| ||
|
||
ناساندنی جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن له نێوان دوو ئۆز بایده‌میردا
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د رۆژی پێنج شه‌مه 2ی حوزه‌یرانی 2016, رۆژێكی مێژویی بوو بۆ ئه‌رمه‌نیه‌كان, له‌و رۆژه نزیكترین هاوپه‌یمانی ئه‌وكاتی خه‌لافه‌تی عوسمانی كه ئه‌ڵمانیایه دوای 101 ساڵ و 39 رۆژ له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه, له رێگای په‌رله‌مانه 630 كورسییه‌كه‌یه‌وه دان به حه‌قیقه‌تی تاوانه‌كه ده‌نێت به جینۆساید كه خۆی هاوبه‌ش بووه تیایدا, به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌رله‌مانی(بۆندستاغ) ی ئه‌ڵمانیا دانی نا به جینۆسایدی ئه‌رمه‌نیه‌كان له لایه‌ن توركیاوه, ته‌نها 2 ده‌نگی ناشاز له ریزی پارتی دیموكراتی كریستان, یه‌كیان دژ و یه‌كیان ده‌نگی نه‌دا له پرۆسه‌كه بونی هه‌بوو, كه له راستیدا به‌هۆی هاوبه‌شیكردنی ئه‌ڵمانیا له تاوانه‌كه ده‌بوایا له پێش كۆماری ئۆرۆگوایه‌وه دانی به تاوانه‌كه‌دا بنابایا, كه كۆماری ئۆرۆگوای له كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای لاتین له به‌رواری 20ی ئه‌برێل 1965 وه‌ك یه‌كه‌م ولێت دانی ناوه به جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی توركیا, هه‌ر ئه‌و دان پێنانه بوو پاڵی به ئه‌رمه‌نیه‌كانی كۆماری ئه‌رمینیای سۆڤیه‌تییه‌وه نا داوای ئه‌وه بكه‌ن ولێته ناوه‌ندییه‌كه‌یان دان به جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن بنێت, ئه‌وه بوو له ساڵی 1967دا كۆماره‌كانی سۆڤیه‌ت یه‌كه‌م ولێت بوون مۆنمێنتیان بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌و رێزگرتن له قوربانیه‌كانی له شاری یه‌ریڤان دروست كرد. ئه‌وه‌ی لای من گرنگه له پرۆسه‌ی دان نان به تاوانی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان, بۆچونی دوو په‌رله‌مانتاری توركه له په‌رله‌مانی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیاو په‌رله‌مانی هه‌رێمی برۆكسل له به‌لجیكا, هه‌ردووك به پاشناوی ئۆزده‌میر ناوه‌كانیان هاتووه, یه‌كیان پیاو چه‌پی ژینگه پارێز و ئه‌وی دیكه ژنی حیجاب له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یی ئیسلامی, هه‌ردوكیان له دایك بووی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و په‌روه‌رده‌ی ژینگه‌ی رۆژئاوا, ئه‌م دوو ئۆزده‌میره به دوو هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نی ده‌ناسرێنه‌وه, یه‌كیان پێشه‌نگ له بواری ناساندنی, بیركردنه‌وه‌یه‌كی مرۆڤدۆستانه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالستانه, ئه‌وی دیكه سه‌رسه‌خت له ئاست ره‌تكردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته‌كان, به بۆچونی ئاینی و ناسیۆنالیزمه‌وه له ئاست ئه‌و هه‌موو ئێسك و پروسكه هه‌وڵوێست وه‌ره‌گرێت. جیم ئۆزده‌میر له دایك بووی 21ی دیسه‌مبه‌ری 1965ی شاری باد ئۆراخی ئه‌ڵمانیا, بنه‌چه چه‌ركه‌س, سه‌رۆكی لیستی سه‌وزه‌كان له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا, كه پێشتر له ساڵی 2007 به پێی بڕگه‌ی 301ی ده‌ستوری توركیا, كه بریتیه له ( یاسای سوكایه‌تی به ناسنامه‌ی توركی) به پێی یاساكه تاوانه دان به كۆمه‌ڵكوژی له توركیا بنرێت, ج ئۆزده‌میرو و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی پارته‌كه‌ی تۆمه‌تباركران به پێشێلكردنی ئه‌و بڕگه‌یه له ده‌ستوری ولێت, به‌هۆی هه‌ڵوێستیانه‌وه له سه‌ر دۆزی ئه‌رمه‌ن و عه‌له‌وییه‌كان هه‌یانبوو, كه پێشتر