|
| ||
|
|
||
|
"توركیا ستراتیژییەكی نوێی سێ لایەنە بەرامبەر بەكورد جێبەجێدەكات"
لایەن لەخۆدەگرێت. ئایسەل تۆگلوگ، هاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی KCD بە(رووداو)ی راگەیاند "رووداوەكەی رۆبۆسكێ ناوچەی شەرناخ بە ئەنقەست بووە، كە كوژرانی 35 هاووڵاتی سڤیلی كوردی لێكەوتەوە". ئایسەل تۆگلوگ، كە هاوكات نوێنەری شاری (وان)ە لە پەرلەمانی توركیا گوتیشی "بەرپرسانی توركیا پێشتر گوتیان ئەم رووداوە هەڵەی سەرباز بووەو ئێستاش دەڵێن بۆ پێدانی زانیاری هەڵەی هەواڵگری دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەم قسانە لە راستیەوە دوورن، بەڵكو سوپای توركیا پێشتر زانیاری تەواوی لەسەر ئەو هاووڵاتییە كوردانە هەبووە، كە هاووڵاتی سڤیلی كوردن، بەڵام بە ئەنقەست بۆردوومانی كردوون". ئەو پەرلەمانتارە كوردەی توركیا گوتیشی ستراتیژیەتی نوێ حكومەتی توركیا سێ خاڵە: یەكەم: بۆردوومانكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان لە شاخ، دووەم: هەڵمەتی راوەدوونان و دەستگیركردنی رۆشنیرو رۆژنامەنووس و چالاكوانانی كورد لە شارەكانی توركیا، سێیەم: كەنارگیركردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە گروتوخانەی ئیمڕالی. |
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||