| ||
|
||
ئۆپراسیۆنه‌كانی دیجله‌و حه‌شدی شه‌عبی دوو رووی دراوێكی قه‌ڵب
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب ئۆپراسیۆنه‌كانی دیجله‌و حه‌شدی شه‌عبی كار بۆ له‌ناوبردنی كورد ئه‌كه‌ن ئه‌وه‌ی پێش چه‌ند مانگێگ حه‌شدی شه‌عبی له دوزخورماتوو دژ به هاوڵاتیانی كورد‌و سوننه مه‌زهه‌به‌كان كردی كارێكه پێشتر به چاودێری پسپۆران و شاره‌زایان و ده‌ستی ده‌ره‌كی نه‌خشه‌ی توكمه‌ی بۆ دارێژراو بوو بۆ له‌ناوبردن وقه‌لاچۆكردن و تاڵانكردنی ماڵ و سامانی كورد‌و سوننه‌كان له‌ناو شار‌و ده‌وروبه‌ری. شیعه پێش ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ناوی هه‌بێت، هه‌وڵیداوه به‌ڵگه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه‌و دوز بخاته بن هه‌نگڵی خۆی و، هه‌رده‌م هه‌وڵیداوه سه‌نگی خۆی له دوز قورس بكات له پێناو لاوازكردنی كورد‌و سوننه‌كان و، ئه‌م بیرۆكه‌یه ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی (2008) كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی قاودراو دیكتاتۆری رووره‌ش نوری ئه‌لمالكی فه‌رمانده‌ی هیزی وشكانی (عه‌لی غێدان مه‌جید) ی كۆنه به‌عسی بۆ خانه‌قین نارد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شاره كوردستانییه به شه‌ر بخاته‌وه ژێر ده‌ستی شیعه عه‌ره‌به‌كان به‌ڵام عه‌لی به‌عسی هیچی پێنه‌كراو نه‌یتوانی مه‌به‌سته چه‌په‌ڵه‌كه‌ی نوری مالكی بپێكێت و، خه‌لكی كۆڵنه‌ده‌ری خانه‌قێن به‌رنگاری بوونه‌وه‌و، خوێنیان به‌خشی و شه‌هیدیاندا. به‌ڵێ، ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا له دوزخورماتوو روویدا ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ كۆتایی مانگی ئایاری ساڵی 2012 كه دیكتاتۆر نوری ئه‌لمالكی سه‌رقاڵی پێكهێنانی ئۆپراسیۆنی دیجله بوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌فسه‌رێكی پایه به‌رزی سوپا درنده‌كه‌ی دیكتاتۆری خوێنرێژ سه‌دام حوسه‌ێن و ئه‌نفالچی فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ئه‌لزه‌یدی كرد به فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌و، ئه‌م به‌عسییه دێزه له پرۆسه‌ی چه‌په‌ڵ و به‌دناوی ئه‌لئه‌نفال رۆڵێكی كارای هه‌بوو له خوێنرشتن و كوشتنی خه‌ڵكی سڤیلی كورد‌و، جێی داخه به‌رپرسانی كوردستان داڵده‌ی جاش موسته‌شارو ئه‌نفالچی ئه‌ده‌ن ئه‌گینا ئه‌وان و تاوانبار عه‌بدولئه‌میر ئه‌لزه‌یدی راپێچی دادگاكان ئه‌كران، بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر تاوانه‌كانیان دژ به خه‌ڵكی سڤیل و دژ به مرۆڤایه‌تی دادگای بكرێن و سزا بدرێن، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌ر هه‌موویان ئازادن و، ئه‌م مێردزمه‌یه به، فه‌رمانی نوری ئه‌لمالكی كرا به فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی دیجله، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له نوێ هاوڵاتیانی كوردستان له‌ناو ببات.. كار‌و هه‌وڵه‌كانی مالكی و فه‌رمانده پایه‌به‌رزه‌كه‌ی له گۆرنران و هه‌ر هه‌مووی به‌فێرۆ چوو، بۆیه مالیکی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌سه‌ر کێشه‌ی خانه‌قین له به‌غدا له‌به‌رده‌م به‌رپرسانی کورد، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردبوو که ته‌واوی کوردستان به هێزی سوپا داگیر ئه‌كات و، كورد واته‌نی: نه‌خۆێی تاڵه. عەبدولئەمیر ئەلزەیدی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی دیجله تاوانباره به سه‌ركوتكردنی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان و ده‌ستی به خوێنی ده‌یان ڕۆڵه‌ی ئه‌و میلله‌ته سوور بووه و چه‌ندین منداڵ و مێرمنداڵ و گه‌نج و پیرو په‌ككه‌وته‌ی كوردی