یازدەهەمین مناڵی کورد لە خێوەتی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی وان دا گیانی‌ له‌ده‌ستدا

 


كوردهه‌واڵ‌

 

یازدەهەمین مناڵی کورد لە ئاکامی ئاگرتێبەربوونی خێوەتی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی وانی باکووری کوردستان، لە ماوەی ٣ مانگ و

 نیوی ڕابردوو دا گیانی لەدەست دا.

شەوی ڕابردوو، لە ئاکامی ئاگرتێبەربوونی خێوەتی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی گوندی "ئیڵیک کایا"ی سەر بە شارۆچکەی ئەرچەکی

 وان، مناڵێکی چوار ساڵان بە ناوی "موستەفا ئاتڵی" گیانی لە دەست دا.

بنەماڵەی ئاتڵی، بەم هۆیە کە ماڵەکەیان دوای بوومەلەزە، تووشی خەساربووە، ماوەی زیاتر لە سێ مانگە، لە حەساری ماڵەکەیان و لە

خێوەتێکی پارچەیی دا ژیان بەسەر دەبەن.

ئاگرەکە لە سۆبەی زوخاڵی ناو خێوەتەکە دا سەرچاوەی گرتووە و بۆتە هۆی سووتان و بریندار بوونی ئەو منداڵە و سەرجەم ئەو

 سامانەی کە ئەو بنەماڵە گوندنشینە هەیانبوو.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە باکووری کوردستان، لە ماوەی' ٣بۆ٥ 'مانگی ڕابردوو دا، '١٢٧' چادری هاوڵاتیانی لێقەوماو،

 ئاگری تێبەر بووە و تاکو ئێستا '١١' مناڵی کورد، گیانیان لەدەست داوە.

پاش بوومەلەرزەکەی وان و ئەرجیشی باکووری کوردستان، سەدان میلیۆن دۆلار یارمەتی ماڵی ڕەوانەی تورکیا و باکووری کوردستان

 کرا و لە حیسابێکی بانکی تایبەت بە کارەساتەکە دا کۆکرایەوە و حکوومەتی ئاکەپە بەڵێنی دا کە هەرچی زووتر، شارۆچکە

 خێوەتیەکان کۆبکاتەوە و شوێنی نیشتەجێبوونی دایمی و ساغڵەم تر بۆ هاوڵاتیان دابین بکات، بەڵام تاکو ئێستا ئەو بەڵێنە جێبه‌جێ‌

 نەكراوه‌ و نازانرێ ئەو هەموو پارە چی بەسەرهاتووە.

شایانی باسە کە لە ئاکامی سێ بوومەلەرزەی ٢٣ی ئۆکتۆبر، ٩ و ١٥ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١١ی زایینی، لە پارێزگای وانی باکووری

 کوردستان، تاکو ئێستا ٦٧٢ کەس بۆتە قوربانی، زیاتر لە '٦٠٠٠' کەس بریندار بووە و '٤٠٠' هەزار هاوڵاتیش وان و ئەرجیشی

 بەجێهێشتووە.

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved