ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕزگارکردنی ئافرەتێکی سویدی لە دەست داعش ڕاگەیاند

 

ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیان لە "قوڵایی سنووری داعش لە نزیک مووسڵ" ئەنجامداوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئافرەتێکی بە ڕەگەز سویدییان لە دەست ڕێکخراوی توندڕەوی داعش ڕزگار کردووە.

 

ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:

دژەتیرۆری کورستان ئافرەتێکی سوێدی لە دەست داعش رزگار دەکات

ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

لە رێکەوتی ١٧/٢/٢٠١٦ لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، کە لە قوڵایی سنووری ژێر دەسەڵاتی داعش لە ناوچەیەکی نزیک موسڵ ئەنجام درا، هێزێکی تایبەتی دژە تیرۆری کوردستان توانیان ئافرەتێکی سوێدی رزگار بکەن.

هاوڵاتیی سوێدی (مارلین ستیڤانی نیڤەرلاین) تەمەن 16 ساڵ، خەڵکی ناوچەی بۆرۆس لە سوێد، ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوو لە لایەن ئەندامێکی داعش لە سوێد هەڵدەخەلەتێندرێت و دەگەیەنرێتە سوریا و دواتر دێتە موسڵ. پاش ئەوەی لە لایەن خانەوادە و لایەنە فەرمەییەکانی سوێد بە مەبەستی رزگارکردنی، داوای هاوکاری لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرا، توانرا لە پرۆسەیەکی تایبەتدا شوێنی ئافرەتەکە دیار بکرێت و لە کرەدەوەیەکی تایبەتدا توانرا ئەم ئافرەتە رزگار بکرێت و ئێستا لە هەرێمی کوردستانە و لەگەل لایەنە پەیوەندیدارەکانی سوێدی رێکاری پێویست بۆگەڕاندنەوەی ناوبراو بۆ وڵاتەکەی گیراوەتە بەر.

 

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

٢٣/٢/٢٠١٦

 

Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved