|
| ||
|
|
||
|
تورکیا تهرمی ٨ گەریلا بەدزیەوە دەنێژێت
باکوری کوردستان؛پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان/دەولەتی تورکیا، بۆ ئەوەی تاوەکانەکانی بەکارهێنانی چەکی شیمیاوی بشارێتەوە، تەرمی ٨ گەریلای هەپەگە کە لە ئەستەمبوڵ راگیرابوون، بەدزیەوە ناشت. بنەماڵەی گەریلاکان و دایکانی ئاشتی ماوەی مانگێکه بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی رۆلەکانیان کەوتبوونە ناو هەولدانەوە، بەڵام بێ ئەنجام بوو. لەو بارەشەوە سەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ستەنبوڵ رایگەیاند: ئەم کردەوەیە لە دژی ئەو کەسانەی ژیانیان لەدەستداوە، بێ رێزییهکی مەزنە. ئهو ٨ تەرمهی کە بانگەشە دەکرێ گەریلای هەپەگەن کە لەناوچهی خۆرخۆلی چەولێک لە ١٥ مانگی رابردوو دا گیانیان بەختکردبوو، ماوەی مانگێکە لە ساردخانەی دەزگای پزشکی دادوەری ستەنبوڵ راگیرا بوو. پاشان بنەماڵەی ئەو گەریلایانە بۆ ناسینەوەی تەرمەکان، کەوتنە ناو هەوڵدانەوە و سەردانی ساردخانەکەیان کرد بوو، بەڵام بنەماڵەکان رایانگەیاندبوو کە تەرمەکان ئەوەندە شێوێندراون و سوتاوون، ناسینەوەیان ئهستەمە. لە رۆژانی ٦ ، ٩ و ١٢ ئەم مانگەش بنەماڵەکان لە ئامەد بۆ تاقی کردنهوهی دی ئێن ئێ، سەردۆزگەریان بەسەر کرد بویەوە. بەڵام زانرا کە بەر لەوەی ئەنجامی ئەو تەستانە ئاشکرا بکرێ، دەوڵەتی تورک رۆژی شەممە رابردوو تهرمهکانیان لە گۆرستانی کیلیۆس سەر بە ناوچەی ساریەی ستەنبۆڵ لەلایەن شارەداریەوە بە خاک سپێدراوون. بەرێوهبەرانی دەزگای پزشکی دادوەری دەربارەی رووداوەکه بێ دەنگیان نواند، بەڵام بەرپرسانی شارەداری ناوچەی ساریەی ستەنبۆڵ هەواڵەکەیان پشڕاست کردەوە. سەرۆکی لقی ستەنبۆلی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ عەبدولباقی بۆگا، روداوەکەی وەک بێ رێزییەکی مەزن بەناو کرد. لەلایەکی ترەوە، ئەشکەنجەی بەرێوبەرانی دەزگای پزشکی دادوەری لە مەلەتی دژ بە بنەماڵەی گەریلاکانی خەڵکی رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان بەرددەوامە. بەهۆی ئەوەی کە دەوڵەتانی ئێران و سوریا بەڵگەی پێویست رادەستی بنەماڵەکان ناکەن، دەوڵەتی تورکش، تەرمەکانیان رادەست ناکەنەوە. بەو بانگەشانە تاوەکو ئێستا، تەرمی گەریلاکان ئەنوەر ئاکچای، مینان ئاککاش، هەرەها ئایشە ئامرا و مەحەمەد حاتەمی و عیسا میرامیلان کە لە ٣ مانگی رابردوو لە لیجە گیانی بەختکردبوو، لە گۆڕستانی بێکەسان لە مەلەتی بەخاک سپێردرابوو. تا ئێستاش لە مەلاتیە تەرمی ١١ گەریلا کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی جودی، شەمزینان و دێرسم گیانیان بەختکردبوو راگیراوون. |
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||