به‌هه‌مان تاوان و پێشێلكردنی هه‌مان بڕگه‌ی ده‌ستوری توركیا نووسه‌ری ئه‌رمه‌نی هرانت دینك سزا دراو دواتر تیرۆر كرا, هاوكات رۆمانووسی ناسراو ئۆرهان بامۆك هه‌ڵگری خه‌باتی نۆبڵی ئه‌ده‌ب به‌هه‌مان بڕگه‌ی ده‌ستور سزادرا. ج ئۆزده‌میر پارته‌كه‌ی به بۆنه‌ی یادی 101 ساڵه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌وه له 24ی نیسانی ئه‌مساڵ, پرۆژه‌ی ناساندنی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كانی له توركیا به جینۆساید پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كرد, له رۆژانی پێش ده‌نگدانه‌كه جیم ئۆزده‌میر به‌هۆی هه‌ڵوێسته شێلگیرانه‌كه‌یه‌وه له‌سه‌ر دۆسیه‌كه, ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی توركه ئیسلامی و ناسیۆنالیسته‌كان, لێ گوێی نه‌دا به هه‌ڕه‌شه‌كان له وته‌كه‌یدا له په‌رله‌مان له چركه ساتی پێش ده‌نگدانه‌كه وتی: ( 80-90%ی سه‌رجه‌م هاوولێتیانی ئه‌رمه‌ن, 98%ی پیاوانیان,100%ی پیاوانی ئاینیان له‌ناو براون له‌و تاوانه) هاوكات له به‌شێكی دیكه لێدوانه‌كه‌ی هه‌مان رۆژی له په‌رله‌مان وتی: هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر به گه‌لانی ئه‌وروپا ئه‌نجامی داوه ده‌بێت به جینۆساید بناسرێت. ج ئۆزده‌میر له درێژه‌ی بۆچونه‌كه‌یدا رایگه‌یاند گرنگه دان به رابردووماندا بنێن, نابێت توركیا شانازی به رابردووی خۆیه‌وه بكات, ده‌بێت رابردوو قه‌بوڵ بكرێت. ته‌واو دژ به‌م هه‌ڵوێسته ئه‌خلاقیانه‌یه‌ی ج ئۆزده‌میر به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵكوژی گه‌لێك كه گه‌له‌كه‌ی خۆی ئه‌نجامی داوه, ماهینۆر ئۆزده‌میر له دایك بووی 7ی دیسه‌مبه‌ری 1982 ی شایربێكی به‌لجیكا, یه‌كه‌م په‌رله‌مانتاری حیجاب له‌سه‌ر له ئه‌وروپا, په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانی هه‌رێمی برۆكسل له‌سه‌ر لیستی پارتی ناوه‌ندی دیموكراسی مرۆڤایه‌تی CDH, كه پارتێكی سۆسیالستی كریستانییه, له ساڵی 2009 به هێنانی ته‌نها 2501 ده‌نگ ئه‌و كورسیه‌ی به‌ده‌ست هێنا له په‌رله‌مانی هه‌رێمی برۆكسل, هه‌ڵوێستێكی دژ به هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ج ئۆزده‌میر وه‌رده‌گرێت, نكۆڵی ته‌واو له بوونی تاوانه‌كه ده‌كات, ئه‌و پارساڵ له یادی 100 ساڵه‌ی ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه‌دا, له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌تی كرده‌وه وه‌ڵام به پرسیاره‌كانی كه‌ناڵی ئاڕ تی ئێڵ ی تایبه‌ت بداته‌وه سه‌باره‌ت به پرسی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان له توركیا, له به‌رواری 29ی ئایاری 2015 له پارته‌كه‌ی ده‌ركرا, ئه‌مه‌ش روداوێكی گرنگ و هه‌نگاوێكی ئه‌خلاقیانه‌ی گرنگ بوو, لیژنه‌ی ئه‌خلاقی پارتی ناوبراو نای. پارتی ناوه‌ندی دیموكراسی مرۆڤایه‌تی ( (CDH له بلێوكراوه‌كه‌یدا له 29ی ئایاری پارساڵ رایگه‌یاند,ماهینۆر ئۆزده‌میر كاتێك لیژنه‌ی ئه‌خلاقیاتی حیزبه‌كه‌مان بانگیان كردووه بۆ لێپرسینه‌وه له به‌رامبه‌ر خۆ دزینه‌وه‌ی له وه‌لێمدانه‌وه‌ی پرسیاری رۆژنامه‌نوسان سه‌باره‌ت به جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان له توركیا, ره‌تی كرده‌وه دان به جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان بنێت, له كاتێكدا هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له به‌رامبه‌ر جینۆساید راڕایی قه‌بوڵ ناكات و ده‌بێت به رونی هه‌ڵوێست ده‌رببڕدرێت له‌سه‌ری, بۆیه به‌و هۆیه‌وه له پارته‌كه‌مان ده‌ركراوه‌و دورخراوه‌ته‌وه. هاوكات له به‌رواری 24ی نیسانی 2015 , كه یادی 100 ساڵه‌ی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان بوو, 6 په‌رله‌مانتاری به‌لجیكی به ڕه‌گه‌ز تورك ئاماده‌ی په‌رله‌مان نه‌بوون ئه‌و رۆژه, بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری نه‌كه‌ن له‌و ده‌قه بێده‌نگیه‌ی له په‌رله‌مانی به‌لجیكی راگه‌یه‌نرا بۆ گیانی پاكی قوربانیانی ئه‌رمه‌نی له یاداوه‌ری 100 ساڵه‌ی تاوانه‌كه. به دوای ده‌ركردنی خاتوو ماهینۆر ئۆزده‌میر له پارته‌كه‌ی توركه ئیسلامی و ناسیۆنالسته‌كان له برۆكسل و ئه‌سته‌مبوڵ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیان بۆ پشتیوانیكردن له هه‌ڵوێسته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌بردو وه‌ك قاره‌مان ناساندیان, ته‌نانه‌ت ئه‌ردۆگان و كچه‌كه‌ی سومه‌ییه هاتنه سه‌رخه‌ت به توندی ره‌خنه‌یان له ده‌ركردنی ناوبراو له پارتی ناوه‌ندی دیموكراسی مرۆڤایه‌تی CDHگرت, خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر لافیته‌كانیان نوسیبویان ماهینۆر ئۆزده‌میر شه‌ره‌فمانه, ماهینۆر و هه‌ندێك له نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامییه‌كان رایانگه‌یاند بۆیه له پارته‌كه‌ی ده‌ركراوه, چونكه حیجاب له‌سه‌ر بووه, گوایه سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی بینویت لوتغن پێشتر دژایه‌تی به‌رده‌وامی كردووه, ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌وی حیجاب له‌سه‌ر هه‌لپه‌رستانه له رێگای حیزبێكی به ئایدۆلۆژی سۆسیال كریستانه‌وه چۆته په‌رله‌مانه‌وه باوه‌ڕی به به‌هاكانی ئه‌و پارته نه‌بووه,ته‌نها بۆ گه‌یشتن به‌و كورسیه ئاماده‌ی په‌سه‌ند كردنی به‌رنامه‌ی ئه‌و پارته‌ی هه‌بووه, رێك ئه‌وانه‌ی ئه‌و رۆژه پشتیوانیان له ماهینۆر ئۆزده‌میر ده‌كرد, ئه‌مرۆ هه‌ڕه‌شه له ج ئۆزده‌میر ده‌كه‌ن. وه‌ك ده‌بینین ئێمه له نێوان دوو ئۆزده‌میرداین, یه‌كیان به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانییه‌وه له دان نان به راستییه‌كان ده‌بێته پاڵه‌وانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی, ئه‌وی دیكه ده‌بێته پاڵه‌وانی گروپه‌كه‌ی خۆی, مرۆڤایه‌تی پێویستی به نموونه‌ی یه‌كه‌مه, بۆ ئه‌وه‌ی نموونه‌ی دووه‌م كه سه‌رچاوه‌ی ماڵوێرانییه‌كانی رابردووه نه‌مێنێت. له كوردستاندا پێویستمان به چالاكوان و سیاسه‌تمه‌داری چه‌شنی ج ئۆزده‌میر هه‌یه, له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی له رابردوودا له‌م نیشتمانه رویان داوه, حه‌قیقه‌ته‌كانی قه‌بوڵ بكات و دان به راستییه‌كاندا بنێت كه چه‌نده تاڵیش بێت, چاو له ئاستی تاوانی نه‌ته‌وه, ئاین, حیزب, سه‌ركرده‌كه‌ی نه‌نوقێنێت, له كاتی بڕیارداندا ته‌نها حه‌قیقه‌ت حاكم بڕیارده‌ر بێت به‌سه‌ر ویژ‌دانیدا, پرسی جینۆساید پرسی گه‌ڕانه به دوای حه‌قیقه‌ته‌كان , ته‌نها ئه‌و حه‌كایه‌ته سواوه دوبارانه نییه ده‌نوسرێنه‌وه یان ده‌وترێنه‌وه, به‌ڵكه ئاشكرا كردنی نهێنییه‌كان و دان نانه به راستییه‌كانی رابردوو وه سزادانی تاوانبارانه. ج ئۆزده‌میره‌كان و ئۆلكه‌كان (په‌رله‌مانتاری پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانیا) فریادڕه‌سه‌كانی داهاتووی دۆسیه‌ی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان و ده‌رسیم و چه‌كه كیمیاوییه فرۆشراوه‌كانن به عێراق, مرۆڤه راسته‌قینه‌كانی داهاتوون, پێویستمان به‌وه‌یه نموونه‌یان زۆر بێت بۆ ئه‌وه‌ی رۆژه ره‌شه‌كانمان دوباره نه‌بنه‌وه.
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||