| ||
|
||
ئەمیری کۆمەڵ چاره‌سه‌رێكی بۆ دۆخی هه‌رێم راگه‌یاند
دەقی چارەسەرەکەی ئەمیری کۆمەڵ: بۆ چاككردنی ئه‌م دۆخه‌ی هه‌رێم، باگوێ له قورئان بگرین! پێشه‌كی
به‌ڕێزان!
به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م واقیعه نه‌خۆش‌و ناخۆش‌و قه‌یراناوییه‌ی ئێستامان، له‌به‌رتیشكی ئایه‌تی: {إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ...} الإسرا‌ء -٩-دا، ماوه‌یه‌ك له‌قوڕئانه‌وه ڕامام‌و سه‌رنجی ژماره‌یه‌ك له ئایه‌ته‌كانی به‌پێزه‌كانیمداو، سه‌ره‌نجام ژماره‌یه‌ك بنه‌مای گه‌وره‌و گرنگم هه‌ڵهێنجان، كه دڵنیام ڕه‌چاوكردن‌و پێوه‌پابه‌ند بوونیان، مایه‌ی ده‌ربازبوونمانن "ئێمه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان" له‌م واقیع‌و بارودۆخه تاڵ‌و دژواره‌ی خه‌ریكه خه‌ڵكێكی زۆر نا‌ئومێد ده‌كات‌و، به‌قه‌ناعه‌تی گه‌یشتنه بنبه‌ست، ده‌گه‌یه‌نێ! شایانی باسیشه ئه‌و بنه‌ما قوڕئانییانه كه هه‌تا ئێستا بیست‌و پێنج (25) دانه‌م لـێ سه‌رژمێر كردوون، هه‌رچه‌نده وه‌ك ئاڵقه‌كانی زنجیرێك پێكه‌وه په‌یوه‌ستن‌و، ئێمه له‌داهاتوودا پێكه‌وه له‌دوو توێی به‌رهه‌مێكدا بڵاویان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌باشم زانی بۆ خێراتر گه‌یشتنیان به‌ژماره‌یه‌كی زیاتری خوێنه‌ران، سه‌ره‌تا به‌دوای یه‌كدا له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆم له ( www.facebook.com/alibapir )دا دایانبه‌زێنم. كاتی خۆشی له‌ساڵی (٢٠٠٨)دا، سێ وتارم له‌باره‌ی واقیعی دژواری هه‌رێمی كوردستان‌و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌و قه‌یرانه‌كانیه‌وه، له دوو توێی كتێبێكدا به‌ناوی: (واقیعی هه‌رێمی كوردستان، دیدێكی ئیسلامییانه) بڵاوكرده‌وه، به‌ته‌ماشم پاش ته‌واوبوونی ئه‌م بنه‌ما قوڕئانییانه، بیانخه‌مه نێو كتێبی ناوبراوه‌وه له‌چاپی دووه‌میدا. هیواداریشم ئێوه‌ی خوێنه‌ری به‌ڕێز، به‌تێبینیی‌و ڕه‌خنه‌و پێشنیار‌و سه‌رنجه‌كانتان، ئه‌م زنجیره‌یه به‌هێزو پێزتر بكه‌ن‌و، بۆ ئه‌م ئیمێڵه‌ی بنێرن: (Ameer.Maktab@Yahoo.com). گومانیشی تێدانیه كه ئه‌ركێكی شه‌رعیی‌و نیشتیمانیی هه‌ر هاوڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستانه، كه له‌بارودۆخ‌و واقیعی نه‌خۆش‌و ناخۆشی قه‌واره سیاسییه‌كه‌یه‌وه ڕانه‌مێنێ، به‌ڵكو هه‌رچی پـێی ده‌كرێ بیكات‌و، درێغی نه‌كات بۆ پاكسازیی‌و چاكسازیی تێداكردنی‌و ڕاستكردنه‌وه‌ی باری لاری‌و، پێویسته له‌م سێ ڕاستییه‌ش دڵنیابین: ١- واقیعی خراپی ئێستامان ده‌ره‌نجامی شێوه‌ی خراپ‌و سه‌قه‌تی حوكمڕانیی‌و به‌ڕێوه‌بردنی ڕابردوومانه‌و، به‌بێ گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی له‌خۆماندا، واقیعه تاڵه‌كه‌مان ناگۆڕێ: {إِنَّ اللّهَ لاَیُغَیِّرُ مَابِقَوْمٍ حَتَّێ یُغَیِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ...} الرعد -١١-. ٢- هه‌تا زووتر ده‌ست له‌چاره‌سه‌رو گۆڕانكاریی بجووڵێنین، ئاسانتر ده‌بێ‌و تێچووی كه‌متری ده‌وێ‌و، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه. ٣- گرفت‌و كێشه‌كانمان هه‌رچه‌نده زۆربن‌و، قه‌یرانه‌كانمان هه‌رچه‌نده بێڕه‌زاو جۆراوجۆربن، ئیراده‌ی ئێمه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، له‌وان به‌هێزترو باڵاتره، ئه‌گه‌ر به‌جیددیی بیخه‌ینه‌كار.
ئیدی {له‌ئێمه حه‌ڕه‌كه‌ت‌و له‌خوا به‌ره‌كه‌ت} عـــه‌لــی بــاپــیـر ١٥/ جه‌مادی یه‌كه‌م/ ١٤٣٦ كـ ٢٤/٢/٢٠١٦ هــه‌ولــێــر
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||