| ||
|
||
سەدان بەڵگەی هاوکاری تورکیا بۆ داعش قسەکانی پوتین پشتڕاست دەکەنەوە ... دۆسیە
ڕۆژی 15.11.2015 سەرۆکی ڕووسیا فلادیمیر پوتین لە کۆبوونەوەی جی 20 لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا بەئاشکرا ڕایگەیاند کە لە 40 وڵاتی جیهانەوە هاوکاری چەتەکان دەکرێت لەناویاندا وڵاتانی جی 20 هەن. یەک لەو وڵاتانەی لە جی 20 دا جێگە دەگرێت تورکیایە، گەرچی پێش لێدوانەکەی پوتین چەندین جار بەڵگە و لێدوانی ڕەسمی لەسەر پەیوەندی و هاوکاریەکانی تورکیا و داعش بۆ ڕایگشتی ئاشکرا کران، وەلێ هێشتاش تورکیا بەردەوامە لە هاوکاری چەتەکان. بەشێک لە چاودێران ئەو پەیوەندیەی نێوان تورکیا و داعش بۆ لەباربردنی پێگەی کورد لە ڕۆژئاوا بەتایبەتی و داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوین بەگشتی و هاتنەدی خەونی عوسمانلی ئەردۆغان لە ناوچەکەدا بەناو دەکەن. ئه‌و ڕۆژانه‌ی که شاری سه‌رێکانێی ڕۆژئاوای کوردستان له‌ژێر داگیرکارى چه‌ته‌کاندا بوو ده‌رگاى سنور له‌لایه‌ن تورکیاوه به‌رده‌وام کرابوه‌وه و ئەنقەرە بۆ هاوکاری چەتەکان لە شەڕی دژ بە ڕۆژئاوا هەموو پێداویستیەکی بۆ دابین دەکردن، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى شه‌ڕڤانانى یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه شاره‌که‌یان له چه‌ته‌کان پاککردوه، تورکیا ده‌رگاکه‌ى داخست و دیوارى له‌نێوان باکور و ڕۆژئاوادا دروست کرد. جامێس کلاپیر، سه‌رۆکى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا لە 26.02.2015 له‌میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پیرانی وڵاته‌که‌ی ئاشکرای کرد کە لەسەدا 60 ی داعش لە تورکیاوە دەچنە سوریا و عێراق ئەنقەرە پلانى دژایه‌تى داعشی نیە، بەڵکو داعش دژی کورد بەکاردەهێنێت ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کى ئاشکرایه، که تورکیا هاوکارى داعشه. کلاپیر ئاماژه‌ى بهوهشکردبووههرچهنده تورکیا دژایه‌تى خۆى بۆ شه‌ڕى داعش راگه‌یاندوه، به‌ڵام ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ک راست نییه. ڕۆژی 27.07.2015 به‌رپرسێکى ڕۆژئاوایى بێئەوەی ناوەکەی ئاشکرا بکرێت لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى دابوو تیادا وتبووی: به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له‌ماڵى یه‌کێک له ئه‌میرى چه‌ته‌کانى داعش دا له‌کاتى ئۆپه‌راسیۆنێکى هێزه تایبه‌تیه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له سوریا مانگى ئایاری ئه‌مساڵ ده‌ستگیرکراوه، تورکیا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ داعش هه‌بووه. وتوشیهتى ئه‌و به‌ڵگانه له ماڵى ئه‌میرێکى چه‌ته‌کانى داعش به‌ناوى (ئه‌بو سیاف) گیراوه له‌ڕوانگه‌ى ئه‌و به‌ڵگانه‌وه تورکیا ناتوانێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نکۆڵى لهپهیوهندیهکانى له‌گه‌ڵ چه‌ته‌کاندا بکات. گەرچی پاشان پەشیمان بووەوە بەڵام سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری 2014 جۆبایدن، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا هه‌ریه‌ک له وڵاتانى تورکیا، سعودیه و ئیماراتى به هاوکارکردنى داعش تاوانبارکردبوو و ئه‌و وڵاتانه‌شى به به‌رپرسیار له پشێویەکانی عێراق ده‌ستنیشان کردبوو. ئەو قسەیەی بایدن وەک پەیامێک بۆ ئەو وڵاتانە خوێندرەوەی بۆکرا. هەر ڕۆژێک دوای لێدوانەکەی