| ||
|
||
ئه‌ڵمانیا‌و توركیا له‌سه‌ر كورد ناكۆكن
ئه‌نكه‌ره گوشار له‌به‌رلین ده‌كات بۆ ده‌ستبه‌ردابونی له‌پشتیوانی بۆ كورد له‌باكور‌و ناوچه‌كانی تر. له‌میانه‌ی گفتوگۆكانیان له‌به‌رلین، ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا هه‌وڵیدا ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌وه ڕازی بكات، پشتبكاته یارمه‌تیه‌كانی روسیا بۆ پرسی كورد به‌تایبه‌ت كه پێشتر حكومه‌تی به‌رلین ره‌خنه‌ی له‌هاوتاكه ئه‌نكه‌ره‌ییه‌كه‌ی گرتبوو له‌سه‌ر خراپ مه‌ماڵه‌كردنیان به‌رامبه‌ر به‌كورده‌كانی ئه‌و وڵاته. خاڵه گرنگه‌كه‌ش له‌ئێستادا ئه‌وه‌یه، توركیا به‌رپرسه له‌و لێشاوه گه‌وره‌یه‌ی په‌نابه‌ران روده‌كه‌نه ئه‌وروپا، كه چه‌ندین كێشه‌ی سیاسی‌و ئابوری گه‌وره‌ی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپی دروستكردووه. هه‌ینی رابردو 22ی ئه‌م مانگه، داودئۆغلۆ چاوی به‌مێركڵ كه‌وت بۆ باسكردنی كێشه‌كانی په‌نابه‌ران، توركیا له‌ئێستادا كه گه‌وره‌ترین به‌خشه‌ری په‌نابه‌رانه به‌خۆرئاوای ئه‌وروپا، زیاد له‌دو ملیۆن په‌نابه‌ر له‌خاكه‌كه‌یدا هه‌ن كه زۆریان زیاتر ده‌ڕۆن‌و روده‌كه‌نه وڵاته ئه‌وروپیه‌كان. ئه‌ڵمانیا خوازراوترین وڵاتی ئه‌وروپیه كه په‌نابه‌ران روی تێده‌كه‌ن، له‌ساڵی ٢٠١٥دا یه‌ك ملیۆن‌و 100 هه‌زار په‌نابه‌ر سنوره‌كانی ئه‌ڵمانیایان بڕیووه. بۆیه كێشه‌ی په‌نابه‌ران چه‌كێكی گه‌وره‌یه كه ئه‌نكه‌ره ده‌یه‌وێت به‌كاریبهێنێت تاوه‌كو فشار بخاته سه‌ر به‌رلین. پێش هه‌موو شتێك، ئه‌نكه‌ره هه‌وڵده‌دات له‌وه‌بگات توركیا كه‌ی ئه‌و سێ ملیار دۆلاره وه‌رده‌گرێت كه یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ باشكردنی ره‌وشی په‌نابه‌ران به‌نیازه پێیبدات، ئیتاڵیا ئه‌و پلانه‌ی بلۆك كردوه‌و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیاش هه‌مو شتێكی كردوه تا ئه‌وه له‌مێركڵ بگه‌یه‌نێت كه ئارامی وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا باسی ئه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ مێركڵ كردوه، ڤیزای نێوان ئه‌ڵمانیا‌و توركیا ئاسان بكرێت، یارمه‌تیشیان بدرێت له‌ئه‌ندامبونیان له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد باش نیه. توركیا دژی ئه‌وه‌یه كورده‌كانی رۆژئاوای كوردستان به‌شداربن له‌گفتوگۆی ئاشتی سوریا، ئۆغلۆ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه كه روسیا به‌یارمه‌تی كورده‌كان گفتوگۆكان تێكده‌دات، ئه‌مه له‌وانه‌یه ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆ به‌رلین. ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندی نزیكی له‌گه‌ڵ كورده‌كانی عێراق هه‌یه، به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی دۆچه‌ڤێله، پێش كۆبونه‌وه‌ی ئۆغلۆ‌و مێركڵ، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌بوایه كۆتایی به‌ره‌خنه‌كانی بهێنێت سه‌باره‌ی به‌سیاسه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر به‌كورده‌كان، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت دۆزی كورد گرنگیه‌كی ئه‌وتۆی بۆ كابینه‌كه‌ی مێركڵ نیه كه له‌ئێستادا به‌هۆی قه‌یرانی په‌نابه‌ران خه‌ریكه زۆرینه له‌ده‌ستده‌دات. روسیا‌و ئه‌ڵمانیا، كورده‌كان به‌هێزێكی كاریگه‌ری شه‌ڕی دژی داعش ده‌زانن. هێزی پێشمه‌رگه كورده‌كان توانای خۆیان به‌رامبه‌ر داعش سه‌لماندوه نه‌ك وه‌ك هێزێك كه بۆ كاری تائیفی‌و سیاسی شه‌ڕ بكات، به‌ڵكو وه‌ك هێزێك كه بۆ كێشه‌ی سنور شه‌ڕده‌كات. داعش به‌نیازه خه‌لافه‌تێك له‌به‌شێك له‌خاكی سوریا‌و توركیا‌و عێراق دروستبكات، كه كورده‌كان به‌خاكی خۆیان ده‌زانن كه كوردستانه، هه‌ندێك كه‌س پێیوایه ده‌بێت ببێت به‌ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ. بۆ ئه‌ڵمانیا‌و روسیا، دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی كێشه‌یه‌ك دروست ناكات به‌ڵام ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر به‌هایه‌ك بوه باشوری وڵاته‌كه‌ی له‌و مه‌ترسیه بپارێزێت كه زۆرینه كوردن، بۆیه بێهێزكردنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی كوردی له‌رۆژئاوای كوردستان‌و پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئامانجی گرنگی توركیایه له‌ناوچه‌كه. ئه‌ڵمانیا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی چه‌كی داوه به‌هه‌رێمی كوردستان، هێزی پێشمه‌رگه چه‌كی نیمچه ئه‌ڵمانی‌و نیمچه فه‌ره‌نسی، چه‌كی میلان دژی داعش به‌كاردێنن، هه‌ندێك له‌میدیاكانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه كورده‌كان هه‌ندێك له‌و چه‌كه ئه‌ڵمانیانه‌یان فرۆشتوه، بۆیه ئه‌وه مه‌حاڵه بزانرێت كێ چه‌كی ئه‌وروپی وه‌رده‌گرێت. ده‌ستپێكردنی هێرشه ئاسمانیه‌كانی روسیا، هه‌ندێك له‌پلانه‌كانی توركیای دژی كورد لاواز كردوه، پێش ئه‌وه ئه‌نكه‌ره به‌نیازی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام بوو له‌باكوری سوریا، جیا له‌ئه‌مریكا، روسیا گره‌نتی نه‌بوو كه گوێ به‌ناوچه‌ی ئارام ده‌دات بۆیه ئه‌نكه‌ره ئه‌و پلانه‌ی پشتگوێخست. ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن چه‌ند باڵێكی كوردیه‌وه فشاری خراوه‌ته سه‌ر، له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی داودئۆغلۆ، 100 هونه‌رمه‌ند‌و زانا نامه‌یه‌كی كراوه‌یان بۆ مێركڵ نارد‌و داوایان له‌به‌رلین كرد ئیدانه‌ی كوشتنی كورده‌كان بكات له‌توركیا. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كاردانه‌وه‌ی بۆ باردۆخی كورده‌كان هه‌بوو، به‌وه‌ی وتی “ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی كورده‌كان مایه‌ی نیگه‌رانیه‌كی زۆره”. ئه‌ڵمانیا هاوپه‌یمانێكی توركیایه‌و یه‌كه‌مجاره حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره ئه‌وجۆره ڕاوێژه له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی به‌رلیندا بكات، به‌ڵام ئه‌نجامی هه‌مو ئه‌مانه له‌كۆبونه‌وه‌كانی جنێف 3 ده‌رده‌كه‌وێت سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی سوریا به‌وه‌ی كه ئایا كورده‌كان رۆڵیان چی ده‌بێت.
سه‌رچاوه: ئاژانسی هه‌واڵی سپوتنیكی روسی/ هاوڵاتی |
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||