به ده‌سته‌كانی خۆی شه‌هید كردووه‌و، ئه‌وانه به‌شێك له تایبه‌تمه‌ندییه قێزه‌ونه‌كانی ئه‌و تاوانباره دێزو بێفه‌ره‌یه به‌ڵام له پاش ئه‌و هه‌موو سته‌م و زوڵمه گه‌وره‌یه‌ی له نه‌ته‌وه‌یه‌ی كوردی كرد بوو، هێشتا هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی جدی ماوه، بۆ سه‌ر ژیان و ئاسایشی هاوڵاتیان. له دۆسیه‌ی ئه‌نفال و زینده به‌چاڵكردنی كورددا، كه‌س نه‌بوو لاپه‌ره‌ی ره‌شی ( عه‌بدولئه‌میر ئه‌لزه‌یدی) هه‌ڵداته‌وه‌و، به هۆی تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تییه‌كانییه‌وه دادگایی بكرێت. هێشتا ده‌رفه‌تی ئه‌وه ماوه خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌ف و مرۆڤه به ئه‌مه‌ك و خه‌مخۆرانی دۆسیه‌ی ئه‌نفال و كوشتنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان و پێشمه‌رگه داوا بكه‌ن: به‌عسییه خوێنرێژه‌كان و جاش موسته‌شارو ئه‌نفالچی و ( عه‌بدولئه‌میر ئه‌لزه‌یدی ) راپێچی دادگا بكرێن. لەماوەی رابردوودا، زیاتر لە 145 پێشمەرگە و هاونیشتمانی كورد لە دوزخورماتوو بەدەستی چەكدارانی حه‌شدی ئه‌عبی شەهیدكراون و دەیان كەسیش بریندارن و، دەیان ماڵی هاونیشتمانیانیش تاڵان كراون و سووتێنراون، تاوەكو ئێستاش هه‌ره‌شه‌ی شەڕ بەردەوامە و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی سه‌ره‌رای هه‌واڵه‌كان كه هیچ نییه‌و بارودۆخه‌كه هێمنه پێشمه‌رگه‌و و حه‌شدی شه‌عبی سەنگەریان لەیەك گرتووە. مه‌به‌ستی نوری مالكی و حزبی ده‌عوه‌و ومافیاكانی ده‌وروبه‌ری له دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیجله باڵاده‌ستی شیعه بوو، له پێناو په‌ڕاوێز خستنی کورد و، دواتریش گه‌رانه‌وه بۆ سیاسته درندانه‌كه‌ی رژێمی دیكتاتۆری سه‌ددام حوسه‌ێن و، ته‌عریب كردنی دوزو گیچه‌ڵ فرۆشتن بۆ داگیركردنی كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه دابراوه‌كانی كوردستان، بۆیه کورد‌و خه‌ڵك و به‌رپرسان به توندی له‌دژی وه‌ستان. فه‌ریق عه‌بدولئه‌میر ئه‌لزه‌یدی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیجله ڕایگه‌یاند: ئێمه وه‌کو ده‌زگایه‌کی ئه‌منی دوورین له جیاوازیکردنی ڕه‌گه‌زی و ئایینی و دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی دیجله له‌دژی هیچ پێکهاته‌یه‌ک نییه‌و، بۆ به‌هێزکردنی سوپایه‌و، هاوكاركردن له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا، به‌ڵام پاش چه‌ند رۆژێك داوای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری کردووه له‌سه‌ر ئه‌فسه‌رانی کورد‌و دانیشتوانی ناوچه‌كه‌و دۆستانی كورد‌و، کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریش بێ مه‌به‌ست نییه‌و، به تایبه‌ت زه‌یدی و عه‌لی غێدان مه‌جید دوو کۆنه به‌عسین و تازه شیعه‌ن و، سه‌ر به حزبی ده‌عوه‌ی مالیكین و، له رووی سه‌ربازییه‌وه شاره‌زان و، داخ له دڵن و، و، ئێستاش حه‌ز ئه‌كه‌ن كورد له‌ناو به‌رن. زه‌یدی، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ڕایگه‌یاند که: ئه‌یه‌وێت باره‌گاکانی حزبه کوردستانییه‌كان دابخات و، له که‌رکوک ده‌ریان بکات. هه‌روه‌ها وتوویه‌تی له ڕابردوودا (دوژمنی کورد بووم و ئێستاش هه‌ر دوژمنی کوردم). كاتێ داعش هات و مووسڵی داگیركرد پاڵه‌وانه‌كانی نوری مالكی و، حزبی ده‌عوه، عه‌لی غێدان و هاوشێوه‌كانی هه‌ڵاتن و، هه‌رچی له مووسڵ بوو به چه‌ك و تفاقی عه‌سكه‌ری ( سوپا‌و پۆلیس) كه‌وته ده‌ست چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) و، پارێزگاره ترسنۆكه‌كه‌ی مووسڵ ( ئه‌سیل نوجه‌یفی) پێش هه‌موو كه‌س هه‌ڵهات و، نه‌وه‌ستا تا گه‌یشته هه‌ولێرو، ئێستاكه به ته‌مایه به یارمه‌تیدانی توركیا وهه‌ندێ له به‌رپرسانی كورد مووسڵ بگرێته‌وه. له هاتنی ئۆپراسیۆنی دیجله بۆ ناو شارۆچكه‌ی دوز پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان ئازا‌و قاره‌مانانه گه‌یشتنه ناو شار‌و، دانیشتوان چالاكانه پشتگیری خۆیانیان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە دووپات کردەوەو, چونكه هاتنی پێشمه‌رگه بۆ بەرگری بوو لە خاکی کوردستان و پاراستنی دانیشتوان و ماڵ و سامانیان. له ساڵی 2008 به‌رپرسانی حكومه‌ت و فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوون كاتێك پاشه‌كشه‌یان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی گه‌رمه‌سێر كرد‌و، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش بووه بایسی كۆچكردنی ده‌یان هه‌زار خێزان و، كوشتن و شه‌هید كردنی ژماره‌یه‌كی گه‌وره له كادیرانی حزبه‌كانی كوردستان. هاتنی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناوچه دابراوه‌كانی كوردستان به ئاگاداری حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وزیران دووباره كردنه‌وه‌ی سیناریۆكانی حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالكییه له ناردنی هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی دیجله و، كرده‌وه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ داگیركردنی خاكی كوردستانه، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك له سه‌ره‌تاوه چاوه‌روانی ئه‌وه بوون حه‌شدی شه‌عبی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه بكات له به‌رنگابوونه‌وه‌ی جانه‌وه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێسلامی ( داعش). بێگومان هێرشی حه‌شدی شه‌عبی دژ به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و، ده‌ستدرێژی كردن بۆ سه‌ر ماڵ و سامانی دانیشتوانی شار‌و، كوشتنی هاوڵاتیانی كورد كارێكی نادروسته‌و بێ رێزییه به كورد‌و، بۆیه پێویسته جموجوڵی حه‌شدی شه‌عبی سنووردار بكرێت و، رێگه نه‌درێت ئاره‌زوومه‌ندانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و، هه‌موو كرده‌وه چه‌وته‌كانیان ریسوا بكرێن. هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌درو سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی هاته كه‌ركوك و به ماچ و مووچ له‌لایه‌ن پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه نه‌جمه‌دین كه‌ریم پێشوازی لێكرا و، له‌وێ پێشه‌رمانه هه‌ندێ وراوه‌ی كرد‌و، هێرشی كرده سه‌ر پێشمه‌رگه‌و وتی: پێشمه‌رگه ده‌ستی به شه‌ركردووه‌و، ئه‌بێت سنووری بۆ دابنرێت و، وته‌كانی هادی ئه‌لعامری ده‌رباره‌ی پێشمه‌رگه، ناڕه‌زایی لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و ، رایاگه‌یاند ، ئه‌و لێدوانانه زیادره‌وێیه‌و هێڵی سورن‌و بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر ئه‌كات. هادی ئه‌العامری له‌لایه‌ك گفتوگۆی ئه‌كرد بۆ هێمنكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاره‌كه‌و، له‌لایه‌كی تره‌وه به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پشتگیری له توركمانه‌كان ئه‌كردو، سه‌ره‌رای رێكه‌وتن بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگری شه‌ر فێڵی له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌كردو، كابرایه‌كی راستگۆ نه‌بوو، هه‌روا جێی متمانه‌ش نه‌بوو. حه‌شدی شه‌عبی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر كوردستان و، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی یارمه‌تی ئه‌درێن و، مانگانه‌ی خۆیان وه‌ر ئه‌گرن و، له‌لایه‌ن ده‌ستی ده‌ره‌كییه‌وه پشتگیری ئه‌كرێن. 17/8/2016
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||