|
| ||
|
|
||
|
نهێنی کۆمەڵ کوژیەکەی شێرناخ ئاشکرا بوو
هاوڵاتی: فورات نیوز له هه‌واڵێکی رۆژنامه‌ی میللیه‌تی تورکیدا به‌ناوی (زانیاری له هێرۆن و فه‌رمانی لێدان له ئه‌نقه‌ره‌وه) ئاشكراكراوه که دیمه‌نه‌کانی هێرۆن ( فڕۆکه‌ی سیخوڕی بێ فڕۆکه‌وان) له‌یه‌ک کاتدا له '٦' ناوه‌نده‌وه کۆنترۆڵ ده‌کرێ و فه‌رمانی کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ش له ئه‌نقه‌ره‌وه دێت. هاوسه‌رۆکی گشتی (BDP) سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هه‌فته‌ی رابردوو له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی پارته‌که‌یاندا له‌مه‌ڕ بابه‌تی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌وڵه‌ت به کۆمه‌ڵکوژیی رۆبۆسکییهوه وتبووی “به‌رله بۆمبارانکردنی قله‌بان، کاربه‌ده‌ستانی سه‌ربازی په‌یوه‌ندییان به که‌سانی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیره‌وه کردبوو و وتبویان که‌وا کۆمه‌ڵه‌یه‌کی نزیکه‌ی '٥٠' که‌سی هه‌ن، لێیان بده‌ین یان نا؟”. له هه‌واڵه‌که‌ی رۆژنامه‌ی میللیه‌تی تورکیدا به‌ناوی (زانیاری قلا‌بان له هێرۆن و فه‌رمانی لێدان له ئه‌نقه‌ره‌وه) دا ئاماژه‌ی به وته‌کانی کاربه‌ده‌ستانی شاری شه‌ڕناخ داوه و ده‌ستنیشانی ده‌کات که له‌یه‌ک کاتدا زانیاری و دیمه‌نه‌کانی هێرۆن له '٦' ناوه‌نددا کۆنترۆڵ کراوه و دواتر له‌سه‌ر فه‌رمانی ئه‌نقه‌ره فڕۆکه جه‌نگییه‌کان کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌یان جێبه‌جێ کرد. فڕۆکه‌ی جه‌نگی هات و فڕۆکه‌ی سیخوڕییان دوورخسته‌وه له هه‌واڵه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه که دیمه‌نه‌کانی هێرۆن گه‌یه‌ندراوه‌ته ده‌ستی دادوه‌ری قله‌بان، کاربه‌ده‌ستانی شه‌ڕناخ و وتویانه هه‌رێمه‌که دوو جار بۆمباران کراوه. کاربه‌ده‌ستان رایانگه‌یاندووه “دیمه‌نه سیخوڕییه‌کانی هێرۆن له‌یه‌ک کاتدا له '٦' ناوه‌ندی جیاجیای هه‌رێمه‌که‌وه کۆنترۆڵ کراوه و له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌وه وتیان”له ئه‌نقه‌ره، مه‌ڵاتیا، ئامه‌د، شه‌ڕناخ، وان و فه‌رمانداری جه‌ندرمه‌ی ناوچه‌ی سێ گرکێی سه‌ر به قله‌بان، دیمه‌نه‌کانی هێرۆن چرکه به چرکه کۆنترۆڵ ده‌کران. له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانه‌ی که له ئه‌نقه‌ره‌وه هات فڕۆکه‌ی جه‌نگی هه‌ستان و به‌ره‌و ناوچه‌که‌وه چوون. له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی بڕیاری هێرشی فڕۆکه جه‌نگییه‌کان، فڕۆکه‌ی سیخوڕی له‌لایه‌ن فه‌رمانداری جه‌ندرمه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه له هه‌رێمه‌که دوور خرایه‌وه و فڕۆکه جه‌نگییه‌کان ده‌ستیان به‌کاری خۆیان کرد”. رونیشیان كردووه‌ته‌وه له کاتژمێر( 19.30 – 20.00 )ده‌سته کۆڵبه‌ره‌که که‌وتنه به‌ر هێرشی بۆمبارانی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانه‌وه. دوابه‌دوای هێرشی یه‌که‌می فڕۆکه جه‌نگییه‌کان، جارێکی دیکه فڕۆکه‌ی سیخوڕی نێردرایه‌وه شوێنی بۆمبارانه‌که و دوای '٤٥' خولەك پشکنینی ناوچه‌که، جارێکی دیکه فڕۆکه جه‌نگییه‌کان هاتنه‌وه و ده‌ستیان به بۆمباران کرده‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ی که له بۆمبارانی یه‌که‌م رزگاریان بوو له بۆمبارانی دووه‌مدا گیانیان له‌ده‌ستدا. دوێنی له کۆبوونه‌وه‌ی پارته‌که‌یاندا ئه‌ردۆگان وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی ده‌میرتاشی دایه‌وه، وتبووی” ئێمه له چوارچێوه گشتییه‌کاندا ئه‌رک به هێزه‌کانی به‌رگری ده‌ده‌ین. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هێزه‌کانی سوپامان ئه‌رکی خۆیان جێبه‌جێ ده‌که‌ن، گه‌ر پێویستیش بکات به ئێمه راده‌گه‌یه‌نن”. له‌لایه‌کی تره‌وه دۆسیه‌ی لێکۆڵینه‌وه له‌م رووداوه‌ی رۆبۆسکی بۆ وه‌کاله‌تی دادوه‌ری کۆماری ئه‌رکی تایبه‌ت به‌ڕێکرا. له شه‌وی ٢٨ ی کانوونی یه‌که‌می ٢٠١١ به‌گشتی '٣٤' کۆڵبه‌ری کورد له ناوچه‌ی رۆبۆسکی سه‌ربه شڕنا‌خ له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکه‌وه بۆمباران کران و شه‌هید بوون.
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||