ئالوزیەکانی دوێنێی ناوچەکانی بادینان

 دوای ووتاری هەینی لەزاخۆ، دوێنێ بەرواری ٢/١٢/٢٠١١خەلكی رژانەسەرشەقامەکان وپەلاماری دووکانی مەیفرۆشەکان وجێگای ماساج" شێلان"  داو لەئاکامدا هەموو ئەو دووکانەی مەی فرۆشەکانی زاخۆو دهۆك سوتێنران.بەو هۆیەوەناچەی بادینان کەلەژێردەسەڵاتی پارتی دیموکرات دایە کەوتە نائارامیەوە . پاردتی دیموکراتی کوردستان ئۆباڵی ئەو نائارامیەی خستە  ئەستۆی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان. هەردوێنێ شەو هێرش کرایە سەربارەگاکانی یەكگرتوو لە ناوچەی بادینان سەرچەم بارەگاکانی ونوسینگەی ڕادیۆی تەلەڤیزیۆنی یەکگرتوو لە ناچەی بادینان سوتێنراون.وەلەهەمان کاتدا هیزەکانی پارتی دیموکران دەستیان کردوە بە گرتینی و ڕاوەدونانی هەموو ئەندامانی کادیرانی یەکگرتوی ئیسلامی کاوردستان لە ناچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتدا .

 یەكگرتووی ئیسلامی کوردستانیش ئۆباڵی سوتاندنی بارەگاکانی دەخاتە ئەستۆی پارتی دیموکراتی کوردستان.بڕیارە ئەمڕۆ ئەندامانی لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان خۆپیشاندان لە سلێمانی خۆپیشاندان بەڕیوەبەن، بەڵام هێزێکی زۆری ئاسایش و پۆلیس  بەناوشاری سلێمانی دابڵاو کراونەتوە بەمەبەستی ڕێگرتن لەهەر خۆپیشاندانێك.بەگوێرەسەرچاوەکانی هەواڵ شاری سلێمانی  بۆنی ١٧ی شوباتی لێ دێت .

 بەگوێرەی هەواڵ پارتی دیموکراتی کوردستان هێزی زۆری ڕەوانەی سلێمانی ودەورو بەری کردوە وەهیزی زۆری لە نزیک بارەگاکانی خۆی کۆکردۆتەوە.هەر بەهۆی سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتوو پێدەچیت ناڕەزایی هەموو شارو شارۆچکەکانی هەرێم بگرێتەوە .


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved