|
| ||
|
|
||
|
هەڕەشەی کوشتنیان لێدەکرێت هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له عوسمان بایده‌میر ده‌كرێت هەڕەشەى کوشتن لەپەرلەمانتارێکى کورد لەتورکیا دەکرێت لەیلازانا بدرێت بەدادگا
'عوسمان بایده‌میر' سه‌رۆک شاره‌وانی ئامه‌د له‌لایه‌ن جه‌نه‌راڵێكی توركی زیندانیکراو له دۆسیه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێکراوه. بایده‌میر له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی 'ستار'ی توركی باسی له‌وه‌كرد جه‌نه‌راڵ 'لونت ئۆزاڵ' که ئێستا زینداندایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له دۆسیه‌ی ئه‌رگه‌نه‌كۆندا تاوانبار كراوه، له ڕێگه‌ی نێرده‌یه‌کی تایبه‌تیه‌وه پێی ڕاگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له باسكردنی دۆسییه‌کانی مافی مرۆڤ له ئامه‌د ئه‌وا ئه‌ویش چاره‌نووسی هاوشێوه‌ی قوربانییه‌كانی ده‌بێت. هه‌روه‌ها وتی "منیش له وه‌ڵامی نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌و جه‌نراڵه وێنه‌ی 'مو‌سا عه‌نته‌ر' شاعیر و ڕۆشنبیری تیرۆرکراوم پێی نیشاندا و پێم ڕاگه‌یاند که به پاشاکه‌تان بڵێن خوێنی من له خوێنی مووسا جوانتر نییه". ئاژانسى فوراتى نزیك لە پەکەکە بڵاویکردەوە، "سرى ساکك" لەکۆبونەوەى پەرلەمانى تورکیا رایگەیاندووە لە فرۆکەخانەى ئەنتالیا دەمانچەکەیان لێسەندووە لەکاتێکدا گولەى تێدا نەبووە. پەرلەمانتارەکە کە گولەیەکى بەدەستییەوە گرتبوو، وتى”دواتر لە فڕۆکەخانەى ئەنقەرە دەمانچەکەیان پێدامەوەو یەکێک لە کارمەندەکانى ئاسایشى فڕۆکەخانە بەبێ هیچ قسەیەک لەسەر مێزەکەم گولەیەکى دانا‌و رۆیشت، ئێمە لەماناى ئەو کارە باش تێدەگەین، ئەوە ماناى هەڕەشەى راستەوخۆیە”. پەرلەمانتارەکەى بەدەپە ئاماژەى بەوەشکرد ئەوان لەمردن ناترسن و چەندین جار سەرۆك وەزیرانیان لەو هەڕەشانە ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام گوێی پێنەداون. سەرۆك وەزیرانی حکومەتی تورکیا "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" ئەمجارەیان لەیلا زانای کردە ئامانج و ووتی: من دادگا ئاگاداردەکەم. لەپاش قسەکانی ئەردۆغان، داواکاری گشتی ئەنقەرە لەبارەی لێدوانەکانی لەیلا زانا دەستی بە لێپرسینەوە کرد. بەپێی زانیارییەکان، داواکاری گشتی ئامەد ئامادەکاری لێپرسینەوەکان لەگەڵ زانا دەکات، داواکاری گشتی ئەنقەرەش دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە. ئەگەر لەیلا زانا بە تۆمەتی تیرۆر لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت، ئەوا دادوەر داوا لە پارلەمانی تورکیا دەکات حەسانەی پارلەمانتاری لەسەر ھەڵبگرێت.
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||