| ||
|
||
له‌ئێستاوه به سه‌دان هه‌زار که‌س له مه‌یدانی نه‌ورۆزی ئامه‌د دان
باکووری کوردستان ئامەد/له‌ئێستاوه به‌سه‌دان هه‌زار که‌س له‌مه‌یدانی نه‌ورۆز به‌شداری نه‌ورۆزی مێژوویی ئامه‌د بوونه که په‌یامی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوللا ئۆجالان راده‌گه‌یه‌نرێت . له‌مه‌یدانی نه‌ورۆز جه‌ماوه‌ر بێ‌ناوه‌به‌ر به‌یه‌ک ده‌نک دروشمی ( بژی سه‌رۆک ئاپۆ، بژی نه‌ورۆز ) یان ده‌گوته‌وه . به‌سه‌دان هه‌زار که‌س به ئۆتۆمبیل و پاسی مه‌زن و سه‌یاره‌ی تایبه‌ت له شه‌قامی گه‌وره‌ی شاری ئامه‌د ( ئه‌کینجیله‌ر، مه‌یدانی ده‌رگای چیا، ده‌رگای رۆحا، شه‌هیدان، ئۆریل، دۆرت یۆل ) و هه‌موو مه‌وقفه‌کان روویان له ئامه‌ده . راگه‌یه‌ندراوه که هه‌ر له‌ئێستاو به‌سه‌دان هه‌زار که‌س له‌مه‌یدانی نه‌ورۆز کۆبوونه‌ته‌وه. جه‌ماوه‌ر به‌جۆش و خرۆشی مه‌زنه‌وه له‌شه‌وی رابردوو به‌سه‌دان هه‌زار که‌س دروشمه‌کانی ( بژی سه‌رۆک ئاپۆ )، ( په‌که‌که گه‌له‌و گه‌لیش لێره )، ( بۆ ئۆجالان ئازادی و پێگه‌ی سیاسی بۆ کوردستان )یان گوتووه‌ته‌وه‌و له‌مه‌یدانه‌که‌دا گۆڤه‌ند ده‌گێڕن . بەگوێری سەرچاوەکانی هەوال ژمارەیەکی زۆری کوردانی باکووری کورستان شارەکانی تری تورکیا بەرەوە مەیدانی نەورۆزی ئامەد بەڕێوەن، وەژمارەیەکی زۆری کوردانی پارچەکانی کوردستان لەشاری ئامەدن بۆ هەمان مەبەست
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||