| ||
|
||
كوشتن و ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌ستی و ئازادی تاوانبار‌و بكوژان
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب له ساڵانی ده‌سه‌ڵاتی رژێمه كۆنه‌په‌رست و دیكتاتۆرییه‌كانی عێراق رفاندن و گرتن و كوشتن و خوێنرشتن دیارده‌یه‌كی ترسناك بوو ئه‌من وئیستخبارات له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌ستیان كراوه بوو بۆ له‌ناوبردنی نه‌یاره‌كانیان و ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ده‌سه‌ڵاتده‌ره‌كان خاوه‌ن حزب بوون بۆ نموونه رژێمه‌كه‌ی دیكتاتۆری خوێنمژ سه‌ددام حوسه‌ێن حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی هه‌بوو ئه‌میش شان به شان له گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كان ده‌ستیان خوێناوی بوو له پاش راپه‌رێنه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان له ئاداری 1991 و نه‌مانی سه‌ددام و رژێمه‌كه‌ی یه‌كێتی نێشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بوون به خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و له سایه‌ی ئه‌وانیشه‌وه كوشتن و خوێنرشتن بوو به باو‌و بارودۆخه‌كه‌یان خراپتر كرد تا گه‌یشتن به شه‌ری خوێناوی چه‌په‌ڵی ناوخۆ. له ساڵی 1992 و، له پاش یه‌كه‌مین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له كوردستاندا پارتی دیموكراتی كوردستان له گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌رله‌مان و حكومه‌تی فیفتی فیفتی ( په‌نجا به په‌نجا) یان پێكهێناو، هه‌ر زوو ناكۆكی و لوتبه‌رزی له نێوانیان دروست بوو نه‌یانتوانی ئه‌و ده‌سكه‌وته مه‌زنه‌ی گه‌لی كوردستان بپارێزن و، له باریان برد‌و، له ساڵی 1994 ده‌ستیان كرد به شه‌ری نگریسی دوو لایه‌نه‌و، ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندام ولایه‌نگیرانیان كوژراو سه‌قه‌ت و بێ سه‌رو شوێن بوون و، شه‌ر درێژه‌ی كێشا تا رێكه‌وتنه‌كه‌ی واشنتۆن له نێوان مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی و، حزبه‌كانیان ( هه‌ردوو حزبی شه‌ركه‌ر) به ئاماده بوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مادلین ئۆلبرایت و، له ئه‌نجامدا گه‌ڵی كوردستان دابه‌ش بوو به سه‌ر ناوچه‌ی زه‌ردی پارتی و، ناوچه‌ی سه‌وزی یه‌كێتی و، دێگه‌ڵه‌ش بوو به سنووری ( نێوده‌وڵه‌تی) نێوانیان. له‌و ماوه‌یه‌شدا له ژێر په‌رده‌وه ده‌ستیان له یه‌كتر ئه‌وشاندو، جاروبار به‌شی حزبه‌كانی دیكه‌شیان ئه‌دا، بۆ نموونه چه‌ندین تاوانیان ده‌رهه‌ق به حزبی شیوعی كرد‌و له‌وانه‌و ته‌نها بۆ نموونه دوو تاوانی گه‌وره باس ئه‌كه‌م، یه‌كێكیان له دهۆك كاتێ ده‌ستی ره‌شی چه‌په‌ڵ كادیری به توانای حزب لازار میخۆ { ابو نصیر} ی شه‌هید كرد‌و، دووه‌میان له چوارقورنه كاتێ ترسنۆكه‌كان شیوعی ناسراو ئه‌مین مه‌حمود حه‌مه ره‌ش { مامۆستا ئه‌مین} یان له چوار قورنه گرت و، پاشان شه‌هید كرا‌و، ته‌رمه‌كه‌یان له بشده‌ر { قه‌ڵادزێ} فرێداو، شاڵاوی گرتن و كوشتن دژ به لایه‌ن و حزبه‌كانی تری كوردستان درێژه‌ی هه‌بوو هه‌یه. له درێژه‌ی شه‌رو كوشتن و خوێنرشتن نموونه زۆره‌و، دیاریترینیان له سێ شاری كوردستان ئه‌نجام دران به شه‌هید كردنی شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م: سۆران له كه‌ركوك، سه‌رده‌شت له هه‌ولێر و كاوه له كه‌لارو، ئه‌وه‌ی ئه‌و حزبانه ریسوا ئه‌كات ئه‌وه‌یه ترسنۆكانه كاره‌كه‌یان له شارێك ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و، ته‌رمی كوژراوه‌كان { شه‌هیده‌كان} ئه‌گوێزنه‌وه‌بۆ شارێكی تر، وه‌ك شه‌هید مامۆستا ئه‌مین له چوارقورنه بۆ قه‌ڵادزی و، شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان له هه‌ولێر بۆ مووسڵ. سۆران محه‌مه‌د عه‌زیز { سۆرانی مامه حه‌مه} ی رۆژنامه‌نووس له - 21/7/2008 له پارێزگاری كه‌ركوك و له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستڕێژی گووله‌ی لێكراو برینداركراو، دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداو، رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان حه‌سه‌ن { سه‌رده‌شت عوسمان} له 4/5/2010 له به‌رده‌م به‌شی زمانه‌كانی کۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کداره‌وه ئه‌رفێندر‌ێت و، دوو ڕۆژ دواتر له رێی ته‌له‌فونه‌وه كه‌سوكاری ئاگادارئه‌كه‌نه‌وه که ته‌رمی كوره‌كه‌یان له‌به‌رده‌م باره‌گای یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا له پارێزگای موسڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌و، رۆژنامه‌نووس کاوە محمد ئەحمەد { كاوه گه‌رمیانی} له 5/12/2013 لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن چەن چەکدارێکەوەو لە نێو ماڵەکەیدا و لە ئامێزى دایکیدا دەستڕێژى گولـلەى لێکراوە و كوژرا. سیناریۆی كوشتن و خوێنرشتن به‌رده‌وام بوو تا گه‌یشته 17 ی شوباتی 2011 ، كاتێك خۆپیشاندانێك له شاری سلێمانی‌و، له به‌رده‌ركی سه‌را ئه‌نجامدراو داوای ئه‌نجامدانی چاكسازی‌و به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌كراو، په‌یامی خۆپیشانده‌ران ڕوون و ئاشکرا بوو، هاوارێک بوو كه چیتر مل ناده‌ن بۆ فرت و فێڵی كاربه‌ده‌ستان و ڕێگه‌ش ناده‌ن سه‌روه‌ریه‌کانیان پێشێل بکرێت و چاوپۆشی له که‌م و کوڕیه‌کان بکرێت، به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌دا وه‌ڵامی هاویشتنی به‌ردی ناڕه‌زایی خۆپیشانده‌ران به گولله درایه‌وه‌و، ریژوان سوركیوو هاورییانیان شه‌هید كران و، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت خوێنی ئه‌و مێرمنداڵ وگه‌نجانه به فێرۆ بچێت و، پێویسته به دوواچوون له گه‌وره‌یی خۆپیشانداكه‌و شه‌هیدانی بكرێت و ، تاوانباران بدرێنه دادگا. باسكردنی خوێرشتن له كوردستان بووه‌ته كارێكی ئاسایی و، ئه‌وه‌ش زه‌نگێكی ترسناكه‌و، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت چۆن كه‌سێكی "" عه‌سكه‌ری "" خاوه‌ن روتبه، واته ئه‌فسه‌ر له سه‌ر فول لایتێك له سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كی هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان و، به به‌ر چاوی سه‌دان كه‌س گولله بارانی شۆفێری ئۆتۆمبێلی فول لایته‌كه ئه‌كات و، بێده‌نگ و ئازادانه ئه‌روات چونكه پشت ئه‌ستووره به خزمه‌كانی خاوه‌ن پۆستی سه‌ركردایه‌تی حزبی ده‌سه‌لأتدار. لێره‌و له‌وێ، له دهۆك و له سلێمانی، له كه‌ركوك و كه‌لار و، له هه‌ولێرو سۆران، له زاخۆ، قڵادزی، سه‌ید سادق، باڵه‌كایه‌تی و ناوچه‌كانی تر رفاندن و كوشتن به‌رده‌وامه‌و، هه‌ر یه‌ك به جۆرێك و به‌هانه‌یه‌ك، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره دوو حزبه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی كوردستان له‌ناو خۆیاندا یه‌كتری تاوانبار ئه‌كه‌ن و، ئه‌مه‌ش لای خه‌ڵك هێچ به‌هاو قیمه‌ت و ئه‌رزشی نییه، چونكه پاراستنی خه‌ڵك له ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن و، ئه‌ركی سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌یه تاوانباران بده‌نه دادگا‌و، پێویسته دادگا له هه‌موو كوردستان سه‌روه‌ر بێت. هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی هه‌رێم و حكومه‌ت تا ئێستا لاواز‌و بێ بایه‌خه‌و، جێی شه‌رمه‌زاری و ریسواییه‌و، هیچیان نه‌كردووه‌و، له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تی نایانه‌وێت دادگا سه‌روه‌ر بێت و، جێی ئاماژه‌یه گه‌وره به‌رپرسانی دادگاكان سر كراون و، كورد واته‌نی خه‌سێنراون و، به هیچ شێوه‌یه‌ك نقه‌یان لێوه نایه‌ت. چیتر با به‌رپرسانی هه‌رێم و حكومه‌ت خۆیان نه‌خه‌ڵه‌تێنن و، فشه‌فش نه‌كه‌ن و ناو چاكسازی نه‌هێنن و، به دروشمی بریقه‌دار خه‌ڵك فریو نه‌ده‌ن و، ئه‌گه‌ر ئه‌توانن و راست ئه‌كه‌ن با به زووترین كات تاوانباران و بكوژان راده‌ستی دادگا بكه‌ن. 27/7/2016
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||