|
| ||
|
|
||
|
دەوڵەتی تورکیا ڕیبازی سەدام حسێنن بەکاردێنێت
هاووڵاتی/باکوری کوردستان له‌به‌رامبه‌ر هێرشكردنه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و نوسینگه‌كه‌ی، له‌یلا زانا په‌رله‌مانتاری پارتی ئاشتی دیموكراسی له‌په‌رله‌مانی توركیا، رایگه‌یاند ئه‌وه به‌و واتایه دێت كه‌ده‌یانه‌وێت ببن بهئیمپڕاتۆری ترس و به‌ڕێبازی سه‌دام كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بچه‌وسێننه‌وه. له‌یلا زانا له‌فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌مبوڵ به ڕۆژنامه‌نووسانی وت “دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موو هیواكان بۆ ئاشتی له‌باربران ئه‌مه‌ش هه‌مووی سه‌رۆك وه‌زیران لێی به‌رپرسه”. ئه‌وپه‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ئاشتی ودیموكراسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌زموونه ژیاون و پێویست ناكات ده‌وڵه‌ت ڕێگای زیندانیان نیشان بدات، وتی”باشتروایه بیر له‌چاره‌سه‌ری بكه‌نه‌وه، چه‌ك ئاسایش نیه به‌ڵكو یاسا ئاسایشه”. له‌یلا زانا هێرشكردنه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به‌شه‌رم بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا وه‌سف كرد، وتی”من هیچ شتێكی شه‌خسیم نیه فه‌رموون له‌ماڵه‌كه‌م بگه‌ڕێن”. ئه‌م لێدوانه‌ی له‌یلا زانا له‌كاتێكدایه كه دوێنێ هه‌ینی ١٣/١/٢٠١٢ هێزه‌ئه‌منیه‌كانی توركیا ده‌ستیانكرد به‌ده‌ستگیركردنی چالاكوانان و سیاسیه كورده‌كانی ئه‌و وڵاته، زیاتر له ٣٥ كه‌سیان ده‌ستگیركرد كه زۆربەیان سه‌ربه پارتی ئاشتی و دیموكراسی(BDP)هن، هاوكات پۆلیسی توركیا دووجار ههڵیانكوتاوهتهسهر ماڵی له‌یلا زانا به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی، به‌ڵام ناوبراو نه‌كه‌وتۆته ده‌ست هێزه‌كانی توركیا. هاوكات عوسمان بایده‌میر سه‌رۆكی شاره‌وانی ئامه‌د له‌سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تۆیته‌ر وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ڕایگه‌یاندووه، “توركیا بۆته ده‌وڵه‌تێكی پۆلیسی”. بایده‌میر هۆشداریشی داوه‌ته ده‌وڵه‌تی توركیا كه‌ده‌ست هه‌ڵبگرێت له‌م چالاكیانه چونكه ئه‌م هه‌نگاوانه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری نابه‌ن.
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||