|
| ||
|
|
||
|
هاوکاریەکانی بۆ شاری وان، نازانین چی لێهات
بەکر کایا سەرۆکی شارەوانی وان لەمیانەی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ڕۆژ تیڤی رایگەیاند بارودۆخی هاووڵاتیان لە وان زۆر خراپە.، بەهۆی باودۆخی سەرمای زستانەوە وەتاکو ئێستا ئەوهاوکاریانەی کە بۆ لێقەوماوان ڕەوانە کراوە لەکوێیەو کەوتۆتە دەستی کێ. بەگوێرەی سەرچاوەکان زیاتر لە پەنجا هەزار خانەوادە ماڵیان و کوزەرانیان تێك چووە ،سەرۆکی شارەوانی وان لەساڵی ڕابردوو بەهۆی بومەلەرزەکە چەند جارێك شاری وانی گرتەوە زیانی گیانی ومادی زۆری لێکەوتوە ملیۆنەها دۆلار گەیشتۆتە تورکیا، بەلام نانرێ چی لێهاتوە وە چۆن خەرج کراوە. هاوکاریەکەی سەرۆکی هەرێمی باشووری کوردستان و ووڵاتی سعودیە چی لێهات؟! سەرۆکی شارەوانی وان دەڵێت"ئێمە نازانین لەسعودیە و سەرۆکی ھەرێمی باشووری کوردستان ھاوکاری ھاتووە؟ وه نازانین چی لێ بەسەرھاتووە؟ گەلیش لەئێمە دەپرسن ئەو ھاوکارییانەی لەدەرەوە بۆیان هات چی لێھات، ئێمەش وەڵامیان دەدەینەوە کەنازانین و ھیچ زانیارییەکمان نیە لەبارەیانەوە".
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||