بایدن په‌رله‌مانتارێکى ده‌وڵه‌تى یاسا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق عالیە نوسەیف داوا له حکومه‌تى وڵاته‌که‌ى کرد ئه‌و وڵاتانه بداته دادگا که هاوکارى ڕێکخستنى چه‌ته‌کان ده‌که‌ن. ئەو په‌رله‌مانتارە لە لێدوانێکی نوسراودا وتبووی: ئه‌و لێدوانه‌ى بایدن لایه‌نێکى ترسناکى له هه‌ڵگیرسانى ئه‌و ئاگرى تیرۆره ئاشکراکردوه که ناوچه‌که‌ى گرتوه‌ته‌وه، چونکە تورکیا له‌پشت چه‌ته‌کانى داعشه‌وه‌یه و ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هاوکاریان ده‌کات، تورکیا له خێر و بێرى وڵاته‌که‌مان ده‌خوات و له‌سه‌ر پشتمان هاوکارى چه‌ته‌کانى داعش ده‌کات بۆ ڕشتنى خوێنى هاوڵاتیانمان. لەسەرەتای ئەمساڵدا ڕۆژنامه‌ى تایمزى به‌ریتانى بڵاوى کردبوه‌وه کە ئه‌نکه‌ره له‌به‌رامبه‌ر ئازادکرنى 40 دبلۆماتکارى خۆى که‌له سه‌فاره‌تى تورکیا له شارى موسڵ له‌دواى داگیرکردنى شارەکە له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانى داعشه‌وه ده‌ستگیرکرابوون 11 چه‌ته‌ى ئازادکردوه که‌له گرتوخانه‌کانى تورکیا بوون. به‌پێى زانیاریه‌کانى تایمز له‌ناو چه‌ته ئازادکراوه‌کاندا 3 فه‌ڕه‌نسی، 2 به‌ریتانی، سویسریهک، بهلجیکیهک و مهکهدۆنیهکیش هه‌بوون و پێش ئازادکردنى دبلۆماتهکانى ئه‌وانه‌ى بۆ داعش ئازادکردوه. بە گوێرەی راپۆرتێک کە هۆریزۆن ویکلی کەنەدی (horizonweekly) لە سەرەتای مانگی تەموزی ئەمساڵ بڵاویکردۆتەوە، باس لەو زانیاریانە دەکات کە سەرچاوەی موخابەراتی میسری ئاشکرایکردووە، ئاماژەی بەوەکردوە کە تورکیا زیاتر لە ١٠٠٠٠ (دەهەزار) پاسپۆرتی تورکی داوەتە چەتەکانی داعش بۆ هاتوچۆیان لە ناوچەکە. سەرچاوەکە ئەستانبۆل وەک ناوەندی پیلان بۆ داعش دادەنێت. ژنامەی سەفیری لوبنانی ڕۆژی 06.10.2014 ئاشکرای کردوە کە حکومەتی تورکیا لە ڕێگەی کەسانێکی لوبنانیەوە زیاتر لە ٢٠ هەزار ئامێری بێتەلی کڕیوە و لە سنوری تورکیا – سوریاوە گەیاندویەتیە چەتەکانی داعش. عێراق یەک لە وڵاتانەیە کەبەهۆی هێرشە دڕندانەکانی داعش هەزاران شەهید و برینداری داوە و بەبەهای چەندین ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە. حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقیش ڕاسته‌وخۆ تورکیا به هاوکارى و ناردنى داعش بۆ عێراق تۆمه‌تبار ده‌کات. ڕۆژی 13.06.2015 عه‌بادى لێدوانێکیدا و تیایدا تورکیای به پشتیوانى تیرۆر پێناسه‌کرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا که داعش نه‌ک ته‌نها بۆسه‌ر عێراق به‌ڵکو مه‌ترسین بۆسهرههموو ناوچه‌که و جیهان. لەبەهاری ئەمساڵدا قەیس ئهلخهزعهلى، سکرتێرى گشتى عەسائب ئەهل ئەلهەق، که به‌شێکن له ملیشیا شیعه‌کانى عێراق، له چاوپێکه‌وتنێکى له گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنى فه‌رمى عێراق ئەنجامدابوو تیایدا وتبووی:" تورکیا ئاسانکارى ده‌کات تا داعش و که‌سانى خۆکوژ به‌ئاسانى بگه‌نه عێراق و سوریا". وتبووشی تورکیا دوژمنى هه‌ره‌گه‌وره‌ى هه‌موو پێکهاته‌کانى عێراقه چونکە تورکیا له سعودیه و قه‌ته‌ر زیاتر ڕۆلێکى نێگه‌تیڤ ده‌گه‌ڕێت له‌ناوچه‌که‌دا. ڕۆژی 22.07.2015 عه‌بدولڕه‌حمان ئهلنهمراوی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پاڵپشتى قه‌زاى فه‌لوجه به سۆمه‌ریه نیوزى ڕاگه‌یاندووه: دواى ئه‌وه‌ى له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کان و هۆزه عه‌ره‌به‌کانه‌وه