|
| ||
|
|
||
|
گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له ئامه‌د نهێنییه‌كانی سوپای توركیا ئاشكرا ده‌كات
دانا ره‌زگه‌یی/هاووڵاتی دوێنێ له‌كاتی كاركردن له‌یه‌كێك له‌كۆڵانه‌كانی ناو بازاری شاری ئامه‌د له‌باكوری كوردستان گۆرێكی به‌كۆمه‌ڵ كه روفاتی شه‌ش كه‌سی تێدابوو، به‌یه‌كه‌وه نێژرابوون دۆزرایه‌وه. گۆڕه‌كه له ناوچه‌ی مێژوویی “سارای کاپی” دۆزراوه‌ته‌وه، له کاتی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شوێنه مێژووییه‌کانی ئامه‌د و پاش هه‌ڵکه‌ندنی ناوچه‌یه‌كی دێرینی ئه‌و شوێنه ده‌رکه‌وتووه. عیرفان ئوچه‌ر به‌رپرسی راگه‌یاندنی شاره‌داری ئامه‌د به سایتی هاوڵاتی راگه‌یاند به‌پێی زانیارییه‌كانیان ئه‌و ئه‌و شه‌ش كه‌سه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه كوژراون‌و به‌په‌له پێكه‌وه نێژراون. هه‌روه‌ها وتی “ئێمه دڵنیاین له‌وه كه گۆری به كۆمه‌ڵی زیاتر ده‌ربكه‌وێت چونكه ده‌وڵه‌تی توركیا هاوڵاتی كوردی زۆری كوشتووه‌و زۆرینه‌شیان كهدهكوژرێن له ده‌ره‌وه‌ی شار گۆریان به كۆمه‌ڵ بۆ هه‌ڵده‌كه‌نن”. ئوچه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ده‌بێت كورد ئه‌وانه له بیرنهكاتو مێژووی كوردیش له باكور ئه‌وانه هه‌موو تۆمارده‌كات. ناوچه‌ی مێژوویی سارای کاپی تا ساڵی 1992 و له‌و سه‌رده‌مه‌ی که کوشتنی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له تورکیا له‌سه‌ر ناوی “بکه‌ری نادیار” له لووتکه‌دا بوو له ده‌ستی یه‌که‌ی ئاسایش و دژه تیرۆری جه‌نده‌رمه ناسراو به ژیته‌م (JITEM) بووه. ژماره‌یه‌ک له فه‌رمانده‌کانی ژیته‌م که ئێستا له به‌ندیخانه‌دان دانیان ناوه به کوشتنی ده‌یان چالاکی سیاسی، ئابووری و فه‌رهه‌نگی کورد که له ناویاندا ناوی “مووسا عه‌نته‌ر” شاعیر و ڕۆشنبیری ناسراوی ئامه‌د ده‌بینرێت.
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||