پەیامی پیروزبایی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی روژهەلاتی کوردستان به بونەی ۸ی مارس

لە بیرەوەریی ٨ی مارس‌دا، بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان وێڕای بەرزنرخاندنی گشت جۆرگەلی سەرکەۆتنەکانی رەۆتی خەباتی ژنان لەپێناۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان دا، پر بەدل پیرۆزبایی ئەم رۆژە لە ژنانی جیهان و به تایبەت ژنانی کوردستان دەکات، هاوکات بزووتنەوەی کۆماریخوازان پشتگیریی و پالپشتی خۆی روو لەهەر بزووتنەوەیەکی ئازادیخوازانە که له پیناو ئازادی و کەرامەتی ئینسانەکان و یەک لەوان ژنان خەبات و تێکۆشان دەکەن، ئاراستە دەکات، و هیوای سەرکەوتنیان لە پرۆسێسی خەبات بۆ دەستخستنی مافەکانیان دەخوازێت.

بزووتنەوەی کۆماریخوازان پێوایە کە خەباتی ژنان بەشێکە لە خەباتی پیاوانی ئاشتیخواز و بەرابەریخواز و هەموو مرۆفگەلێک کە خوازیاری سەقامگیرکردنی کۆمەلگایەکی پر لەبەختەوەری و ژینی بەئاشتین، و هەر لەم راستایەشدا خەباتیان لە پێناویی ئازادیی و بەختەوەری خۆیان لە خەباتی بێووچان، دەگەل نیوەی کومەلگای مروفایەتی که ژنانن، دەبیننەوە.

پیرۆز بێت ڕۆژی ٨ مارس، ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان

شورای هاۆئاهەنگی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی روژهەلاتی کوردستان

٧/٣/٢٠١٣

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved