| ||
|
||
خه‌لیفه‌ی ئیسلام ئه‌ردۆگانی تیرۆریست به‌ره‌و دادگا
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
بۆ فرت و فێل و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتدارانی دوڵه‌تی عوسمانی له ساڵانی دامه‌زراندنی وڵاته‌كه‌یانه‌وه خۆیان ناونا خه‌لیفه‌ی ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناوی ئاینه‌وه په‌ل بهاوێژن بۆ وڵاتانی تر به مه‌به‌ستی داگیركردنیان و ئاوات و مه‌رامه‌كانیان سه‌ریان گرت و خواسته چه‌په‌ڵه‌كانیان هاتنه‌دی وپه‌لیان كوتاو چه‌ندین وڵاتیان داگیر كرد‌و گه‌یشتنه باكووری ئه‌فریقیاو بیابانی عه‌ره‌بستانی سعودی و ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانی ئه‌وروپاو ماوه‌ی -600 – ساڵ<< له 27 ی يوليو (تهمموز 1299تا 29 ی أكتوبر ( تشرینی یه‌كه‌م) 1923 >> خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوون و، له‌و كاته‌وه توركیا ناونرا به كۆماری توركیا. له كۆتایی ساڵی 2010 و سه‌ره‌تای ساڵی 2011 له وڵاتانی عه‌ره‌بی زه‌نجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان له پێناو ئازادی و كار‌و نان و بژێوی هه‌ژاران و، بۆ بنبركردنی گه‌نده‌ڵی به‌رێوه‌چوو، كار گه‌یشته خۆ سوتاندن و پێشه‌نگه‌كه‌یان لاوێكی هه‌ژاری خه‌ڵكی وڵاتی تونس بوو، كه له سه‌ر عاره‌بانه سه‌وزه‌ی ئه‌فرۆشت به ناوی { محه‌مه‌د ئه‌لبو عه‌زیزی} و، به‌و هۆیه‌وه شۆڕشی گه‌لانی تونس دهستیپێكردو بووه هۆی روخانی ده‌سه‌لاته‌كه‌ی زین ئه‌لعابدین بن عه‌لی و، دواتر ژماره‌یه‌ك ولاتانی تری عه‌ره‌بیشی گرته‌وه‌و، گەلانی رۆژهەڵات هیوایان لەسەر خۆپشاندانەكانی ئه‌و بەهاره هەڵچنیبوو، بەڵام دەركەوت نمونەی كاولكاری و كۆمەڵكوژیه.
ئه‌و خۆپیشاندانانه ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بی گرته‌وه له پێناو نه‌هێشتن و بنبركردنی گه‌نده‌ڵی و سه‌قامگیری باری ئه‌من و ئاسایش و بایه‌خدان به ئابووری وڵات و، په‌ره‌یان سه‌ندو بۆ به شۆرش و، به شۆرشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی ناونران و، بۆ هۆی روخانی ده‌سه‌ڵات له چه‌ند وڵاتێك له‌وانه: تونس و میسر‌و لیبیا‌و یه‌مه‌ن و، حزبه ئیسلامییه‌كان توانیان جه‌ڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بۆ لای خۆیان راكێشن و، ئه‌وه بوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی تونس رێگایان خۆشكرد بۆ حزبه ئیسلامییه‌كانی تری وڵاتانی عه‌ره‌بی و، له‌وانه سه‌ركه‌وتنی حزبی ئیخوان ئه‌لموسلمین و هاتنی محه‌مه‌د مورسی و، شۆرشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی به پێی هه‌ندی پسپۆری شاره‌زا له ساڵی 2013 بوو به شۆرشه‌كانی زستانێكی ساردوسر چونكه ئیسلامییه‌كان پتر له كه‌سانی دیكه دژی ئازادی و مافی مرۆڤن و به هه‌موو توانایانه‌وه سه‌ركوتكه‌رن وئاره‌زووی خوێنرشتنن بۆ نموونه كرده‌وه‌كانی محه‌مه‌د مورسی له میسر‌و ئیسلامییه‌كان له لیبیا‌و یه‌مه‌ن وله ئه‌مرۆشدا حزبه‌كه‌ی خه‌لیفه‌ی ئیسلام "" ئاكپارتی "" له توركیادا ئه‌و بۆچوونه پشت‌راست ئه‌كاته‌وه. گه‌لی كورد له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته سه‌رده‌سته‌كانی كوردستانه‌وه ( ئێران، عێراق، توركیا‌و سوریا) دووچاری راونان و كوشتن وبرین بووه‌ته‌وه‌و، به‌رده‌وام رووبه‌رووی كۆمه‌ڵكوژیی كراوه‌ته‌وه‌و، توركیای فاشست له‌و رووه‌وه پێشه‌نگه‌و، هه‌ر چۆن هه‌ستان به كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان به هه‌مان شێوه‌و به‌بێ به‌زه‌یی كه‌وته كۆمه‌ڵكوژی كوردان و، تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه‌و، له به‌شه‌كانی تریش كورد كوشتن بووه‌و، له عێراقدا رژێمی دیكتاتۆری فاشست سه‌دام حوسه‌ێن و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی كیمیابارانی ناوچه‌كانی باشووری كوردستانی كرد‌و كوشندهتریان كیمیابارانی هه‌ڵبجه‌ی سه‌ربه‌رز بوو، بۆ قركردن و له‌ناو بردنی كورد رژێمی خوێنرێژ هه‌ستا به ئه‌نجامدانی زه‌نجیره‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفالی چه‌په‌ڵ و، ئێران و سوریاش له‌و رووه‌وه بێبه‌ش نه‌بوون و، له ئێران له سێداره‌دانی كوردان بووه‌ته باوونه‌ریتی ئاخونده‌كان و، هه‌موو لایه‌ك له بارودۆخی سوریا ئاگادارن. لە مێژەوە خەڵک و وڵاتان ئەزانن تورکیا دەوڵەتێکی تیرۆرستییەو فاشست ئاسا رەفتار ئەکات و بە ئاشکراو بە نھێنی پشتگیری لە چەتە روورەشەکانی تاقمی خوێنرێژی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی چەپەڵ ""داعش"" ئەکات و، چەک و تەقەمەنی و تانکیان ئەداتێ و، چەندان شوێنی تەرخان کردووە بۆ مەشق و راھێنانی ئەندامەکانی داعش و ئاسانکاری ئەکات لە ناردنیان بۆ بەرەکانی جەنگ لە سوریا‌و عێراق و، لە کاتی بریندا کردنیان سنووری تورکیا بەروویاندا واڵایەو، لە نەخۆشخانەکانی دەوڵەتی تورکیای مرۆڤ‌کوژ بە گەرمی پێشوازییان لێئەکەن. رژێمی تورکیا نزیکەی ساڵێکە بە توندترین شێواز شاڵاوی سەربازی دژ بە خەڵکی سڤیلی شارەکانی باكووری کوردستان ئەنجامئەدات و، بە ئاشکەراو بە بەرچاوی دونیادا‌و بە پێی ( دیموکراتییەتی رەجەب تەیب ئەردۆگان و حزبە ئیسلامییەکەی) و بێدەنگی فراکسیۆنە سیاسییەکانی تری پەرلەمان پاریزبەندی (حصانه) لە نوێنەرانی کورد ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا وەرئەگرێتەوەو، حکومەتی تورکیا سەرقاڵی رەشنووسێکە بۆ گۆرانکاری لە یاسای پارێزبەندی پەرلەمانتاران و، رەشنووسەکە ئەخاتە بەردەم ئەندامانی پەرلەمان و، ئەگەر دەنگی لە سەر بدرێت حکومەت ئەتوانێت پەرلەمانتاران دەستگیر بکات و، به‌م کردەوەیەش، ھەڵگرتنی پارێزبەندی و زیندانکردنی پەرلەمانتارانی کورد کەلێنی نێوان کورد‌و تورکیا بەرفراوانتر ئەکات.
دووای شكاندنی ئاگربه‌ست له نێوان كورد‌و توركیای ره‌گه‌زپه‌رست، شه‌ڕ زۆربه‌ی شار‌و
ناوچه‌كانی باكوری كوردستانی گرته‌وه‌و توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌ستپێكردو
له‌زۆر ناوچه بۆماوه‌یه‌كی درێژ هاتووچۆی قه‌ده‌غه كرد‌و به ئاشكرا رایگه‌یاند. لەپاش هەڵپەساردنی پرۆسەی ئاشتی و دۆراندنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و حزبه‌كه‌ی به‌ناو "" داد‌و گه‌شه‌پێدان "" – ئاكپارتی - له هەڵبژاردنەکانی ساڵی رابۆدوو سوپای تورکیای تیرۆریست لە شار‌و شارۆچکەو شوێنە جیاجیاکانی باکووری کوردستان سەرباری وێران کردنی ماڵ‌و حاڵیان وکوشتنی سەدان خەڵکی سڤیل کە لەناویاندا مناڵان وپیرو په‌ككه‌وته‌ش بێ بەش نەبوون. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له مێژه‌وه داخ له دڵه‌و رقی ته‌واوی له گه‌ڵی كورده‌و، به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان و دنیا، له بیریانه سوپای توركیای خوێنرێژو فرۆكه جه‌نگییه‌كانی و، به فه‌رمانی ئه‌ردۆگانی تیرۆریست لە 28/11/2011 بۆردوومانی گوندی { رۆبۆسكێ} یان كرد‌و، بەو هۆیەشەوە { 34 } كەسی دانیشتووی گوندەكه شه‌هید بوون و، دووای تێپەڕبوونی نزیكەی پێنج ساڵ بەسەر ئەو رووداوە دڵته‌زێنه‌دا له رۆژی 30 ی مانگی رابردوو لە هەمان شوێنی ئەو { 34 } كەسە، ته‌رمی دوو گەنجی تری رۆبۆسكێ دۆزرانه‌وه‌و، بەمەش ژمارەی قوربانیانی رۆبۆسكێ بوو به { 36 } شه‌هیدو،خەڵكی رۆبۆسكێ ئه‌ڵێن ناوچەكەیان بەتەواوەتی بووەتە ناوچەیەكی سەربازی و، سوپا هه‌موو كارێكی خراپ ئه‌نجامئه‌دات. دووای دۆراندنی ئه‌ردۆگانی تیرۆریست و شكستی حزبه‌كه‌ی ئاكپارتی له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌نه‌كانی حوزه‌یرانی 2015 و، بردنه‌وه‌ی له خولی دووه‌م وه‌ك درنده‌یه‌كی هار په‌لاماری كوردستانیداو، به فرۆكه‌و تۆپ و تانگ و هه‌موو جۆره چه‌كێك (سووك و قورس) كه‌وته گرتن و زیندانیكردن وكوشتنی خه‌ڵكی سڤیلی بێ تاوان و، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاو، ده‌ستیكرد به سووتاندنی باخ و ره‌زو و ماڵ وسامانی هاوڵاتیانی كورد‌و رووخاندنی ماڵ و خاپوركردنی شار‌و و گونده‌كان بۆ نموونه: گه‌ڤه‌رو شرنا‌خ و نسێبین و هتد... و، ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئه‌وروپا و ئه‌مریكا له‌ئاست پێشێلكارییه‌كانی ئه‌ردۆگان له دژی كورد خۆیان كه‌رو كوێركردووه. له‌م رۆژانه‌دا باری ده‌روونی ئه‌ردۆگانی تیرۆریست به ته‌واوه‌تی تێكچووه‌و سه‌ری لێشیواوهو، به‌ختی كه‌وتووه‌ته لێژی و، له زوربه‌ی وڵاتان گاڵته‌ی پێئهكهن و به دیكتاتۆر‌و ملهورو تیرۆریست ناوی ئه‌به‌ن و، به‌وه تاوانباری ئه‌كه‌ن كه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دهستتێكڵاوهو یارمه‌تی یه‌كتری ئه‌ده‌ن و، وایدانابوو توركیا بكاته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپاو، بمرێ له‌و حاڵه‌ی باشتره سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا دێڤید كامیرون پێی ئه‌ڵێت { ره‌نگه } ساڵی سێ هه‌زار توركیا ببێته