| ||
|
||
ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه كانی - حزبی شیوعی كوردستان.
به‌رێزان وخۆشه‌ویستان
سڵاویكی شۆرشگێرانه له چله‌ی ماته‌مینی هاورێی سه‌ركرده نه‌جیب حه‌نا عه‌تۆ { بابی جه‌نان } ناسراو به حه‌مه‌سه‌عید كه له 1/3/2016 كۆچی دووایی كرد. هاورێ نه‌جیب حه‌نا عه‌تۆ { بابی جه‌نان } له ساڵی 1944 له شارۆچكه‌ی عینكاوا له ناو خێزانێكی كرێكاری هه‌ژاردا چاوی بۆ ژیان هه‌ڵهێناوه‌و، هه‌ر له مناڵییه‌وه له ناو خێزانه‌كه‌یدا گوێی له وشه‌و زاراوه‌ی سیاسی بووه، له مێرمنداڵیدا له كه‌سانی چه‌پ و شیوعییه‌كان نزیك بووه‌ته‌وه‌و، په‌یوه‌ندی به یه‌كێتی گشتی قوتابیانه‌وه كردووه‌و، له پاش ماوه‌یه‌ك بووه‌ته به‌رپرسی ئه‌و یه‌كێتییه له عێنكاوا‌و، له یه‌كه‌م هه‌نگاودا به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه ئاهه‌نگ ئه‌گێرن و، حكومه‌ت له رێی سیخورێكه‌وه ئاگادار ئه‌بێت و، هاورێ راپێچی زیندان ئه‌كرێت. هاوری نه‌جیب له شارۆچكه خنجیلانه‌و قه‌شه‌نگه‌كه‌ی عینكاوا خراوه‌ته به‌ر خوێندن و، هه‌ر له‌و شارۆچكه‌یدا خوێندنی سه‌ره‌تای و، له كه‌ركوك ناوندی و له‌هه‌ولیر ئاماده‌یی خوێندووه‌و، پێش ئه‌وه‌ی ئاماده‌یی له‌وێ ته‌واو بكات به هوێ بارۆدۆخی سیاسییه‌وه ئه‌چێته ئاماده‌ییه‌كه‌ی ئێواران له شاری به‌غدا. له تافی لاوی‌دا له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له پێناو گه‌ل و نیشتمان رووی كرده حزبی شیوعی عێراق و بوو به ئه‌ندام و، ده‌ستیكردووه به خه‌بات و تێكۆشانی بێ‌وچان و، له‌و رێگا پیرۆزه‌دا خوێ و هاوسه‌ره تێكۆشه‌ره‌كه‌ی {غه‌زاله حه‌نا تۆما} دووچاری راونان و گرتن و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و بوونه‌ته‌وه‌و، خۆراگرانه و سه‌ربه‌رزانه و بێباكانه‌و له خۆشه‌ویستی حزب و هاورێیاندا درێژه‌یان به‌و خه‌بات و تیكۆشانه له دژی رژێمی خوێنرێژی سه‌دام حوسه‌ێن و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بیدا داوه. هاورێ نه‌جیب له پاش كوده‌تا شوومه‌كه‌ی 8 ی شوباتی ره‌شی ساڵی 1963 له به‌غداوه خوێ گه‌یانده كه‌ركوك و، پاشان چووه‌ته باره‌گای حزب له خۆرنه‌وه‌زان نزیك به‌دێی قه‌واڵی سه‌ر به قه‌زای كفری و، له‌وێوه حزب ناردی بۆ بنكه‌ی ئاوه‌گرد له دۆڵی سماقوڵی. هاورێ نه‌جیب مرۆڤێكی دڵسوزو ساده‌و دڵساف و خاوه‌ن توانایه‌كی پۆڵایین و سیفاتێكی جوان و سیما‌و ره‌واڵه‌تێكی كه‌سایه‌تییه‌كی رێزدارو خۆنه‌ویست بوو، ده‌ستپاك و جێی متمانه‌و، خاوه‌ن موراڵێكی بی وێنه‌و تیكۆشه‌رێكی بێ هاوتاو ئازا‌و قاره‌مان و رۆڵه‌یه‌كی به ئه‌مه‌كی گه‌ل بوو. هاورێ نه‌جیب { حمه سعید } وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی دلێرو چالاك له ئه‌نجامدانی كاروبار‌و ئه‌ركی رۆژانه‌ی مرۆڤێكی جوامیرو هێمن و له سه‌رخۆ بوو، له لایه‌ن دۆست و پێشمه‌رگه‌و سه‌رجه‌م هاورییان و كه‌سوكاری جێی رێز‌و خۆشه‌ویستی بوو، هه‌موو كات ده‌م به پێكه‌نین و قسه خۆش و دڵپاك و راستگۆ‌و، به درێژایی ته‌مه‌نی ژیانی مه‌ردانه و خاوه‌ن هه‌ڵوێست و، له به‌ره‌ی پێشكه‌وتووخوازو ئازادیخوازان و گه‌ل بوو، به سه‌ربه‌زی ژیا‌و چاونه‌ترسانه هه‌ڵسوكه‌وتی كرد. به‌ڵێ، بابی جه‌نان له ته‌مه‌نی لاوی‌دا بوو به‌پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی كارای حزبی شیوعی عێراق و، به‌و په‌ری جوانییه‌وه ئه‌ركه جۆراوجۆره‌كانی رائه‌په‌راندو، ئه‌وه، ئه‌و بوو له رێكخستنه‌كانی حزب وه‌ك رابه‌ری سیاسی و كادیری لێهاتووی به‌توانا قاڵ و سه‌ركه‌وتوو بوو، له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا: بێ له‌ئه‌نجامدانی هه‌موو كار‌و چالاكییه‌كای بنكه‌ی حزب، رۆژنامه‌نووس،نووسه‌ر، وه‌رگێرو به‌رپرسی راگه‌یاندنی حزب و، ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵسووراوی دیاری و ده‌ره‌وشاوه بوو.
به‌ڵێ، هاورێ نه‌جیب: ئه‌ی هاورێی سه‌ركرده‌ی لێهاتوو، ئه‌ی پێشمه‌رگه‌ی چاونه‌ترس، ئه‌ی به‌رپه‌رسی خۆنه‌ویست، ئه‌ی هاورێی رۆژانی سه‌خت و دژوار، ئێوه بوون له پێناوی گه‌ل و نیشتمان و حزبی شیوعی و شیوعییه‌ت خۆتان و ماڵ و سامانتان به‌خت كرد، ئێوه بوون به چرا بۆ هه‌موو شیوعییه‌كان و دۆستانیان بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر رێبازه پیرۆزه‌كه‌تان برۆن له پێناو: نیشتمانێكی ئازاد‌و گه‌لێكی به‌ختیار. له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو هاورێ نه‌جیب ژیانی هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ خاتوو {غه‌زاله} پێك هێناو له پاش پرۆسه‌ی چه‌په‌ڵی ئه‌نفال روویان كرده شاری ورمی له ئێران و هه‌روا له پاش ماوه‌یه‌ك حزب ره‌وانه‌ی توركمانستانی یه‌كێتی شۆره‌وی كردن و،له‌وێشه‌وه هاتنه وڵاتی سوید‌و پێكه‌وه له گه‌ڵ كچ و كوره‌كانی { جه‌نان، رێزان، لیلیان، جنیدو میلاد و نه‌وه‌كانیان} ژیانیان به‌سه‌ر برد. كۆچی دووایی هاورێی سه‌ركرده و تێكۆشه‌ر نه‌جیب حه‌نا عه‌تۆ { بابی جه‌نان } ئه‌ندامی پێشووی حزبی شیوعی كوردستان كه‌لێن و برینێكی گه‌وره‌یه له جه‌سته‌ی حزبایه‌تی و تێكۆشاننی حزب له‌م رۆژگاره سه‌ختانه كه برۆكی وڵاته‌كه‌مانی گردووه. هەزاران سڵاو بۆ گیان و یادی هاوڕێی نەمرمان نه‌جیب { حه‌مه سه‌عید } . به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له هاوسه‌ره تێكۆشه‌رو خۆراگره‌كه‌ی هاورێ { غه‌زاله حه‌نا توما } و جه‌نان و جنیدو گشت خانه‌واده‌كه‌یان ئه‌كه‌ێن. ئه‌جومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی / حزبی شیوعی كوردستان. 8/3/2016. |
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||