| ||
|
||
له‌پاكیدا وه‌كو به‌فرى
ئازیزم ، وه‌ره پێشه‌وه ، په‌رده‌ى خه‌مت له‌سه‌ر لاده‌م من ئه‌توانم دڵخۆشت كه‌م ، به‌خۆشه‌ویستى بێڕاده‌م !.
***
وه‌ره سه‌ر گوڵى ئه‌وینم ، شیله‌ى لێوم تێر هه‌ڵمژه چیتر به‌رگه‌ى نازت ناگرم ، به‌چاوه‌رِوانى مه‌مكوژه .
***
رِۆژگار دێت و تێئه‌په‌ڕێ ، هه‌ر به‌خه‌یاڵ ئه‌تدوێنم ئاخۆ ئه‌بێ كه‌ى به‌سۆزێ هه‌ستى ناسكت ببزوێنم !؟.
***
تۆ له پاكیدا وه‌ك به‌فرى ، بۆ ؟، بۆخاكى دڵ داناكه‌ى تاكه‌ى درزه نیگا‌و شه‌رم ؟ بۆ؟، عه‌شقت ئاشكرا ناكه‌ى .
*** ده ته‌رمى شه‌رم له‌گۆڕنێ ، دڵى تۆ تاكه په‌نامه تاكه‌ى حه‌زت بۆ به‌یانكه‌م ، به ته‌له‌فون و به نامه !؟.
(( ئارام ئه‌بوبه‌كر ))
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||