لهبهغدا هانیانداین بۆ شهڕكردن لهگهڵ ههرێمی كوردستان

Beskrivelse: http://www.awene.com/Wenekan_Awene/asel%20najafi.jpg

 

ئاوێنه

 ئەسیل نوجیفی پارێزگاری موسڵ ئاشكرایدهكات، كه لهكاتی سهردانێكیاندا بۆ شاری بهغدا لایهنێكی سیاسی هانیداون تا شهڕی چهكداری لهگهڵ ههرێمی كوردستاندا ههڵبگیرسێننو كێشهی زیاتر دروست بكهن لهنێوان ئهنجومهنی پارێزگای موسڵو حكومهتی ههرێمی كورستان.

 لهلێدوانێكدا بۆ بهشی كوردی دهنگی ئهمریكا، دوێنێ (سێشهممه‌)، پارێزگاری موسڵ، ئهسیل نوجهیفی ڕایگهیاندووه‌ "لهكاتی سهردانێكمدا بۆ شاری بهغدا لایهنێكی سیاسی هانیداین تا درێژه بهململانێكانی نێوان ئهنجومهنی پارێزگای موسڵو حكومهتی ههرێمی كورستان بدهین تا ئاستی ههڵگیرساندنی شهڕی چهكداری لهگهڵ ههرێمی كوردستاندا".

ئهگهر چی پارێزگاری موسڵ ئاماده نهبوو ناوی ئهو لایهنه سیاسیه ئاشكرا بكات، بهڵام ئهوهی ڕونكردهوه كه بهپهله سهردانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان، مهسعود بارزانی كردوهو لهو پلانه ئاگاداری كردۆتهوه‌.

لای خۆیهوه، وێڕای پشتراستكردنهوهی بوونی پیلانێك لهدژی ههرێمی كوردستان، ئهندامی پهرلهمانی عیراق لهپارێزگای موسڵ، مهحما خهلیل بهدهنگی ئهمهریكا ووتوه‌ "ئهو پیلانه‌‌ ڕاستهوخۆ لهلایهن حوسێن شههرستانی جێگری سهرۆک وهزیرانی عیراقهوه بهڕێوهدهبرێت".


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved