| ||
|
||
هه‌وڵدانی دیكتاتۆر‌و شۆڤه‌نیسته‌كان بۆ له‌ناوبردنی كورد
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب وڵاته‌كه‌مان كوردستان به سه‌ر چوار وڵات‌دا دابه‌شكراوه‌و له‌لایه‌ن تاقه كه‌سێك یان حزبێك به‌رێوه ئه‌برێت و ئه‌و جۆره به‌رێوه‌بردنه پێی ئه‌وترێت دیكتاتۆرییه‌ت و باری ئاسایی ئه‌و وڵاتانه قه‌ت سه‌قامگیر نابێت به هۆی له سێداره‌دانی خه‌ڵك و شه‌رو پێكدادان و ته‌قینه‌وه‌و كۆده‌تاوه‌و زۆرانبازییه‌ك هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی وشه‌یه‌ك كه پێی ئه‌وترێت دیموكراتییه‌ت و دوژمنانی كورد كوردستان به زۆر شێوه خۆیان مه‌ڵاس داوه و پلانیان دارشتووه بۆ له‌ناو بردنی كورد یان لاواز كردنی. له گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل خواردن و گیرفان پركردن له‌لایه‌ن پیاوان و ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌كانی عوسمانلییه‌كان و، روخانی ئیمبراتۆرییه‌ته‌كه‌یان له ساڵانی 1921و 1922 دوو ده‌وڵه‌ت دروستكران عێراق و توركیا‌و، بۆعێراق كاربه‌ده‌ستانی بریتانیا له بیابانه‌كانی سعودییه فه‌یسه‌ڵی كوری حوسه‌ێن ( فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م ) یان هێناو، له توركیا مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك بوو به خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات. له سه‌ده‌ی رابردوو له 8/2/1963 حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی به‌ناو "" ئیشتراكی"" به پێی پلان و پیلانێكی ئه‌مریكا حوكمی عێراقیان گرته‌ده‌ست و، له 16/7/1979 سه‌ددام حوسه‌ێن توانی سه‌رۆك كۆمار ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌كر لابدات و، خۆی بوو به سه‌رۆك كۆمار‌و، له 22/7/1979 توانی ژماره‌یه‌كی زۆر له نه‌یاره‌كانی له سه‌ركرده‌كانی حزبی به‌عس له‌ناو ببات ( به كوشتنی راسته‌وخۆ له هۆڵی ئه‌لخولد له به‌غدا) و به به‌رچاوی لایه‌نگیرانی ئه‌ندامانی تری حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی و، هه‌ر زوو بوو به دیكتاتۆر‌و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی عێراق به گشتی و، كوردستان به تایبه‌تی كوشت. له توركیا له ساڵی 1994 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بۆ به پاریزگاری ئیسته‌نبول و، له ساڵی 1998 چه‌ند دێره شیعرێكی خوێنده‌وه‌و، پر بوو له وشه‌ی ناشیرین و نه‌شیاوو، به پشتبه‌ستن به ئاینی ئیسلام وشه‌كان هانی خه‌ڵك ئه‌دات به‌تایبه‌ت نوێژكه‌ره‌كانی مزگه‌وته‌كان بۆ ناشیرینكردنی ئاینه‌كاتی تر‌و، له سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه درا به دادگا‌و سزاكه‌ی ماوه‌ی 10 مانگ بوو، زۆر ئه‌ترسا به‌و هۆیه‌وه وه‌ك مامۆستاكه‌ی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان له كاری سیاسی دوور بخرێته‌وه‌و، له‌و بارودۆخه توانی له گه‌ڵ عه‌بدوللا گوێل و كومه‌ڵێك ئه‌ندام له حزبی فه‌زیله جیاببنه‌وه‌و، له ساڵی 2001 حزبی "" داد‌و گه‌شه‌پێدان "" دابمه‌زرێنن. له هه‌ڵپژاردنی ساڵی 2002 ئاكپارتی براوه بوو، به‌ڵام ئه‌ردۆگان به هۆی وشه ناشایسته‌كانی و به‌د ئه‌خلاقی و زیندانیكردنی نه‌یتوانی ببێت به سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام له ساڵی 2003 وه به هۆی یارمه‌تیدانی