ئارام شێخ محەمەد ئیداەی دەست درێژیەکانی تورکیا دەکات

 

 

ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی دەستدرێژیەکانی تورکیا دەکات

دەقی بەیاننامەکە:

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبونی چوار هاوڵاتی سڤیلمان لەناوچەی دۆڵی باڵەیان پێگەیشت لەئاکامی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا.

ئێمە لەکاتێکدا ئەم دەستدرێژیی و تاوانکارییە رون و ناڕەوایەی دەسەڵاتدارانی تورکیا ئیدانە دەکەین، ئەوەیان بەبیر دەهێنینەوە کە دەستدرێژیکرنە سەر ژیانی هاوڵاتیانی وڵاتێکی هاوسێ وێڕای ئەوەی پێشێلکردنی سەروەری خاک و عورف و یاسا نێودەوڵەتیەکان و رێزنەگرتنە لەبنەمای پاراستنی دراوسێتی باش، هیچ گومانێکیشمان نیە کە دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئۆقرەیی بەخوێنڕشتن و خولقاندنی جەنگ و پشێوی فەراهەمنابێت، بگرە ئاڵۆزی و ناسەقامگیری لەناوچەکە بەگشتی قوڵتر دەکاتەوە.

داوا لەحکومەتی فیدڕاڵی‌و وەزارەتی دەرەوەی عێراق‌و لیژنەی ئاسایش‌و بەرگری پەرلەمانی عێراق دەکەم وەک بەرپرسیارو لایەنی پەیوەیست بەپاراستنی سەروەری وڵات، ڕێکاریی پێویست دژ بەم دەستدرێژییە بەردەوامانەی تورکیا بگرنەبەر کە تائێستا بەهۆیانەوە دەیان هاوڵاتی شەهیدو برینداربون‌و زیانێکی مادی گەورەش بەر هاوڵاتیانی ناوچە سنورییەکان کەوتوە.

 

لەکۆتایشدا پرسەو سەرخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدەکان کرد و هیوایخواست دوا کۆست و ناخۆشییان بێت.

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved