| ||
|
||
شه‌هید یاسین نموونه‌ی ئازایه‌تی و خۆراگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب ده‌مێكه كۆنه‌په‌رستان و بیری دوواكه‌وتووی داخ له دڵان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و كرده‌وه‌ی ناپاك دژایه‌تی بیری شیوعی و حزبی شیوعی و شیوعییه‌كان ئه‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌په‌ڵه په‌نا ئه‌به‌نه لای دوژمنان و رژێمه درنده‌و خوێنمژه‌كانی كورد‌و كوردستان له پێناو نه‌هێشتن و راماڵینی ئه‌و بیره پیرۆزه كه ره‌گ و ریشه‌ی له خاك و لای هه‌ژاران و چه‌وساوان و رۆشنبیره پێشكه‌تووخوازه‌كان داكووتاوه‌و چووه‌ته ناخیانه‌وه. له كوردستانی خۆشه‌ویستمان له رۆژهه‌ڵاته‌وه تا رۆژئاوا‌و، له باكووره‌وه تا باشور خه‌ڵكێكی به‌شه‌ره‌ف و لێهاتووقوڵی مه‌ردایه‌تیان لێهه‌ڵمالیوه‌و هه‌میشه به‌و په‌ری خۆراگری و دلێری و ئازایه‌تییه‌وه دژایه‌تی دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستانیان كردووه‌و ئه‌یكه‌ن و. زۆر له خێزانه كوردپه‌روه‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌مان له‌و تێكۆشانه سه‌خت و دژوارانه‌دا پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه‌و، یه‌كێك له‌وانه بۆ نموونه خێزانی هه‌ژارێكی كورده به‌ناو حاجی عه‌بدولقادر كه‌ریم كه چوار كوری {یاسین، سه‌ردار، رێباز‌و سه‌رباز} له تافی لاوی‌دا ئه‌بنه پێشمه‌رگه‌و یه‌كێكیان به‌ده‌ستی سوپا خوێنرێژه‌كه‌ی سه‌دام و جاشه رووره‌شه‌كان شه‌هید ئه‌كرێ و، ئه‌ویش شه‌هید یاسینی نه‌مره. حه‌مه ساله‌ح عه‌بدولقادر كه‌ریم {یاسین} له 1/7/1958 له گه‌ره‌كی جوله‌كه‌كانی شاری سلێمانی له خێزانێكی كرێكار‌و هه‌ژارو چه‌وساوه‌ی كوردپه‌روه‌ری تێكۆشه‌ر له دایك بووه‌و، باوكی كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌رو ده‌ست كورتبووه، بۆیه بۆ یارمه‌تیدانی باوكی و بژێوی خێزانه گه‌وره‌كه‌یان حه‌مه ساله‌ح هه‌رزوو له پۆلی دووی ناوه‌ندی واز له خوێندن ئه‌هێنی و ئه‌بێته كرێكاری دار‌و ته‌خته به‌ستن و شان به شانی باوكی كار ئه‌كات و، له ناو براده‌رو هاورێكانی خۆشه‌ویست و رێزدار ئه‌بێت و به {تاله‌ی حاجی} ناو ده‌رئه‌كات و ئه‌ناسرێت. هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌رزه‌كاری ولاویدا كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌ت و ره‌وشتی باش و ره‌واڵه‌تی تیا به‌رجه‌سته بوو بوو، له رووی كۆمه‌لایه‌تییه‌وه زۆر خۆشه‌ویست و رێزدار بوو، په‌یوه‌ندییه‌كی بته‌وو پێگه‌یه‌كی به‌هێزی له ناو دراوسی و هاولاتیان و گه‌ره‌كه‌كان په‌یدا كرد بوو، تا وایلێهات بووه كه‌ساییه‌تییه‌كی ناسراو كه جێی متمانه‌ی دانیشتوانی گه‌ره‌كه‌كانی خه‌بات، سه‌رشه‌قام، چوارباخ و حاجیاوه‌و مسۆگه‌ر بكات و، له كێشه كۆمه‌ڵاتییه‌كان به‌شدار ئه‌بوو راوێژیان پێئه‌كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و نه‌هێشتن و نه‌مانی گیروگرفت و ئاڵۆزییه‌كان.. حه‌مه ساله‌ح وه‌رزشوانێكی باش و لێهاتوو بوو زۆر حه‌زی له یاری فووتبۆڵ ئه‌كردو، بۆ ماوه‌یه‌ك یاری بۆ تیپی ئاسوس پاشان تیپی به‌هرۆز ئه‌كردو خاوه‌ن له‌شێكی بته‌و و توانایه‌كی سه‌ره‌نجراكێشی راده‌به‌ده‌ری هه‌بوو، بۆ نموونه هه‌رچی شتێك قورس بووایه‌و به پێشمه‌رگه‌یه‌ك نه‌ئه‌كرا، یاسین ئه‌یكردو، له كاتی مه‌فره‌زه داوای له هاورێیانی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌كردو ئه‌یوت ئه‌وه‌ی شتی قورسه داینن بۆ براتان. كاتێك له شار بوو ئازا و چالاكانه له بۆنه نه‌ته‌واییه‌تییه‌كاندا به‌شداری ئه‌كردو رۆڵی گرنگ و به‌رچاوی هه‌بوو، به بێ‌ترس و به‌بێگۆێدان به سیخور‌و چڵكاوخۆره‌كانی رژێمی دیكتاتۆری خۆێنرێژی به‌عسی عه‌ره‌بی ئه‌و كارانه‌ی پێئه‌سپێرا به باشی كه‌نترۆڵی ئه‌كردو زیره‌كانه ئه‌نجامی ئه‌داو، چه‌ندین جار تووشی هه‌ره‌شه‌و راونان ئه‌بووه‌وه‌و، له لایه‌ن رژێم و دوژمنانه‌وه دژایه‌تی ئه‌كراو، ده‌رئه‌نجام له رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌كی سه‌رسه‌ختانه دژ به رژێمی فاشستی به‌عسیان و جاشه‌كانی ناچار كرا شار به‌جێبهێلێت و، بچیته ده‌ره‌وه، ئه‌وه بوو له ساڵی 1980 په‌یوه‌ندی به پێشمه‌رگه‌كانی حزبی شیوعی عێراق كرد. یاسین نموونه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی لێهاتوو، قسه خۆش خاوه‌ن ره‌وشتێكی به‌رز، ئازا، چاونه‌ترس، قاره‌مان، بێ‌باك و له‌سه‌رخۆو رێزدارو خۆشه‌ویست بوو، هه‌موو كات له ریزی پێشه‌وه بووه‌و هه‌ر له دارهێنان و كاروباری ناو باره‌گای حزب و پاراستنی هاورێیان، ئه‌م تێكۆشه‌ره دێرینه ماندونه‌ناسه، هه‌روا چالاك بووه له مه‌فره‌زه‌و هاتووچۆو، له شه‌رو به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تانك و تۆپ و فرۆكه‌ی جه‌نگی و هێزه‌كانی سوپای عێراق و به‌عسیان و جاشه رووره‌شه‌كان.. یاسین سوور بوو له سه‌ركاركردن و، ئاماده‌بوو بۆ هه‌موو ئه‌ركێك بخرێته ئه‌ستۆی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر قورسیش بێت چونكه كورد واته‌نی ئه‌و كوری ته‌نگانه بوو، زوو به‌زوو هه‌وڵی ئه‌دا بۆ جێبه‌جێكردن و راپه‌راندنی و هه‌موو جارێك ئه‌یوت: ئه‌و كاره‌ی ئه‌مرو پێت رائه‌سپێرن، باشتره هه‌ر ئه‌مرۆ ئه‌نجامی بده‌ێت و نه‌یخه‌یته سبه‌ی. دوژمنی فاشستی ترسنۆك له عێراقدا توانی ئه‌و هه‌له كه بۆی ره‌خساوه، سه‌باره‌ت به بارودۆخی شه‌ر له نێوان هێزه عێراقی و كوردستانییه‌كانی سه‌ر گۆره‌پانی خه‌بات و تێكۆشان بقۆزێته‌وه‌و، به بیانوی شه‌ری عێراق و ئێران رژێمی چه‌په‌ڵ و خوێنرێژی سه‌دام