له ئوسترالیا ٥ پیاوی تورك ههڵدهكوتنه سهر ژنێكى كورد

 

Beskrivelse: image


  هەواڵەکان ؛دواى ئهوهى ٥ پیاوى تورك ههڵدهكوتنه سهر ژنێكى كوردولە ئوستورالیاو لێی دەدەن  دواتر ژنهكه سكاڵا لهسهر توركهكان تۆمار دهكات.

رۆژنامەی "The Age"ی ئوسترالی لەزاری پۆلیسی ئوسترالیاوه بڵاوى كردهوه كه ئهو ژنه كورده رایگهیاندووه‌ "كاتێ من پیاسهم

 دهكرد"٥"پیاو كه بۆ ماوەیەكی زۆر بەدوامەوەبوون، یەكێكیان بە توركی پرسیاری لێكردم تۆ كوردى، منیش گوتم بهڵێ ئەوانیش یەكسەر

دەکەونە لێدانم".

ئەو ژنە كوردە تەمەنی ٣٢ ساڵە خهڵكى باكورى كوردستانه‌‌و له ئوسترالیا دهژىو بۆ بەشداری كردنی بۆنەكانی سەری ساڵی نوێ لەگەڵ

 ژمارەیەك لە هاوڕێكانی روویان لە ناوچەی كوینكلیفی باشووری ئەو ووڵاتە كردووە، كاتێ ژنهكه بهتهنها خەریكی پیاسەكردن بوو لە

یەكێك لە رۆخە لمینییەكانی ئەو ناوچەیە توركهكان لێیانداوه‌.

پۆلیس راشیگهیاندووه كه‌ "سكاڵاكەی ئەو ژنە كوردە ئێستادا لەژێر لێكۆڵینەوەی پۆلیسدایه

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved