|
| ||
|
|
||
|
فڕۆکەکانی تورکیا ٣٥ هاوڵاتی کوردیان کردە قوربانی
لەئاکامی هێرشی هەوایی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆسەر گوندێکی باکوری کوردستان٣٥ هاووڵاتی کورد گیانیان لەدەست داو وەژمارەیەکیش بێسەرو شوێنن. بەگوێرەی هەواڵەکان هەمووقوربانیەکان هاووڵاتی مەدەنی بوون کە کاری کۆڵبەریان دەکرد. بەگوێرەی سەرچاوەکان دەوڵەتی تورك چەندی لێدوانی جیاوازی لەم بارەیەوە داوە کە هەموو لێدوانەکان دوورن لە ڕاستیەوە. بەگوێرەی هەواڵەکان ڕاگەیاندنەکانی تورك یەکەم جار ڕایان گەیاندوە کە فڕۆکەکانیان کۆمەڵی هەڵاتوی نێو بەندی خانەیان بۆردومان کردوە وەدواتریش رایان گەیاندوە کە کەمپێکی پەکەکەیان بۆردومان کردوە. بەگوێرەی ساییتی هاووڵاتی: پارتى دادو گەشەپێدانى دەسەڵاتدار لە تورکیاو سوپاى تورکیا لێدوانى پێچەوانە لەبارەى ئەو کۆمەڵکوژییەوە دەدەن کە شەوى رابردوو لە گوندێکى پارێزگاى شرناخ لە باکورى کوردستان ئەنجامدراو کوژرانى ٣٥ هاوڵاتى مەدەنى کوردى لێکەوتەوە. حسێن چەلیک جێگرى سەرۆکى پارتى دادوگەشەپێدان لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئەو کەسانەى بەهۆى بۆردومانەکەى شەوى رابردووەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەندامى پەکەکە نین. رونیشیکردەوە 'ئەوانە ئەو کەسانە بوون کە لەزیندانەکان هەڵهاتبوون، لێکۆڵینەوەش تائێستا لەو بارەیەوە بەردەوامە'. چەلیک ئاماژەى بەوەکرد دەگونجێت ئەوە بەهۆى هەڵەیەکى هەواڵگرىو سەربازییەوە روویدابێت. ئەوە لەکاتێکدایە سوپاى تورکیا لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند ئەو ناوچەیەى روبەڕووى هێرشەکە بونەتەوە ناوچەى (سینات-هەفتانین) ە لە باکورى عێراق کە بارەگاى پەکەکەى لێیەو کەسانى مەدەنى نەکردووەتەوە ئامانج. لەبەیاننامەکەدا باس لەوەکراوە کە لەسەر بنەماى زانیارى هەواڵگرى زانیویانە کە ژمارەیەک ئەندامى پەکەکە کە بەرپرسی گەورەشیان لەگەڵدایە لەو ناوچەیەن و بەنیازى ئەنجامدانى هێرشن بۆ سەر پێگەکانى سوپاى تورکیاو لەرێگەى فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانەوە وێنەى گروپێکیان گرتووە کە ویستویانە لەکاتژمێر 6:39 خولەکى ئێوارەى رابردوو بەرەوسنورى تورکیا بچن.
بەیاننامەکە ئەوەشى خستووەتەڕوو، کە بەپێویستیان زانیوە هێرش بکەنە سەریان بۆیە لەکاتژمێر 9:37 -10:24 خولەکى شەوى رابردوو هێرشەکەیان ئەنجامداوە..
دواى تێپەڕبوونى چەندین کاتژمێر بەسەر کۆمەڵکوژییەکەى شرناخ، فەرماندارى سوپاى تورکیا بەرپرسیارێتی کۆمەڵکوژییەکەی لە ئەستۆگرت و پەکەکەش وەڵامى دایەوە. فەرماندارێتی سوپاى تورکیا دوای ئەوەی ١٤ کاتژمێر بەسەر کۆمەڵکوژییەکە تێپەڕی، بەرپرسیارێتی کۆمەڵکوژییەکەی لەئەستۆ گرت. بەڵام لە لێدوانەکەی خۆیدا باسی ئەو ٣٣ کەسە مەدەنییەی نەکرد کە لە کۆمەڵکوژییەکە گیانیان لەدەست داوە. فەرماندارێتی سوپاى تورکیا رایگەیاند کە کۆمەڵکوژییەکە لە هەرێمی سینهەت ئەنجامدراوە و لەوێ کامپی پەکەکە هەیە. لەبەرانبەریشدا هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە بە لێدوانیک لێدوانەکەى فەرماندارێتی گشتی سوپاى تورکیاى بەدرۆ خستەوە. باهۆز ئەرداڵ ئەندامی کۆنسەی فەرماندارێتی هەپەگە رایگەیاندلە نێوان هەرێمی سینهەت و جێی کۆمەڵکوژییەکە سی کیلۆمەتر هەیە. هەروەها باسی لەوە کرد کە کۆمەڵکوژییەکە لە نزیک گوندی رۆبۆسکی هەرێمی شەڕێ شاشێ ئەنجامدراوە. ئەوەشی خستەروو کە لەو هەرێمەی کە وا بانگەشە دەکرێت کەوا گوایە کامپی گەریلاکانی لێیە، راست نییە و کامپی گەریلای لێ نییە و لەو هەرێمەدا هیچ جموجۆڵێکی گەریلای لێ نەبووە.
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||