| ||
|
||
له‌م هه‌ڵبژاردندا ده‌نگ به لیستی 147 ی شیوعییه‌كان ئه‌ده‌م
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
هه‌ڵبژاردن له كوردستان هه‌رای ناوه‌ته‌وه‌و له لایه‌ك حزب وبزوتنه‌وه‌و كاندیده‌كان وێنه هه‌ڵئه‌واسن و له لایه‌كی تره‌وه تاقمێكی دیكه وێنه ئه‌درێنن یان به بۆیاخ روخساری كاندیده‌كان ئه‌شێوێنن و سه‌باره‌ت به‌و ره‌فتاره ناشارستانییه‌و قیزه‌وه‌نه‌وه لایه‌نه‌كان به كۆڵێك بوختان و درۆ یه‌كتر تاوانبار ئه‌كه‌ن.
زوربه‌ی لایه‌ن و قه‌واره سیاسییه‌كان ركابه‌ری یه‌كتر ئه‌كه‌ن و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رۆژنامه‌و ئیزگه‌و و ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایتیان خستووه‌ته‌وه گه‌رو، هه‌ندێ لایه‌ن و حزب خاوه‌نی دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی راگه‌یاندنه‌و، ته‌نها بۆ نموونه حزبێك خاوه‌نی شه‌ش سه‌ته‌لایته‌و یه‌كیكی تر خاوه‌نی پێنجه‌و ئه‌وانی دیكه سێ و دووه تا ئه‌گاته یه‌ك و، پاره‌وه خه‌رجی زوربه‌ی ئه‌و ده‌زگای راگه‌یاندنانه‌و بێژه‌رو نووسه‌رو كارمه‌ندو كریكاره‌كانیان له قووتی میلله‌ت وعه‌ره‌بستانی سعوودی و توركیا‌و ئه‌مریكاوه ئه‌درێن.
ئه‌وه‌ی سه‌یره له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا‌خه‌ڵكێكی زۆر هه‌وڵیداوه ببێت به كاندید‌و، بۆ گه‌یشتن به‌و ئاواته ته‌راتین و جێگۆركێ له‌م لا بۆ ئه‌ولا، له‌م حزب بۆ حزبێكی دیكه روویداوه‌و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئیسلامییه‌كان، له كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو به قه‌ڵه‌مباز بازیانداوه‌و چوونه‌ته ناو هێزه‌كاتی دیكه‌و، شاراوه نیه له پاڵ "" مامۆستایانی ئاینی"" مامۆستایانی زانكۆ‌و دكتۆر‌و پرۆفیسۆری رشته جیاوازه‌كان له خه‌لكانی دیكه زیاتر هه‌وڵیانداوه ببن به كاندید، نا هه‌قیان نییه له په‌رله‌مان ئه‌بن به خاوه‌نی ئۆتۆمبیل و زه‌ویی و پاسه‌وان و مووچه‌ی مانگانه‌ی ده ملیۆنی و هتد...
روون و ئاشكرایه‌و نه‌یانشاردووه‌ته‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركوك كاندیدیان نییه بۆیه داوایان له ئه‌ندامان و دۆستانیان كردووه ده‌نگ بده‌ن به حزبی یه‌كگرتووی ئیسلامی و، هه‌روا توركیا پشتگیری توركمان و یه‌كگرتوو ئه‌كات و، ئه‌مه له لایه‌ك و، له لایه‌كی دیكه‌وه ئیسلامییه‌كان ناوخۆیان رێكنین و بوختان دابه‌ش ئه‌كه‌ن و، موركی خیانه‌ت ئه‌خه‌نه پاڵ یه‌كتر، به تایبه‌ت له نێوان ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز بەرپرسی پەیوەندیەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان و عه‌لی باپیر " ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی" و، ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه عه‌لی باپیر له رێی لێدانی " رابوونی ئێسلامی كوردستان " و، حیزبی بەعسه‌وه هەوڵی داوه‌و پێگەی خۆی لەناو بزوتنه‌وه به‌هێز بكات بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و پۆستی ئەمیرایەتی و، ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه‌و ئه‌ڵێت : عه‌لی باپیر په‌یوه‌ندی ژێر به ژێری له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستاندا هه‌بووه‌و، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه عه‌لی باپیر هۆكاری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كێتی نیشتمانی بووه.
كاندیدی هه‌موو حزب و قه‌واره سیاسییه‌كان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بگه‌ن به په‌رله‌مانی عێراق و، سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌ندیكیان خۆیان بۆ شه‌ر ئاماده كردووه‌و، نایشارنه‌وه‌و ئه‌ڵێن: شه‌ری ئێمه له به‌غدایه! و، بۆ بازرگانی و (مووووزایده) په‌رله‌مانتاریكی ئیسلامی 4 ساڵه نازو نیعمه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌خوات و، خۆی گیف ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌ڵێت: بڕوام به‌یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق نییه‌و، ئیسلامییه‌كی دیكه جه‌خت ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌ڵێت: له‌سوێنده ده‌ستوریه‌كه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد به‌هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی سوێندیان خواردووه یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق بپارێزن، وا ده‌رئه‌كه‌وێ هه‌ندێ له ئیسلامییه‌كان باوه‌ریان به سوێند نییه یان سویند به درۆ ئه‌خۆن. به‌رپرسه‌كان له كاتی هه‌ڵبژاردن چالاك و ئه‌كتیڤ ئه‌بن و، روو ئه‌كه‌نه شاره‌كانی كوردستان و كۆر‌و سمینار‌و كۆبوونه‌وه رێكئه‌خه‌ن و، باسی چالاكی و ده‌سكه‌وتی بێ بنه‌ما ئه‌كه‌ن و، به‌شیكیان دێنه‌گۆو، ئاخافتنه كۆنه‌كانی رۆژانی سه‌خت و ئازایه‌تی و خوێنبه‌خشین و شه‌هیده‌كان باس ئه‌كه‌ن و، پاشان نازو نیعمه‌تی ده‌سه‌ڵات له كوردستاندا وبیر ئه‌هێننه‌وه‌و، قه‌ت باسی قه‌یران و بێ مووچه‌یی ناكه‌ن و، له‌وه‌ش زیاتر به روویه‌كی قایم ئه‌ڵین : ده‌نگی كوردانی ئه‌م شاره هه‌رهه‌مووی بۆ ئێمه‌یه، (جاروبار) درۆ كردن له لایه‌ن كه‌سانی سیاسی دۆراو باوه. یه‌كه‌م جاره حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی وتاقمى عه‌مار ئه‌لحه‌كیم كاندیدیان له سلێمانی و هه‌ولێرو دهوك هه‌بێت و، پروپاگه‌نده‌و ریكلام بكه‌ن و، هه‌روا سوننه‌كان و به‌عسییه‌كان له هه‌ولێرو دهوك و كه‌مپی ئاواره‌كان لیستی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك زۆر باسی ده‌ستپاكی شیوعییه‌كان ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن یه‌كێكه له‌و حزبانه تێنه‌گلاوه له دزی و گه‌نده‌ڵی و، داكۆكی له مافی كرێكار‌و جوتیارو زه‌حمه‌تكێشان و چینی چه‌وساوه‌و گه‌ل ئه‌كات و، حزبی شیوعی كوردستان تاكه حزبه راشكاوانه له گه‌ڵ سه‌روه‌ری كوردستانه‌و تێئه‌كوشی له پێناو ده‌ركردنی هێزی توركیای داگیركه‌ر له خاكی كوردستان. حزبی شیوعی كوردستان خاوه‌نی مێژوویه‌كی پرشنگداره‌و له پێناو نیشتمانیكی ئازاد‌و گه‌لێكی به‌ختیار خه‌بات و تێكۆشانی كردووه‌و ئه‌یكات و، شه‌هیدێكی زۆری داوه‌و، خه‌ڵكی كوردستان وعێراق ئه‌زانن ئه‌و حزبه هه‌میشه له گه‌ڵ ئازار‌و برینه‌كانی خه‌ڵك بووه‌و، تێكۆشانی به‌تین كردووه دژی رژێمه دیكتاتۆریه خوێنمژه‌كان و، هه‌رده‌م سه‌ربڵنده‌و، تێكۆشانه‌كه‌ی جێی شانازییه وسه‌ربه‌رزییه. بۆیه ده‌نگ به لیستی 147 ی حزبی شیوعی كوردستان ئه‌ده‌م. 4/5/2018
ماڵپەڕی قادرزادە، بەرپرس نیە لە ناوەرۆکی بابەتەکە
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||