عه‌بدوللا گویل هه‌لێكی بوو ره‌خساو، سه‌رۆك وه‌زیرانی مسۆگه‌ر كرد‌و، له 28/8/2014 بۆ به سه‌رۆك كۆمار‌و، به هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ته‌موزی 2015 و دۆراندنی خۆی وئاكپارتی ، نه‌یانتوانی به ته‌نها حكومه‌ت دابمه‌زرێنن و، هه‌موو حزبه‌كان هاوكارییان له گه‌ڵ نه‌كردو، ئه‌ردۆگان بریاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی كرد‌و، ئه‌ردوگان و حزبه‌كه‌ی ده‌ستیان كرد به فرت و فرت وفێڵ له كۆتایی هه‌مان ساڵدا له هه‌ڵبژاردن ده‌نگه‌كانیان زیادی كرد‌و حكومه‌تیان دامه‌زراند و، ئه‌ردۆگان كه‌مه كه‌مه به كرده‌وه نامرۆڤانه‌كانی بوو به دیكتاتۆر. سه‌ددام حوسه‌ێنی دیكتاتۆر دوو كوری هه‌بوو ( عوده‌ی و قوسه‌ی) به‌د ره‌ویشت و بێ ئه‌خلاق و دزو گه‌نده‌ڵ و، هه‌رچی له عێراق بوو له ژێرده‌سه‌ڵاتیان بوو، ره‌جه‌ب ئه‌ردۆگانی دیكتاتۆر دوو كوری هه‌یه ( ئه‌حمه‌د بوراق و نه‌جمه‌دین بیلال) خاوه‌ن كومپانیای گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی و، كومپانیای هێنان و دابه‌شكردنی شتومه‌كی خوارده‌مه‌نی و، شایانی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه بیلال ناوی له لێستی كه‌نده‌ڵكاران و به‌رتیلخۆران هه‌بوو ئه‌بوایه له به‌رده‌م دادگا ئاماده بیت و سزا بدرێت به‌ڵام به هۆی پۆسته‌كه‌ی باوكی كه‌س له گڵیا لێپرسینه‌وه‌ی نه‌كرد. سه‌ددام ته‌رو وشكی سووتاند، دێهات و شاره‌كانی له گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختكردو، گرتن، تێهه‌ڵدان، زینداكردن و كوشتن و، كوشتنی به كۆمه‌ڵ له ئه‌هواره‌كانی عێراق و شاره‌كانی و، له سلێمانی و هه‌ولێرو وسیوسێنان و شێخ وه‌سان و بادینان و هه‌ڵه‌بجه و به‌كارهێنانی گازی خه‌رده‌ل و سیانید و، ئه‌ردۆگانی خه‌لیفه‌ی عوسمانی له كوشتنی هاوڵاتیانی كوردستان دریغی نه‌كردو، گوند‌و شاره‌كانی خاپوور كرد‌و، له شه‌رناخ و ئامه‌دو گه‌ڤه‌رو نسێبین و وان و جزیره‌و ناوچه‌كانی تر‌و تا ئیستاش شه‌ر له گه‌ڵ كوردان به‌رده‌وامه‌و، خه‌ڵكێكی زۆر كوژران و شه‌هید كران. سه‌ددام په‌لاماری خاكی ده‌وڵه‌تی ( كوێت) یداو، داگیریكردو، ناوی نرا پاریزگای 19 ی عێراق و، ئه‌و په‌لاماره بووه هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ری كه‌نداو، ئه‌ردۆگانیش وا 4 ساڵه ئه‌یه‌وێت خاكی سوریا داگیر بكات به‌ڵام تا ئێستا شكستی خواردووه‌و هیچی پێی نه‌كراو، نیازی ئاشتبوونه‌وه‌ی هه‌یه‌و، لای خۆشمان له كوردستان ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سوپای توركیا به‌دی ئه‌كرێن و، ئه‌ردۆگان به‌وه‌ش نه‌وستاوه سوپای ناردووه بۆ به‌عشیقه. سه‌ددام پاره‌ی نه‌وتی هه‌بوو، توانی خه‌ڵكێكی زۆر له كوردان په‌لكێش بكات و، بیانكات به جاش و، بچن به‌گژ گه‌له‌كه‌یانداو ، ئه‌ردۆگانیش هه‌مان پیرۆكه‌ی سه‌ددامی هه‌یه‌و، ئه‌میش له‌ناو كوردانی باكوور درێژه‌ی به ناونووسینی جه‌رده‌وانانی داوه‌و ژماره‌یان گه‌یشتووه به 67 هه‌زارو هه‌ر به‌رده‌وامه له دامه‌زراندی زماره‌یه‌كی تر‌و دابه‌شكراون به سه‌ر 22 شار‌و، به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تیی جه‌رده‌وانان له گوند و دێهاته‌كاندا كرده‌وه‌ی كوشتن، تاڵانكردن، رفاندن، ده‌ستدرێژیكردن، سوتاندنی دارستان، ئه‌شكه‌نجه، هه‌ڕه‌شه و تۆقاندنیان ئه‌نجامداوه‌و ( جه‌رده‌وان واته جاش). سه‌ددام له دووا رۆژه‌كانی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پشتی به رێكخراوی تیرۆریستی ( ئه‌لقاعیده) به‌ست و، كه شه‌ر هه‌ڵگیرسا هه‌موویان هه‌ڵاتن و، ماوه‌یه‌كه ئه‌ردۆگان و حزبه‌كه‌ی ژێر به ژێر پێشوازی له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تیرۆریستی ( داعش) ئه‌كه‌ن و، جاروبار ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له توركیا رووبدات و، یه‌كسه‌ر ئه‌ڵێن داعشه، ئه‌و جۆره كاره بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك فریو بده‌ن گوایه ئه‌ردۆگان دژ به داعشه. سه‌ددام هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه بوو ناو ده‌ربكات و، لێره‌دا پێویسته وازبێنین له باس كردنی گرتنی هاولأتیان و خوێنرشتن و، ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه سه‌ددام حسین تكريتى به گوێره‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی و، قسه‌ی خۆی له خێزانی عه‌لی كوری تالیبی قوره‌یشییه‌و، له‌ولاشه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان یه‌كێكه له تاقمی ئیخوان ئه‌لموسلمین و هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌دات به‌ناو ئاین جێپێی خۆی له زۆر شوێن بته‌و بكات و، ئه‌وه‌ش جۆرێكه بۆ ناوده‌ركردن. سه‌ددام یارمه‌تی تاقمه توندره‌وه‌كانی ئه‌دا بۆ ئاژاوه نانه‌وه له وڵاتان و، به‌و هویه‌شه‌وه سیخوری ره‌وانه ئه‌كرد به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له سه‌ر بارودوخی وڵاته‌كان و، به ته‌مابوو حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی له زۆر وڵاتان دابمه‌زرێنێت و بگاته وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات و, سه‌ددام هه‌موو كات یارمه‌تی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵقی داوه‌و، ئه‌مرۆ ئه‌ردۆگان هه‌مان به‌زمی سه‌ددام دووباره ئه‌كاته‌وه‌و، یارمه‌تی هێزه توندره‌وو تێرۆریستی ئه‌دات وه‌ك: حه‌ماسی فه‌له‌ستینی و تاقمی نوسره‌و داعش و، یارمه‌تی تاقمێكی تیرۆریستی سوریا كه له ئیسته‌نبول نیشته‌جێیه ئه‌دات و، هه‌روا سیخور ره‌وانه‌ی وڵاتان ئه‌كات به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری. به پاره‌ی نه‌وت سه‌ددام توانی كه‌سانی دیاریكراو‌و ناسراوی جیهان له سیاستمه‌دارو وه‌زیرو رۆژنامه‌نووس و خاوه‌ن رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن بكرێت و، زووربه‌یان زانیاری سیخورییان به سه‌ددام پیشكه‌ش ئه‌كردو، ئه‌ردۆگانیش به هۆی نه‌وتی كوردستان و نه‌وتی داعشه‌وه بووژاوه‌ته‌وه‌و، له هه‌ندێ ناوچه‌و وڵات‌دا توانیویه‌تی رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن سه‌ته‌لایه‌تی ئاسمانی دابمه‌زرێنێت و به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری سیخوره‌كانی بڵاوه پێبكات. دیكتاتۆر و شۆڤه‌نیسته‌كان له زۆر رووه‌وه له یه‌ك ئه‌چن و، هه‌رده‌م به دووای نیاره‌كانیان ئه‌گه‌رێن و تامه‌زرۆی خوێنرشتنن و، كار بۆ خۆیان و ماڵ ومناڵیان ئه‌كه‌ن و، كه‌مه كه‌مه یارمه‌تیان ئه‌ده‌ن و، مه‌به‌ستیان ته‌یار كردنیانه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی نۆێ.
25/7/2016
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||