حسه‌ێن توانی هێزێكی گه‌وره‌ی جۆراوجۆر‌و هه‌مه چه‌شنه له سوپا‌و جاش له سه‌ید صادق كۆ بكاته‌وه‌و كه زۆر نزیكه له سۆیله‌میش، سه‌ر له به‌یانی رۆژی 25/9/1983 دوژمن له‌چه‌ندین قۆڵه‌وه به‌هێزێكی زۆره و به پاڵپشتی كۆپه‌ته‌ر و تانك و زریپۆش هێرشێكی به‌ربڵاوی كرده سه‌ر پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی حزبی شیوعی عێراق له دێی سۆیله‌میش له شاره‌زورو، هێزه‌كه‌ی حزب بریتی بوون له به‌تالیۆنی 9 سلێمانی و مه‌فره‌زه‌یه‌كی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و كه‌ركوك و، دوای شه‌ڕێکی گه‌وره‌و درێژ خایه‌ن و روبه‌روبونه‌وه‌یه‌کی سه‌خت له نێوان ئه‌و هێزانه‌ی حزب و سوپا‌و جاش و به هۆی ژماره‌ی که‌می هێزی پێشمه‌رگه‌و زۆری هیزی داگیرکه‌ر، له‌م شه‌ره‌دا سێ شه‌هیدو سێ دیل هه‌بوون. به‌ڵی شه‌هیدی نه‌مر یاسین، له سه‌ره‌تای پایزی ئه‌و ساڵه‌دا خه‌رێكی ماسی گرتن بوویت له گه‌ڵ هاورێیانداو له سه‌ر روباری تانجه‌رۆ نێوان سۆیله‌میش و ته‌په‌كه‌لداو قسه‌و باسی خۆشت ئه‌گێرایه‌وه‌و، له پر گوێت له ته‌قه‌ی كلاشنكۆف و ئاربی جی بوو، یه‌كسه‌ر ووتت وا دیاره ""براده‌رانی"" جاش هێرشیان هێناوه، ده‌ك رووی جاش ره‌ش بێت و، یه‌كسه‌ر وه‌ك شێر خۆت گه‌یانده پێشه‌وه‌ی شه‌ره‌كه، قاره‌مانانه‌و به‌و په‌ری ئازایتییه‌وه به‌ره‌نگاری دوژمنان بوویته‌وه، به‌ڵێ ئه‌ی سه‌رووی سه‌ربه‌رز هه‌میشه چاونه‌ترس بووی، تا دووا دڵۆپه‌ی خوێن به كلاشنكوف و ئار بی جی ته‌قه‌ت له دوژمن و تانكه‌كانی ئه‌كرد، گیانی پاكت به گه‌ل و نیشتمان و حزبه‌كه‌ت به‌خشی و، قسه‌و باسه‌كانت هاتنه‌دی كه ئه‌توت من به فیشه‌ك نامرم و، راستت كرد‌و، به گوله تۆپی تانك و ته‌قینه‌وه‌ی نارنجوكه‌كه‌ی لای خۆت سه‌رت نایه‌وه. شایانی باسه له‌و شه‌ره‌دا جگه له شه‌هید یاسین ئه‌م دوو جوامێره قاره‌مانه شه‌هید كران: جه‌لال وه‌نده‌رێنه‌یی له حزبی شیوعی عێراق و شیخ جه‌لال به‌رزنجی له پێشمه‌رگه‌كانی حزبی سۆشیالیستی كوردستان كه له ناوه‌راستی شه‌ره‌كه‌دا مه‌فره‌زه‌ییكیان به‌شداری كرد‌و، (3) پێشمه‌رگه‌ی حزب ده‌ستگیر كران و رۆژانی دووای شه‌ره‌كه له‌سه‌ر جاده‌ی سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن چڵكاوخۆری جاش ره‌شه‌ی صالحه گوولله باران كران و ئه‌م شه‌هیده نه‌مرانه بوون: ئاراس ئه‌كره‌م (ساماڵ)، كاظم عبد الحسن وروار حاشوش(یوسف عه‌ره‌ب) و محه‌مه‌د عه‌لی فه‌قیه‌جنه‌یی (غه‌مبار). هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی شه‌هید یاسین و كشت شه‌هیدانی حزبی شیوعی و شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی. مردن و سه‌ر شۆری بۆ دوژمنانی گه‌ل و نیشتمان. 6/11/2013 |
||
Qadirzada.com © 2009 - 2013. All rights reserved
|
||