ناوی هۆگر قودەغەیە

هاوڵاتى: فورات نیوز

باکوری کوردستان ؛له ناوچهی نۆرشینی سهر بهناوچهی بتلیس لە باکورى کوردستان لهسهر داوای دانیشتوانی ناوچهکه ناوی (هۆگر) یان

 بۆ پارکێکی تایبهت به منداڵان ههڵبژارد، سهرۆک کۆماری تورک عهبدولڵا گول بهو بیانووهی که ناوهکه دهربڕی له پێکهاتهیهکی

 ئایدیۆلۆژی دهکات داوایگۆڕینی ناوهکه و داگرتنی لهوحهکهی کرد.

ئهم پارکه که لهلایهن شارهوانی ناوچهکهوه دروست کرابوو و به بهشداری هاوسهرۆکی BDP سهڵاحهدین دهمرتاش له‌ '٨'ی تهمووزی

 '٢٠١٠' دا کرابۆوه، ههر ئهو کاته لهسهر ناوی دانیشتوانی ناوچهکه ناوی (هۆگر) “بهکرمانجی بهواتای ههڤاڵ و دۆست و هاوڕێی ئازیز

 بهکاردێتی لێنرا بوو.

قایمقامی نۆرشین، نورهدین دایان رایگهیاند لهجیاتی ههڵبژاردنی ناوێک بۆ شوێنه گشتییهکان که نوێنهرایهتی رووانینێکی سیاسی بێت،

 پێویسته ناوێک بێت که لهسهرتاسهری کۆمهڵگادا پهسهند بووبێت. ئهمه لهکاتێکدایه که ئهنجوومهنی شارهوانی به کۆی گشتی دهنگ ناوی

 (هۆگر)ی بۆ ئهو پارکه ههڵبژاردبوو. بهڵام قایمقامی نۆرشین بێ گوێدان به خواستی دانیشتوانی ناوچهکه و ئهنجومهنی شارهوانی، لهسهر

 خواستی عهبدولڵا گول لهوحهی پارکهکهی هێنایه خوارهوه‌.

هاوڵاتى: فورات نیوز

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved