| ||
|
||
ئەمیری کۆمەڵ پەیامێك بڵاو دەکاتەوە و پرۆژه‌یه‌كی سێ خاڵی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه ده‌خاته‌ڕو.
ده‌قی پهیامهكە: با وریابین له‌په‌نای بێزاریی‌و تووڕه‌ییدا، ده‌رگای ئاژاوه‌و وێرانكاریی به‌سه‌رخۆماندا نه‌كه‌ینه‌وه!) به‌ڕێزان! له‌م ههلو مهجهداو له‌به‌ر تیشكی فه‌رمووده‌ی خوا: (وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَّا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنكُمْ خَاصَّةً ۖ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ )لأنفال -25-دا، ئه‌م پێنج خاڵه ده‌خه‌مه‌ڕوو:
یـهك: ئه‌م واقیعه تاڵ‌و دژواره بێزاركه‌ره‌ی، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر زیاتر تووڕه‌و نیگه‌ران ده‌كات، ده‌رهاویشته‌و به‌رئه‌نجامی ئه‌و شێوه سهقهتو خراپه‌ی حوكمڕانیی‌و ئیداره‌دانی وڵاته، كه بڕیار به‌ده‌ستانی هه‌رێم، له‌چاره‌گه سه‌ده‌ی ڕابردوودا گرتوویانه‌ته‌به‌ر، كه به‌داخه‌وه به‌هۆی سووربوونی به‌شێك له بڕیار به‌ده‌ستانی هه‌رێم، له‌سه‌ر هه‌رچی زیاتر په‌زمه‌نده كردن‌و وهسهرێك نانی پاره‌و موڵك‌و سامانی حه‌ڕام، “بۆ خۆیان‌و ده‌وروبه‌رو دهستو پێوهندهكانیان” نه‌یانهێشت دامه‌زراوه‌كان دروست بن‌و، یاسا سه‌روه‌ر بێ‌و، مرۆڤبوونو هاوڵاتیی بوون پێوهربێ “نه‌ك سه‌ر به حزبێكی دیارییكراو بوون” وهسهرهنجام: ڕێ له گهندهڵییو ستهمو قۆرخكاریی بگیرێ‌و، دادگه‌ریی بچه‌سپێ. هه‌ڵبه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ش: {ڕێگرتن له‌دروستبوونی دامه‌زراوه‌كان‌و، یاسا سهروهربوونو…هتد} زۆر ئاشكرایه: ئه‌و بڕیار به‌ده‌ستانه ویستوویانه: داهاتو موڵك‌و سامان‌و ئیمتیازه ماددییو مه‌عنه‌وییه‌كان، هه‌ر به‌ده‌ست خۆیانه‌وه بن، بۆ به‌ده‌وری خۆوه هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵكێك‌و، كڕینی ئیراده‌و دهنگو ڕه‌نگیان، چونكه بێگومان به‌چه‌سپاندنی دادگهرییو، نه‌هێشتنی ستهمو قۆرخكاریی‌و گه‌نده‌ڵیی، له‌سایه‌ی كاری دامهزراوهییو یاسا سه‌روه‌رییدا، ئه‌و بهزمو بازاڕه تێك ده‌چوو، دیاره (ڕاوچی خراپیش له‌ئاوی لێڵدا ڕاوده‌كات!).
دوو: بۆیه تووڕهییو بێزاریی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ری به‌شخوراو و سته‌م لێكراو و، فشاركردنی له بڕیار به‌ده‌ستانی قۆرخكاریی خۆشگوزه‌ران، بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی باری لاری دهستهڵاتو گێڕانه‌وه‌ی مافه‌كانیان، به‌هه‌موو شێوازێكی شه‌رعییانه‌ی شارستانییانه، شتێكی ڕه‌واو سه‌لمێنراوه‌و، هیچكه‌سی خاوه‌ن ویژدانی واقیع بین نكووڵیی لێناكات.
سـێ: به‌ڵام لێره‌وه به‌پێویستییه‌كی شهرعییو ئه‌ركێكی نیشتیمانیی خۆمی ده‌زانم، كه دڵسۆزانه بهڕوونو ڕاشكاویی بهخهڵكو جه‌ماوه‌ری تووڕه‌و بێزار “به‌هه‌موو توێژه‌كانییه‌وه” بڵێم: با هه‌موولایه‌كمان وریابین له‌په‌نای بێزاریی‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینماندا، كارێك نه‌كه‌ین، كه وه‌ك مه‌لای مه‌زبووره: ئه‌و لقه دره‌خته ببڕینه‌وه كه خۆمان له‌سه‌ری وه‌ستاوین! وهبادڵنیابین كه به ئاژاوه‌و ئاشووبو هێرشكردنه سه‌ر موڵك‌و ماڵی گشتیی‌و تێكدانی فهرمانگهكانو …هتد، هیچ ده‌ردێك چاره‌سه‌ر ناكرێ‌و، جگه له ماڵوێرانیی بۆ هه‌موو لایه‌ك، هیچی لـێ سه‌وز نابێ ! هه‌ڵبه‌ته له‌سه‌ر لایه‌نه پهیوهندییدارهكانیش پێویسته، له‌ئێستاوه دووربینییو ئاگربڕ بكه‌ن له‌و باره‌وه.
چـوار: خۆپێشاندانیش وه‌ك مانگرتن مافێكی ڕه‌وای خه‌ڵكه، بۆ داواكردنی مافه‌كانیان‌و هۆشداریی دانه ده‌سته‌ڵات، به‌ڵام له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه كه : 1- زۆر جار خۆپیشاندانه‌كان له شێوازی هێمنانه‌وه، بۆ شێوازی توند‌و تیژییو په‌لاماردان دهگۆڕێنو، سه‌ره‌نجام جومگه‌كانی ژیانی كۆمهڵگاو پێداویستییه بنه‌ڕه‌ته‌كانی، ده‌بنه جێگای مه‌ترسیی له‌به‌ین چوون! 2- كه‌سانێكی زۆر پهستو بێزار، یان نیاز خراپ هه‌ن، كه له بۆسه‌دان بۆ به‌لاڕێدابردنی خۆپێشاندانه‌كان. 3- زانراوه كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، هه‌وڵی قۆستنه‌وه‌ی ههلو ده‌رفه‌ت ده‌درێ، بۆ ئاژاوه گێڕیی‌و ئاڵۆزیی! بۆیه ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه كه خه‌ڵكی هه‌رێم “له‌سۆنگه‌ی ئه‌و هۆكارانه‌وه” له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی قه‌رزدار بێته‌وه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی بپێكێ!
پـێـنـج: له‌كۆتاییدا:
دڵسۆزانه به به‌رپرسه بڕیار به‌ده‌سته‌كانی هه‌رێم ده‌ڵێم: له‌ڕابردوودا به زۆر شێوه‌و له‌زۆر بۆنه‌دا، نه‌خشه ڕێگاو پێشنیاری جۆراوجۆرتان خراونه به‌رده‌ست، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌و قه‌یرانه‌كان‌و، زۆر تكاو ڕهجاتان لـێ‌كرا، كه گرێی ده‌ستان نه‌خه‌نه ددانانو پێتان گوترا: كات له‌ده‌ست مهدهنو، ئه‌وه‌ی ئێستا به دوو هه‌نگاوان ده‌كرێ، دواتر به‌سه‌د هه‌نگاویش ناكرێ، به‌ڵام گوێتان پێنه‌داو، هه‌لپه‌رسته سوودمه‌نده‌كانی ده‌ورو به‌رتان، بهسههوویان بردن‌و واقیعه‌كه‌یان به‌جۆرێكی دیكه پێشاندان! ئێستاش ئه‌م سێ پێشنیاره‌تان بۆ ده‌كه‌م‌و، هیوادارم هه‌رچی زووتره ئه‌نجام بدرێن: 1- ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر، دان به‌هه‌ڵه‌و كهمو كوڕییهكانتاندا بێنن، له‌بواری به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمداو، داوای لێبوردنیان لـێبكهن، به‌ڵكو ئه‌ندازه‌یه‌ك له تووڕهییو بێزاریی خه‌ڵك به‌رانبه‌رتان كه‌مبێته‌وه. 2- با ده‌ستبه‌جێ بارودۆخی سیاسیی وڵات ئاسایی بكرێته‌وه‌و، زه‌مینه‌ی كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لایه‌نه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هه‌رێم ساز بكرێ، چونكه به‌بێ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخ، كۆبوونه‌وه‌كان نیوهچڵو بێ ئه‌نجام ده‌بن، هه‌ربۆیه‌ش من هه‌میشه گوتوومه: پێویسته پێش كۆبوونه‌وه‌كان، بارودۆخ ئاسایی‌و یاسایی بكرێته‌وه، نه‌ك وه‌ك هه‌ندێك چه‌واشه‌كار ده‌ڵێن: گوایه من داوای كۆبوونهوهم كردوه‌و، دواییش نه‌چووم! كه ئه‌وانه قسه‌كه‌میان وه‌ك: (لاتقربوا الصلاة…) لێكردوه! 3- فشار بخه‌نه‌سه‌ر ملیاردلێرهكانی ده‌وروبه‌رتان، كه له‌په‌نای حكوومه‌تی قه‌رزدارو لات كه‌وتووی هه‌رێمدا، سامانی ناڕه‌وای زۆر‌و زه‌وه‌ندیان وهسهرێكناوه، باچه‌ند ملیارێك بگێڕنه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت، به‌ڵكو به‌خێرایی باری لاری گوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌ژاری تۆزێك پێ ڕاست بكرێته‌وه‌و، با ئه‌و ساماندارانه به‌شێك لهپارهكانیان، بكه‌نه به‌ڵاگێڕه‌وه‌ی خۆیان‌و، ئه‌و قهوارهسیاسییه كه له‌په‌نایدا ده‌وڵه‌مه‌ندبوون! هه‌ڵبه‌ته له‌هه‌ندێك بڕیاری چاكسازییش كه لهملاولاوهو، له‌ژێر فشاری واقیعدا دراون، بێ خه‌به‌ر نیم! وه‌من ده‌ستخۆشیی له‌هه‌ر بڕیارێك ده‌كه‌م كه ده‌كرێته كردار‌و له‌چوارچێوه‌ی قسه‌ی ڕووتدا نامێنێته‌وه، چونكه: (هه‌زار بریاڕو قسه‌ی باش، به كرده‌وه‌یه‌كی باش نابن !).
عــه‌لــی بــاپــیـر 3 /جه‌مادی یه‌كه‌م 1437 كـ 12/ شوباتی 2016 ز هـهولــێـر |
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||