| ||
|
||
باكوری كوردستان : نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ پاشه‌ڕۆژی كورد ده‌ستنیشان ده‌كات
هه‌ردو پارتی كوردی باكوری باكوری كوردستان (KCD) و (BDP) رایانگه‌یاند: نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ پاشه‌ڕۆژی كورد ده‌ستنیشان ده‌كات و به‌دروشمی (ئازادی بۆ ئۆجه‌لان و پێگه‌ی سیاسی بۆ كورد) له زیاتر له (٤٥) ناوه‌ند ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ئه‌نجامده‌ده‌ن. نەوا/ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه بۆ هه‌ریه‌كه ئه‌حمه‌د تورك و ئایسه‌ڵ توغڵوك هاوسه‌رۆكانی كۆنگره‌ی جڤاكی دیموكراتی (KCD) و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و گوڵته‌ن كشاناك هاوسه‌رۆكانی پارتی ئاشتی و دیموكراتی (BDP) له شاری ئامه‌د رێكخرابو، به‌رنامه‌ی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی باكوردی كوردستانیان ئاشكرا كرد. ئه‌حمه‌د تورك ده‌رباره‌ی گرنگی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ رایگه‌یاند: نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ به دروشمی (ئازادی بۆ ئۆجه‌لان و پێگه‌ی سیاسی بۆ كورد) ئه‌نجام ده‌ده‌ن و نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ پاشه‌ڕۆژی كورد ده‌ستنیشان ده‌كات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد؛ كورد بۆ داواكاری پێگه‌ی خۆی و مافه زه‌وتكراوه‌كانی له مه‌یدانه‌كان ده‌نگ و ئاوازه‌كانیان بڵند ده‌كه‌ن، ئه‌م نه‌رۆزه ده‌بێت نه‌ورۆزی چاره‌سه‌ری ئازادی و پێگه‌ی گه‌لی كورد. به‌پێی به‌رنامه‌كه‌ش له (٤٢) شار و به‌گشتی له (١٣٠) ناوه‌ند ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌گێڕن، بانگهێشی هه‌زار و (٩٥٠) داموده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی و كه‌سایه‌تی كراوه. هاوكات سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد داخوازی چاره‌سه‌ری له مه‌یدانه‌كان ده‌ربخه‌ن و پیرۆزباییه‌كانی ئه‌مساڵ زۆر قه‌ره‌باڵغ و مه‌زن ده‌بێت نه‌رۆزی ئه‌مساڵ ده‌بێته نه‌ورۆزی هه‌ره مه‌زن. هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا گوڵته‌ن كشاناك نه‌ورۆزی به سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ دانا و داوای له گه‌لی كورد و هه‌مو دۆستانی كرد كه به جۆشه‌وه نه‌ورۆز له مه‌یدانه‌كاندا پیرۆز بكه‌ن.
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||