|
| ||
|
|
||
|
ئارمانج : ئامۆژگاری هونەرمەندانی باشوور دەكەم واز لە موزیكی توركی و عەرەبی بێنن
سڤیل: هەژار مەموزینی ئارمانج یەكێكە لەهونەرمەندە كوردەكانی باكوری كوردستان، لەئومەریەی سەر بە نسیبینی شاری ماردین لەدایكبووە، لەساڵی '١٩٩٥'ەوە لەوڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە، خاوەنی '٤' ئەلبوومەو ئێستاش خەریكی ئامادەكردنی دوو سێدی گۆرانییە، لەو چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ 'سڤیل' رایگەیاند "پێویست نەبوو كەناڵی'تگرتی ٦' بۆ كوردانی باكور دامەزرێت، چونكە هاوشێوەی حكومەتەكەی سەدامە، كاتێك مافی كوردی نەدەدا و كەناڵی كوردیشی دەكردەوە بۆ هەڵخەڵەتاندن". لەبەشێك لەقسەکانی دائاماژە بۆ گۆرانی بێژانی باشووری کوردستان دەکات کە داوایان لێ دەکات واز لە گۆرانی عەرەبی و تورکی بهێنن؛ سەبارەت بە كاریگەرییەكانی موزیكی دراوسێ بەسەر هونەری كوردی ئارمانج گوتی "هەموو میللەتانی دراوسێ دەكەونە ژێر كاریگەرییەكانی هونەرمەندان، بۆیە نەوەی ئەمڕۆ هونەری كوردیان نەناسیووە، لەباشور گۆرانیبێژانی نوێ دەبێت خۆیان لەمیوزیكی عەرەبی و توركی بپارێزن، چونكە ئەو میوزیكە زۆر بەكاردێنن، ئەوە ئامۆژگاری منە بۆ هونەرمەندانی باشوور".
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||