| ||
|
||
كۆده‌تاكه‌ی توركیا داعش وئیسلامییه‌كانی كۆكرده‌وه
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب بێشك به‌رامبه‌ر به هه‌ڵه‌و ره‌فتاره‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان وحزبه‌كه‌ی به‌رپابوونی كۆده‌تا له توركیا چاوه‌روانكراو بوو رێك پێش مانگێگ له‌م كۆده‌تایه‌و له نووسینكمدا له 16/6/2016 له ژێر ناونیشانی: ( خەلیفەی ئیسلام ئەردۆگانی تیرۆریست بەرەو دادگا) ئاماژه‌م به‌وه كردووه وه‌ك له نووسینه‌كه‌دا هاتووه: لە ئێستادا ئەبێ ئەردۆگان خۆی لە قور بنێت و، بەم نزیکانە راکێشی دادگا ئەکرێت و، ئەگەری ئەوەش ھەیە سوپای تورکیا کە بە ھۆی خەیرو‌به‌ێری سیاسەتە چەوتەکانی ئەردۆگان بوو بە باڵادەست لە رێی کۆدەتایەکی سەربازی ئەردۆگان و حزبەکەی و تاقمی ئیخوان لەناو ببات. به هۆی نشوستی و دوواكه‌وتنی ئابووری وڵات و بێكاری و، كۆسپ و ته‌گه‌ره‌و نه‌مانی پرۆسه‌ی ئاشتی له گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان { PKK } و، ترسی پێدانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به ئه‌ردۆگان و، بوونی به دیكتاتۆر‌و، سه‌ركوتكردنی ره‌خنه‌گرو رۆژنامه‌نووسان، ئه‌ردۆگان و حزبه‌كه‌ی به‌ناو "" داد‌و گه‌شه‌پێدان - ئاكپارتی "" له هه‌ڵبژاردنی 7/6/2015 به له ده‌ستانی 83 كورسی تووشی شكستێكی گه‌وره بوون و، له به‌رامبه‌ریدا حزبی گه‌لانی دیموكرات { HDP } ریزبه‌ندی له 10% ی تێپه‌راندو براوه بوو، هه‌ر له‌و كاته‌دا ئاكپارتی هه‌ڵپه‌هه‌ڵپی دامه‌زراندنی حكومه‌ت بوو له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌كانی دیكه چونكه به ته‌نها توانای دامه‌زراندنی نه‌بوو، به‌ڵام هیچ پارتێك ئاوری لێندا‌وه‌و، یه‌كسه‌ر ئه‌ردۆگان بریاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی راگه‌یاند. هه‌ڵپژاردنی پێشوه‌خت كه له 1 ی نۆڤه‌مبه‌ر ( تشرینی دووه‌م ) ی هه‌مان ساڵ به‌رێوچوو، ده‌نگه‌كانی ئاكپارتی هه‌ڵكشاو، له به‌رامبه‌ردا ده‌نگه‌كانی پارته‌كانی دیكه دابه‌زی و، ئه‌مجاره‌یان توانی به ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت و، ئه‌ردۆگان و ئاكپارتی به هه‌لیانزانی و، هێرشه‌كانی سوپا‌و هێزه‌كانی دیكه‌ی بۆ سه‌ر باكووری كوردستان چر كرده‌وه‌و، شاره‌كانی باكووری كوردستان خاپور كران و، بوون به وێرانه‌و، بۆ نموونه شه‌رناخ وگه‌ڤه‌رو نسێبین، وان، ئامه‌د، جزیره‌و سڵۆبی و ناوچه‌كانی دیكه‌و، تا ئێستا ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپا درێژه‌ی هه‌یه‌و، حكومه‌تی توركیا به بیانووی نائارامیی ناوچه‌كه، باری نائاسایی له 14 پارێزگای باكووری كوردستان ڕاگه‌یاندوه‌و، له‌و ماوه‌یه‌شدا به ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی به‌گولله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، كوژراون و سه‌دان هاوڵاتیش بریندار بوون، هه‌ر له‌وماوه‌یه‌دا به هه‌زاران مناڵ و گه‌نج و ئافره‌ت و پیرۆ په‌كه‌وته‌ی كورد ده‌ستگیر كراون و، هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له لایه‌ن قه‌ناس به‌ده‌ست و هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه كراونه‌ته ئامانج و كوژراون، جگه له‌وه‌ش خان‌و و ماڵی هاوڵاتییان له لایه‌ن سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه داگیر كراوه، هاوڵاتیانیش روبه‌ڕوی ئازار و ئه‌شكه‌نجه بونه‌ته‌وه. له وڵاتانی پێشكه‌وتوو مۆدێرن مرۆڤ نرخی هه‌یه‌و، سه‌رۆكی وڵات بێ لایه‌نانه له گه‌ڵ پارته سیاسییه‌كان ره‌فتار ئه‌كات، به‌ڵام ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به پێچه‌وانه‌ی باو‌و نه‌رێتی وڵاتان ره‌فتاری كرد‌و، پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌وته بانگشه‌و ریكلام كردن بۆ حزبه‌كه‌ی – ئاكپارتی و، هه‌ر ئه‌وه‌ش سه‌رۆك تووشی شكست ئه‌كات و، به‌ره‌و دۆراندن ئه‌یبات و، كه‌سایه‌تێشی ( ئه‌گه‌ر هه‌ێبێ) لاواز ئه‌كات و، ئه‌ردۆگان هه‌ره‌شه‌ی له هێزه‌كانی ئۆپۆ‌ز‌سیۆن كرد‌و ده‌ستی تاوانی بۆ بردن و، هه‌روا به‌و شێوه‌یه هێرشی كرده سه‌ر رۆژنامه‌نووس و به‌شه‌كانی راگه‌یاندن و رۆشنبیری و چالاكه‌وانی سیاسی و مه‌دنی و هه‌موو پێكهاته‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه جگه له موسڵمانان و، پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌ردۆگان هێرشی كرده سه‌ر پارتی گه‌ل كه گه‌وره‌ترین بارتی ئو‌پۆزسیؤنه‌و خاوه‌نی له 25% كورسی په‌رله‌مانه‌و، به پارتی كافران و كه‌سانی نابووت وبێ موراڵ ناوی برد‌و، زیاتر له 70 هێرشی كرده سه‌ر پارتی گه‌لانی دیموكرات و، كار گه‌یشته هێرشكردن به بۆمب و نارنجۆگ و، باشترین نموونه هێرشی ئه‌ردۆگان و سوپاكه‌ی بۆ سه‌ر جه‌ماوه‌ری ئامه‌د بوو كوشتن و برینداركردنی زیاتر له 200 كه‌س. دووای دۆراندنی ئەردۆگانی تیرۆریست و شکستی حزبەکەی ئاک‌پارتی لە خولی یەکەمی ھەڵبژاردەنەکانی حوزەیرانی 2015 و، بردنەوەی لە خولی دووەم وەک درندەیەکی ھار پەلاماری کوردستانیداو، بە فرۆکەو تۆپ و تانگ و ھەموو جۆرە چەکێک (سووک و قورس) کەوتە گرتن و زیندانیکردن وکوشتنی خەڵکی سڤیلی بێ تاوان و، بەوەش نەوەستاو، دەستیکرد بە سووتاندنی باخ و رەزو و ماڵ وسامانی ھاوڵاتیانی کورد‌و رووخاندنی ماڵ و خاپورکردنی شار‌و و گوندەکان و، ئەوەی جێی ئاماژەیە ئەوروپا و ئەمریکاو هه‌ندێ پارت و كۆمه‌ڵ و كه‌سانی رووره‌ش و زۆرناژه‌ن و دوعاكه‌ره‌كانی كوردستان لەئاست پێشێلکارییەکانی ئەردۆگان لە دژی کورد خۆیان کەرو کوێرکردووه‌و، له گه‌ڵ هه‌موو سه‌ركرده‌كانی وڵاتاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی جێی ریسوا‌و شه‌رمه‌زارین. به پێی نه‌خشه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆمار‌و بیناڵی یه‌ڵدرم سه‌ره‌ك وه‌زیران كۆده‌تاكه‌ی شه‌وی 15 ی حوزه‌یران روویداو بووه هۆی كوشتنی ژماره‌یه‌ك و، ئه‌ردۆگان به سه‌لامه‌تی له بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیك به فرۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی گه‌رایه‌وه بۆ ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌خت و، به رێكه‌وتن له نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی توركیا و ئه‌مریكا فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌نجه‌رلیك ده‌ستیاندایه لێدان و خستنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپه‌ته‌ره‌كانی كۆده‌تاچییه‌كان و، هه‌لیش بۆ ئه‌ردۆگان ره‌خسا بۆ له ناوبردنی نه‌یاره‌كانی و، تائێستا شاڵاوی تێهه‌ڵدان و گرتن به‌رده‌وامه‌و، نه‌خشه دووقۆڵییه‌كه‌یان سه‌ریگرت. له سه‌ره‌تای كۆده‌تاكه زووربه‌ی بازرگان و به‌رپرسانی كوردستان و حزبه ئیسلامییه‌كان و دوعاكه‌ران تووشی شه‌ڵه‌ژان و هه‌ناسه‌بركێ بوون و، نقه‌یان له خۆیان بریبوو، ره‌نگیان زه‌رد هه‌ڵگه‌رابوو، خاوه‌ن ته‌له‌فزیۆنه‌كان وسته‌لایته‌كان ئه‌پارانه‌وه‌و، داوایان ئه‌وه بوو ئه‌ردۆكانی تیرۆریست پاریزراو بێت و، له پاش ماوه‌یه‌كی كورت كۆده‌تاكه به‌ره‌و سه‌رنگونی ئه‌رۆیشت و، له‌و كاتانه‌دا كه‌مه كه‌مه‌و، هه‌ریه‌ك له‌وانه به جۆرێك باسی كۆده‌تاكه‌ی ئه‌كردو، هه‌ندێكیان ده‌ستیان كرد به وراوه‌و گه‌ره‌لاوژه‌و شیكردنه‌وه‌ی بارودۆخی توركیا‌و كۆده‌تاكه. ئه‌و خه‌ڵكه: به‌رپرسان و حزبه‌كان به ئیخوان و هاوشێوه‌كانیان و، كه‌سانی وه‌ك عه‌لی قه‌ره‌داغی له رابردوودا‌و ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت رۆژێك له رۆژان به هۆی ترس وملشۆری بۆ ئه‌ردۆگان و تاقمه خوێنرێژه‌كه‌ی و، به هۆی سۆزی حزبه ئیسلامییه‌كان ده‌نگیان به‌رامبه‌ر به كوشتاری كورد‌و كوردستانیان به كومه‌ڵ له باكووری كوردستان هه‌ڵنه‌بری و، تا ئێستا له ملكه‌چی و خزمه‌تكردنی بكوژانی گه‌له‌كه‌یان تێنه‌گه‌شتوون. سه‌یر نییه ئیسلامییه‌كان به‌رامبه‌ر به كۆده‌تاكه‌ی توركیا یه‌كده‌نگ بن، ئه‌وه‌تا ئەبو بەكر بەغدادی خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) پشتیوانی بۆ ئەردۆگان دەربڕی و كودەتاچییەكانیشی بە كافر ناوزد كرد. یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی كودەتاكەی توركیاوە بڵاوكردەوه‌و، پیاهه‌ڵدانه "" به جورئەت و گیانی بەرخودانی سەرۆك كۆمار‌و حكومەت "" و سەركردایەتی پارتی "" داد‌و گەشەپێدان "" و، هاوشێوەی یەكگرتوی ئیسلامی، كۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیەندراوێكی لەبارەی كودەتاكەوە بڵاوكردەوه‌و، هه‌روا بزوتنەوەی ئیسلامی و، یوسف قه‌ره‌زاوی سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانی زانایانی ئیسلام و، عه‌لی قه‌ره‌داغی و كه‌سانی دیكه پشتیوانیان بۆ ئه‌ردۆگان و ئاكپارتی ده‌ربری، ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان له سه‌ر ئاوازی ئه‌ردۆگان و توركیا سه‌ما ئه‌كه‌ن. سه‌یر ئه‌وه‌یه كوردستان له شه‌ردایه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێسلامی ( داعش) و، رۆژانه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان خوێنی ئاڵیان ئه‌به‌خشن و، زووربه‌ی به‌رپرسانی كوردستان هاوران له گه‌ڵ ئه‌ردۆگان و، سه‌دان و هه‌زاران جار له كوردستان و وڵاتانی دونیا نووسراو وترا: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و حكومه‌تی توركیا هاوكارن له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش ) و، پشتگیری لێئه‌كه‌ن و، ئه‌وه‌تا خلێفه‌ی ئیسلام به روونی هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به ئه‌ردۆگان ده‌ربریوه، ئه‌گه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان دوور نه‌كه‌وێته له هه‌ڵه كوشینده‌كانی و، درێژه بدات به سیاسه‌ته تاكره‌ویه چه‌وته‌كه‌ی له كوردستان ئه‌مرۆ نا به‌یانی به كۆده‌تا بێت یان شێوازێكی دیكه خۆی و رژێمه‌كه‌ی و حزبه‌كه‌ی له‌ناو ئه‌برێن. 18/7/2016
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||