ئه‌ندام و، ئەردۆگان لەكاتی گەڕانەوەی لەئەمریكا دانی بە تێكشكانی رژێمە فاشیستەكەی دانا‌و وتی توركیا لە پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەكانی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئه‌مریكا بێ‌ئومێد كراوە لەماوەی سەرۆكایەتی باراك ئۆباما‌و، هەروەها هەمان هەستی بێچارەیی لەبەرامبەر سه‌رۆك كۆماری روسیا ڤلادیمێر پوتینی نه‌یاری سه‌رسه‌ختی پیشاندا. له مه‌راسیمی به خاك سپاردنی ته‌رمی پاڵه‌وانی بۆكسێنی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌رزشكاری دیار و ناسراوی جیهانی، محه‌مه‌د عه‌لی كلای له ئهمریكاو، به ئاماده‌بوون و به‌شداری كه‌سوكاری و هاورێیانی و سه‌دان كه‌سایه‌تی جیهانی ناسراو مه‌راسیمه‌كه به‌رێوچوو، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان سه‌رۆكی توركیا خۆی گه‌یانده ئه‌مه‌ریكا ، به‌ڵام واده‌ركه‌وت به‌و شێوه‌یه نه‌بوو كه ئه‌و ئاره‌زووی هه‌بوو ،هه‌ر بۆیه به توڕه‌یی ئه‌و مه‌راسیمه‌ی جێهێشت و گه‌رایه‌وه بۆ توركیا. هۆی گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان ئه‌وه بوو پێشوازی لێنه‌كراو، نه‌یانهێشت پارچه پهرۆیك (متفركه) بدات به سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی كلای و، خانەوادەی كلای ئەو متفەركەی ئەردۆگانیان نەویست، ( ئەردۆگان گەر مرۆڤە با بۆخۆی نوشتەیهك) بكات و، مناڵانی سڤیل بۆردومان نەكات و، لەگەڵ تیرۆریستان دەست تێكەڵ نەكات و، پاشان ناویان له لیستی خوێندنه‌وه‌ی وتار سرییهوهو، بارگرژی پاسه‌وانه‌كانی و هه‌لسوكه‌وتیان به پێچه‌وانه‌ی داب و نه‌ریتی ئهمریكاو، به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی تر هۆكاری سه‌ره‌كی به‌جێهێشتنی ئه‌و مه‌راسیمه ، له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه كاتێك نوێنه‌ری كۆمه‌ڵگای جوله‌كه‌كانی دانیشتوی ئه‌مه‌ریكا له وتاره‌كه‌یدا یه‌كێك له وه‌سێته‌كانی محه‌مه‌د عه‌لی كلای راگه‌یاند و وتی ( داوا له سه‌رۆكی توركیا ئه‌كه‌م ده‌ست له كوشتنی كورده‌كان هه‌ڵگرێت). رۆژ له دووای رۆژ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) به‌ره‌و لاواز بوون ملئهنێت و، له باشووری كوردستان هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان گورزی كوشنده له دڵی داعشدا ئه‌دات و، له رۆژئاوا كورده‌كان گه‌مارۆی (منبیج) یانداوهو هێڵه سووره‌كه‌ی ئه‌ردوگانی تیرۆریست كاڵبووهتهوهو، ئاواته‌كانی له خنكاندندایهو، پاش ماوه‌یه‌ك پایته‌ختی داعشی یاوه‌ری (ره‌ققه) ههرهسئههێنێت و، چیتر نه‌وتی به‌لاشی بۆ ناروات و، له ئێستادا ئه‌بێ ئه‌ردۆگان خۆی له قور بنێت و، به‌م نزیكانه راكێشی دادگا ئه‌كرێت و، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه سوپای توركیا كه به هۆی خهیروبهری سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی ئه‌ردۆگان بوو به باڵاده‌ست له رێی كۆده‌تایه‌كی سه‌ربازی ئه‌ردۆگان و حزبه‌كه‌ی و تاقمی ئیخوان له‌ناو ببات.
16/6/2016
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||