بەهرۆز گەڵاڵی سەبارەت بە پەنابەران بانگەوازێك بڵاودەكاتەوە

 

بەهرۆز گەڵاڵی نوێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەنكەرە بانگەوازێك ئاڕاستەی ئەو پەنابەرانە دەكات، كە دەیانهەوێت بە بەلەم لە توركیاوە بچنە یۆنان.

 

  دەقی بانگەوازەكە:

بانگەوازیكی دڵسۆزانە بۆ گەنج و لاوەكانمان !

گەنجو لاوە دڵسۆزەكانی وڵاتەكەمان .سڵاوێكی پڕ لەئازارو پڕ لە مەینەتیتان پێشكەش دەكەم .دەزانم كە هەمووتان بە هیوای دروستكردنی دواڕۆژێكی پڕشنگدارن بۆخۆتان و بۆ گەلەكەمان  وهیوا دەخوازن  ژیانێكی پڕلە سەربەرزی و خۆش لە كوردستان گوزەر بكەن.بەڵام بەداخەوە بەهۆی باری نالەباری سیاسی و وەزعی ئابووری  ئەمڕۆی كوردستان و نەبوونی موچەو توشكردنی هەرێمی كوردستان بەم مەئساتە سیاسیەی كەئێستا ڕووبەڕووی گەلەكەمان بۆتەوە، هەر لەگێژاوی شەڕی داعش و نەبونی سیاسەتێكی شەفاف لەبەرانبەر سیاسەتی نەوت و گازو ڕاوەستانی بازارو نەبونی موچە،  زۆربەتان بڕیاری ئەوەتان داوە كەكۆچ بكەن بۆ دەرەوەی وڵات .

خۆتان دەزانن ئەو ڕێگایەی كەزۆربەی گەنج و خێزان و هەندێ خەڵكی خۆمان گرتویانەتە بەربۆ گەیشت بە ئەوروپا !لەڕێگای چەند كەسانێكی مافیاو قاچاغچی  بێویژدانەوە كە هەوڵی هەڵخەڵەتاندنی گەنجو لاوەكانمان دەدەن و پارەیەكی زۆریان لێ وەردەگرن و دەیانبەن بۆ كەناری مەرگ و دەیانخەنە ناو شەپۆلەكانی دەریای بەدناوی ئیجەو  ڕۆژو مانگ نیە كە ئەو تاونبارە قاچاغچیانە كۆتایی بەمەرگی دەیان و بگرە سەدان لەژن و منداڵ و پیرو گەنج و لاوی گەلەكەمان نەهێنن؟دەمەوێ ئەوەتان پێ بڵێم  ،دڵنیابن ئێستا ریَِكەوتنامەیەك لەنێوانی  توركیاو یەكێتی ئەوروپا هەیە پاش ئەوەی كەتوركیا 3 ملیار دولاری لە یەكێتی ئەوروپا وەرگرتوە لەبەرانبەر ئەوەی كەبۆ پەناهەندەكان لەتوركیا سەرف بكرێت وماوە نەدات هیچ پەناهەندەیەك بگاتە ئەوروپا و كەس تێپەڕبێت بەتوركیا  بە رێگای نافەرمی بگاتە  یۆنان  ولەوێشەوە بۆ وڵاتانی تری ئەوروپا.بۆیە تكاتان لێدەكەم خۆتان توشی مەرگ مەكەن . خیزان و منداڵەكانتان لەم كارەساتە ناخۆشانەی وەكو كەلە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕویاندا،دووربخەنەوە . 

 بەداخەوە چ قاچاغچیەكانی كوردستان وەیا قاچاغچیەكانی توركیا و  پۆلیسی یۆنانی زۆر نامروڤانە و نا ئینسانانە هەڵسو كەوت لەگەڵ ئەم پەنابەرانە دەكەن و سواری بەلەمی وایان دەكەن كە هیچ شەرت و شروتێكی گەشتیان تێدانیەو توشی كارەسارەتی گەورەیان دەكەن .بەڕای بەندە بەشی زۆری ئەم ڕوداوانە بە ئەنقەستەو گەنجەكانمان توشی مەرگ و مردن دەكەنەوە.... تكایە خۆتان دوور بخەنەوە لەم جۆرە گەشتانە ... چونكە زۆر خراپ لە گەل پەنابەرەكان ڕەفتاردەكەن. لەناوتوركیاش ئەم قاچاغچیانە درۆتان لەگەڵ دەكەن و  بەلەمەكانیان لە لاستیك دروستكراون  و بەلەمی خراپ و بێ كەڵك و بێ بەنزین ، لەناوەڕاستی دەریا ئەو خەڵكانە نوقم دەكەن و توشی كارەساتی لەمجۆرەتان دەكەن.تكاتان لێ دەكەم زیاتر بیر بكەنەوە خۆتان توشی مردن و كارەساتی ناخۆش مەكەن و خۆتان تەسلیمی دەستی ئەم قاچاغچیو مافیاو كەسانە مەكەن كە یاری بە چارەنوسی گەنجەكانمان دەكەن. بینیتان لە ٢٢/١/٢٠١٦ زیاتر لە ٦٠ شەست ژن و منداڵو پیرو گەنجو لاوی گەلەكەمان توشی ئەم كارەساتە ناخۆشە بوون كەتاكوئێستا بە هیمەتی هەموولایەك ،بەتایبەتیش لینا جەلال قونسولی عیراق لە ئیستانبول كە جهودی زۆری سەرفكرد بۆ ئامادەكردنی پاسەپۆرتی مروری بۆئەم ٢٣بیستوسی  ڕزگاربوە ، كە پێرێ‌ ڕەوانەی هەولێرو سولێمانی كرانەوە .هەروەها دوێنێش چەند جەنازەیەك ڕەوانەی هەولێركرانەوە. بڕیارە ئەمڕۆش ٦ تا ٧ جەنازە لە ڕێگای مەتاری ئیستانبول سولێمانییەوە ڕەوانەی كوردستان دەكرێنەوە . ئەوانیتریش تا ئێستا چارەنوسیان بەتەواوی دیار نیە....

بۆیە داوا لە هەموو حزب و لایەنەسیاسیەكانی كوردستان و حكومەت و ڕاگەیاندنەكان دەكەم ، زیاتر ئەم مەسەلەیە بۆ خەڵكی كوردستان  ڕونبكەنەوە.هەروەك  ژیان و گوزەرانی گەنجەكانمان باشتر بكەن. چارەسەرێكی گونجاوبۆكێشەكانیان بدۆزنەوە.دەربارەی ئەوانەشی كە هەردەیانەوێ سەفەر بكەن .تكایە با هەوڵبدەن لەڕێگای ڤیزەی فەرمییەوە ڤیزە بەدەستبهێنن ! نەوەكو ڕێگای مردن هەڵبژێرن!.هەروەها لەتوركیا نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ حالەتی گرنگو زەروری پەناهەندە هەندێ جار وەردەگرن و پاش ماوەیەكی  زۆر دەیاننێرن بۆ ئەم وڵاتانەی كە قبولیان بۆدێتەوە.دوبارەو سێبارە  تكاو رجا لەگەنج و لاوەكانمان دەكەم، كەخۆیان تەسلیمی قەدەر نەكەن و ڕێگای پەڕینەوە لە دەریا بۆ یۆنان هەڵنەبژێرن ؟چونكە  ڕیگای كۆتایی ژیانیانەو ڕێگای  مردنە. تكایە خۆتانی  لێی دوربكەونەوە .بۆ هەر پرسیارو وەڵامێكیش كە ئەگەر هەتانبێ ! ئەمە ژمارەی تەلەفۆنی تایبەتی خۆمە.تكایە شەو نیوەشەو پەیوەندیم پێوە بكەن بەرلەوەی  خۆتان توشی كارەسات و ناخۆشی و ڕێگای مردن بكەن  .(00905374709022)

 

بەهرۆز گەڵاڵی 

ئەنكەرە

   ٢٩/١/٢٠١٦

Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved