه‌و، خاوه‌ن موراڵێكی بی وێنه‌و تیكۆشه‌رێكی ئازا‌و قاره‌مان بو‌و، رۆڵه‌یه‌كی به ئه‌مه‌كی خێزانێكی ده‌ست كورتی كه‌م ده‌رامه‌ت بو‌و، هه‌ژاری و نه‌داری بوونه هۆی وازهێنانی له جوتیاری و كاری كشتوكاڵ و، روو بكاته كرێكاری بۆ په‌یداكردنی بژێوی خێزانه‌كه‌ی و، یه‌كه‌م كه‌ره‌ت له كرێكاری بیناسازی ده‌ستی پێكردو، پاشان بو‌و به خاوه‌نی چایخانه‌و، دوواتر بو‌و به كرێكاری نانه‌واخانه‌و، له‌و كاتانه‌دا وه‌ك ئه‌ندامێكی چالاكی سه‌ندیكای كرێكاران ده‌ركه‌وت. خدر كاكیل زیره‌كانه‌و به بیرێكی تیژ‌و عه‌قلییه‌تێكی نوێیه‌وه رووی له كاركردن كرد‌و، هه‌ر زوو دیدو تواناكانی خسته‌گه‌ر بۆ به‌رگری له مافه‌كانی و مافی كرێكارانی تر‌و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندی به سه‌ندیكای كرێكارانه‌وه كرد‌و، لێره‌دا ئه‌توانین بڵێن ئه‌م قاره‌مانه سه‌رچاوه‌ی هێزو توانا‌و ئه‌زموونێكی كه‌م وێنه‌یه‌و، قه‌ت نه‌یویستووه‌و خۆی له ئه‌ركه‌كانی بدزێته‌وه‌و، به پێچوانه‌وه هه‌میشه هاوكاری ناسیاوو دۆست و هاورییانی و كه‌سوكاری كردووه‌و، به هیچ شێوه‌یه‌ك له یارمه‌تیدانیان دووا نه‌كه‌وتووه‌و، به‌ڵكو له ریزی پێشه‌وه بووه بۆ ئاشتی و برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و لێبوردن له نێوان هاورییانی له نه‌ته‌وه جیاجیاكانی عێراق له كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان و كلدانی و ئاشوری و سریان و ئه‌رمه‌ن و، له موسڵمان و كریستیان { مه‌سیحییه‌كان} و، له ئێزدی وسووبییه مه‌نداییه‌كان و كاكه‌ییه‌كان. خدر كاكیلی ماندونه‌ناس و هه‌ست ناسك ناوی ئه‌و مرۆڤه‌یه شه‌یدای ئازادی و سه‌ربه‌ستی بو‌و، ئه‌و تێكۆشه‌ره بلیمه‌ته‌یه هه‌رده‌م له خه‌می رزگاربوونی گه‌ل و نیشتمان بو‌و، بۆ رزگاركردنی له چنگی دیكتاتۆرییه‌تی سه‌دام حوسه‌ێنی چاره‌دێزو، رژێمی رگه‌زپه‌رستی فاشییه‌تی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی و، بێشك ئاماده بووه له‌و رێگایه‌داو له پێناو بیروباوه‌رو ئامانجه به‌رزه‌كانی گه‌ل و نیشتمان و حزبه‌كه‌ی { حزبی شیوعی عێراق } خۆی به‌خت بكات. له تافی لاوی‌دا به هۆی سه‌ندیكاو تێكڵاوبوونی له گه‌ڵ كرێكاران و گفتگۆ له باره‌ی ئه‌رك و مافه‌كانیان فێری ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بو‌و، چاوی كرده‌وه‌و،هه‌ستی به ناخۆشی و كه‌ساسی گه‌له‌كه‌ی كرد‌و، پێیداچه‌قاندو شان به شان له گه‌ڵ براكانی و كورانی ناوچه‌كه‌ی كه‌وته‌كارو، هه‌ستی به تاڵی وگیروگرفته‌كانی ژیانی هاوڵاتیانی كرد‌و، پیاوانه‌و چاونه‌ترسانه به‌رگری له دۆست و هاورێیانی كرد‌و، شاره‌زایی له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان په‌یدا كرد‌و، له‌و كاته پر جۆش و خرۆشانه‌دا خۆی هاویشته ناو كاری حزبی و، په‌یوه‌ندی به { حزبی شیوعی عێراق } وه كرد. پاش كوده‌تا شوومه‌كه‌ی 8 ی شوباتی ره‌ش ساڵی 1963 به‌عسییه‌كان و نه‌ته‌وه‌په‌رسته عه‌ره‌به‌كانی هاوپه‌یمانیان به شێوه‌یه‌كی ره‌شبگیری ده‌ستیان كرد به گرتنی هاوڵاتیان به گشتی و نیشتمانپه‌روه‌ران و شیوعییه‌كان به تایبه‌تی و، كه‌وتنه روخاندنی ئاوایی و گونده‌كان و، سووتاندنی كیڵگه‌و باخ و دارستان و، له‌ناوبردنی مه‌روماڵات و ئاژه‌ڵ و، بۆ ئه‌و كاره چه‌په‌ڵانه هه‌موو چه‌ك و جه‌به‌خانه‌كانیان خسته‌گه‌ر وه‌ك تۆپ و تانك و هه‌لیكۆپته‌رو فرۆكه‌ی جه‌نگی و بۆمبی ناپاڵمی قه‌ده‌غه‌كراوو، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌یه كه به جینوساید ئه‌ژمیردرێ نه‌یانتوانی كۆڵ به گه‌لی خۆراگری كوردستان بێنێت و، له ناو گه‌رمه‌ی ئاگرو دۆزه‌خی به‌عسییه‌كان هاوڵاتیان گروتینێكی تایبه‌تیان به‌خشییه خۆراگری و به‌رنگاربوونه‌وه‌و، هاوكات شیوعی ناسراو تێكۆشه‌ر { خدر كاكیل } له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی خه‌ڵك بو‌و، توانی خۆی قوتاركات و په‌یوندی به ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌كانی حزبی شیوعی عێراقه‌وه بكات. شیوعی تێكۆشه‌ر { خدر كاكیل } بو‌و به پێشمه‌رگه‌و، هه‌ر له سه‌ره‌تادا قاره‌مانانه به‌شداری چه‌ندشه‌رێكی كرد له دژی خوێنرێژه‌كانی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی و، له ساڵی 1966 حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولره‌حمان عارف سه‌رۆك كۆمار هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی به چه‌ندان جۆری تۆپ و تانك و هلێكۆپته‌رو فرۆكه‌ی جه‌نگی و هه‌زاران سه‌ربازو جاش و موسته‌شاری چڵكاوخۆر ره‌وانه‌ی رواندوز كرد‌و، به ته‌مای گرتنی شاخی هه‌ندرێن بو‌و، بۆ ئه‌و هێرشه "" لیوا عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لعوقه‌یلیان "" ده‌ستنیشان كرد‌و، ئه‌م كابرایه یه‌كیك بو‌و له‌وانه‌ی داوای نه‌مانی بزوتنه‌وه‌ی كوردیان ئه‌كردو، ئه‌یوت هه‌رچی هێزمان هه‌یه به‌كاری ئه‌هێنێن و، بزوتنه‌وه‌ی كورد پانئه‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌رای هێزه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی حكومه‌ت پێشمه‌رگه شیوعییه‌كان وپێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و نه‌به‌رد { خدر كاكیل } و، حاجی جه‌رجیس{ كوری خاڵی } و هاوریی نزیكی مام ئه‌لیاس توانیان به‌ره‌نگار ببنه‌وه‌و شكست به هێرشی هێزی سوپای عێراق بێنن و، جێی ئاماژه‌یه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و، له ناویاندا شه‌هیدانی قاره‌مان و نه‌مران حاجی جه‌رجیس و مام ئه‌لیاس و صالحی كوری و، شایانی باسه كوری دووه‌می مام ئه‌لیاس ئه‌نوه‌ر به سه‌ختی بریندار بو‌و، تا ئێستا له به‌ر ئازاره‌كانی ئه‌ناڵێنێت. پێشمه‌رگه و شیوعی ناسراو { خدر كاكیل } شان به شانی پیشمه‌رگه‌و هاورێیانی حزبی شیوعی عێراق و، به یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان توانیان له داستانه‌كه‌ی شاخی هه‌ندرێن سوپای عێراق راوبنێن و تووشی دۆران وشكستی گه‌وره ببن و، ئه‌نجامه‌كانی شه‌ری هه‌ندرێن سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بو‌و بۆ شۆرش و، باشترین وه‌ڵامدانه‌وه بو‌و، بۆ رێبازی ده‌سه‌ڵاتی خوێناوی حكومه‌ت و، سنوورێكی بۆ هاشه‌و هوشه‌و لووتبه‌رزی و سه‌ركێشی عه‌بدولعه‌زیز عوقه‌یلی دیاری كرد‌و، حكومه‌ت ناچار كرا روو له گفتوگۆ له گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی شۆرش بكات و، رێبازی لا مه‌ركه‌زی هه‌ڵبژارد، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی كورد‌و، داستانی هه‌ندرێن یه‌كێكه له‌و شه‌رانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی حزبی شیوعی عێراق و جێی سه‌ربه‌رزی و شانازییه. به‌شداری جه‌نگاوه‌ری ئازا‌و دلێرو نه‌ترس { خدر كاكیل } له شه‌ری هه‌ندرێن و، رۆڵی و خۆ به‌ختكردنی له پێناو بیر‌و باوه‌رو به‌رزی مرۆڤ و، له پێناو گه‌ل و نیشتمان هۆكار بوون بۆ ده‌ركه‌وتنی ئه‌و رۆڵه خۆشه‌ویسته‌ی گه‌ل وه‌ك سیمبولی شانازی كه هه‌میشه له ریزی پێشه‌وه بووه‌و، توانیویه‌تی پێشبكه‌وێت و ئه‌زموونه‌كانی زیاد بكات و، ببێته سه‌ركرده‌یه‌كی پرشنگداری سه‌ربازی و، هه‌موو كات بوونی هه‌بێت له مه‌یدان و سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و شه‌ركردن دژ به دزژمنان. له رۆژی په‌یونده‌كردنی قاره‌مانی نه‌مر { خدر كاكیل } به پێشمه‌رگه‌كانی حزبی شیوعی عێراق له پاش( كوده‌تا چه‌په‌ڵه‌كه‌ی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ساڵی 1963 تا ده‌رچوونی به‌یانی 11 ی ئازاری ساڵی 1970) له نێوان حكومه‌تی عێراق و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی كورد، بزه‌ی پێكه‌نین هه‌رده‌م له سه‌ر لێوی بووه وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكی ئازا‌و نه‌ترس و، به هاوكاری هاورێیانی دلێرو چاونه‌ترسی قه‌ت سڵی له مردن نه‌كردووه‌ته‌وه‌و، هه‌ر له ریزی پێشه‌وه بووه‌و داستان له دووای داستانی تۆمار كردووه‌و، له هه‌موو شه‌ره‌كان و، شه‌ری هه‌ندرێن له رواندوز له سه‌روویانه‌وه‌و، شه‌ری { سه‌ری به‌ردێ } له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی و، به‌شداریكردنی بۆ له ناوبردنی هێزه‌كانی هێرشكه‌ری سوپای عێراق و، گرتن و ده‌ست به سه‌راگرتنی چه‌كی جۆراوجۆر‌و، روخاندنی وره‌ی هێزه‌كانی حكومه‌ت. له ساڵانی 1978 و 1979 رژێمی خوێنرێژی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی هێرشێكی درنداه‌ی له دژی حزبی شیوعی عیراق ده‌ستپێكردو له ئه‌نجامیدا ژماریه‌كی گه‌وره له هاورێیان شه‌هید بوون و، له پاش ئه‌و هێرشه سه‌دام حوسه‌ێن وه‌ك درنده له ناو به‌عسیه‌كانی یاوه‌ری وه‌ستاو به لووتبه‌رزییه‌وه رایگه‌یاند و وتی: ئیتر شوێن له عێراقدا بۆ شیوعییه‌كان نییه‌و نه‌ماوه‌و، له رۆژانی داهاتووش حزبی شیوعی عێراق كۆتایی پێدێت، به‌ڵام خه‌یاڵی خاو بو‌و حزبی شیوعی عێراق قاچه‌كانی له گۆره‌پانی تێكۆشان زیاتر‌و به‌هێزتر چه‌قاندو به‌رده‌وامه‌و، له گه‌ڵ گه‌لدا تێئه‌كۆشێت و، به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل ئه‌كات. له كۆتایی ساڵی 1978 و سه‌ره‌تای ساڵی 1979 قۆناغی دووه‌می پێشمه‌رگایه‌تی حزبی شیوعی عێراق ده‌ستپێ ئه‌كات و، له گه‌رمه‌ی گه‌رمی مانگی ته‌موزی ساڵی 1981 پێشمه‌رگه‌ی بلیمه‌ت { خدر كاكیل } گه‌رایه‌وه بۆ پێشمه‌رگایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی داستانی نۆی تۆمار بكات و، هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری كرد بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی پێشمه‌رگه بته‌و بێت و، وه‌ك شاخ رووبه‌رووی دیكتاتورییه‌ت بووه‌وه‌و، بووه هێزێكی نۆی بۆ بته‌وكردنی رۆڵی حزب و، وه‌ك مامۆستا‌و رێپیشانده‌رو،زۆر به هێمنی نه‌خشه‌و پلانه سه‌ربازییه‌كانی دانا‌و، رۆڵی كاریگه‌ری نواند له په‌ره‌سه‌ندنی كاری پێشمه‌رگایه‌تی و، به‌شداری كردن له شه‌ره‌كان و گرتنی ره‌بیه‌كانی دوژمن. له ساڵی 1982 و به بۆنه‌ی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی عێراق سه‌ركرده‌ی قاره‌مان { خدر كاكیل } سه‌رپه‌رشتی لقی رۆستی كرد‌و، توانیان باره‌گای لقی ( سه‌ری سه‌رین ) ی سوپای عیراق له سه‌ر شاخی سه‌ری سه‌رین بگرن و، تێكۆشانی ئه‌م سه‌ركرده‌یه قه‌ت رۆژێك له رۆژان نه‌وه‌ستاو، هه‌ر به دووای ره‌بیه‌و مۆڵگه‌كانی به‌عسه‌وه بو‌و، هه‌ر له هه‌مان ساڵداو به بۆنه‌ی شۆرشی ئۆكتۆبه‌ر له گه‌ڵ هاورێیانیدا هیرشیان كرده سه‌ر باره‌گای لقی دوژمن له سه‌ر شاخی (كۆسپه‌سبی) و گرتیان و، هه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بو‌و له گرتنی ره‌بیه‌و مۆڵگه‌كانی دوژمن و، به شانازییه‌و هاورێیانی پێشمه‌رگه ناوی { ره‌بایه گر} یان لێنا. رۆڵی { خدر كاكیل } وه‌ك سه‌ركرده‌و ئازا‌و چاونه‌ترس مۆركی تایبه‌تی له سه‌ر كاروباری سه‌ربازی و پێشمه‌رگایه‌تی نه‌خشاندو، هێشتا كاری زۆری مابوو ئه‌نجامی بدات به‌ڵام له 2/5/1983 له لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان شه‌هید كرا له كاتی هێرشكردنیان بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حزبی شیوعی عێراق له پشتئاشان. هه‌زارا سڵاو له شه‌هیدی قاره‌مان و نه‌مر خدر كاكیل. · پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و قاره‌مان شه‌هید عوسمان خدر كاكیل { سه‌ركه‌وت } له دایكبووی 1967.. بو‌و به سه‌رپه‌ل و له رۆژی 13/11/1986 له شه‌ری هیلوه شه‌هید بو‌و.
10/9/2015
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved
|
||