چه‌ته‌کانى داعش له قه‌زاى فه‌لوجه گه‌مارۆ دران، سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌کانى داعشی قه‌زاکه به‌ره‌و تورکیا هه‌ڵدێن. ڕۆژی 22.08.2015 نازم رەسەن سەراج لێدوانێکی بۆ ئاژانسەکەمان ڕۆژنیوزدا و تیایدا وتی:" کۆنترۆڵکردنى موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه به پشتگیرى ده‌وڵه‌تى تورکیا بووه و له‌سه‌ره‌تای هاتنی داعشدا پێشمه‌رگه ئاگادار کرانه‌وه که شه‌ڕى داعش نه‌که‌ن، به‌ڵام دواجار که داعش هێرشى کرده سه‌ر ناوچه کوردستانییه‌کان پیشمه‌رگه ناچاربوو شه‌ڕی داعش بکات. تورکیاش ده‌یه‌وێ په‌که‌که لاواز بکات و داعش باڵاده‌ست بکات". ڕۆژی 05.10.2014 ڕۆژنیوز ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە بەپشتبەستن بە چەند بەڵگەی دروست و تیایدا ئاشکرای کردبوو کە دوای ده‌ستپێکردنی شه‌ڕ و سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی گه‌لانی سوریا ، ناوچه‌کانی ڕه‌یحانلی و ئه‌نتاکیای تورکیا بوونه هێلانه‌ی چه‌ته‌کانی داعش و له‌و شوێنانه له‌سه‌ر ناوی خێرخوازی کۆمه‌ڵه و نه‌خۆشخانه کرانه‌وه و به‌رده‌وام هاوکاری چه‌ته‌کان ده‌که‌ن.له‌زۆر جێگه‌ی ڕه‌یحانلی سنوری تورکیا و سووریا له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه ناوه‌ندی ته‌ندروستی کراونه‌ته‌وه و دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ل که‌ته‌نها 3 کیلۆمه‌تر دووری ده‌رگای سنووری ( جیلڤهگیۆزه ) تایبه‌ت به چه‌ته‌کان ئاواکراوه. ڕۆژنیوز ڕۆژی 25.06.2015 لە چەند بەڵگە وێنەیەکدا ئاشکرای کردبوو کە چه‌ته برینداره‌کانی داعش به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی دوای نه‌خۆشخانه ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌کرێن له ئستهمبوڵ له ئۆتێلێکی پێنج ئه‌ستێره به‌ناوی (H.H.IN) هه‌ڵکه‌وتوو له ناوچه‌ی (تۆپ قاپی) ده‌مێننه‌وه. لەمانگی ئاداری ئەمساڵدا کۆمەڵێک ڤیدیۆ و وێنە سەربازانی تورک و چەتەکانی داعش لەسەر سنوری ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوبوەوە و تیایدا گفتوگۆی نێوان هەردوولا دەردەکەوت تیایدا چەتەکان سڵاو و سوپاس بۆ سەربازانی تورکیا دەنێرن.
به‌سه‌ر کۆگای داوده‌رمانی چه‌ته‌کاندا گیرا که‌له تورکیاوه بۆیان نێردرابوو، له‌سه‌ر کارتۆن و ده‌رمانه‌کان نوسراوه که له فڕۆکه‌خانه‌ی شاری دیلۆک (غازی عه‌نتاب) و هاتای سنوره‌وه بۆیان نێردراوه. ڕۆژی 30.11.2014 ناوه‌ندى چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤ له‌سوریا تورکیا به هاوکارى داعش و یارمه‌تیدانیان بۆ هێرش کردنه سه‌رکۆبانێ تۆمه‌تبار ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نێت ، ئۆتۆمبێلێکى بۆمبرێژکراو که چه‌ته‌یه‌کى خۆکوژى تیایدا بووه و له‌ناو خاکى تورکیاوه چۆته هه‌رێمى کۆبانێ و لهدهروازهى سنوورى مورشید پنار ته‌قیوه‌ته‌وه . ڕۆژی 23.10.2015 ئاژانسی هاوار ئاشکرای کردبوو کە دوای زیادبوونی هێرشەکانی ڕووسیا بۆسەر چەتەکان لە سووریا، هەریەک لە تورکیا و عەرەبستانی سعودی موشەکی جۆری تاو(TAW ) ی دژە تانک و ٣٠٠ موشەکی جۆری ستینگەر (STINGER ) دژە فڕۆکەیان داوە بە چەتەکانی جەبهەی ئەلنوسرە و ئەحرار ئەلشام و هەوڵێک هەیە ئەو موشەکانە بگەیەندرێتە دەست داعش. هه‌ر له درێژه‌ى پشتگیرییه‌کانى ڕژیمى تورک بۆ تیرۆریستانى داعش، ئاژانسى ههواڵنێریى هاوار پێش ئازادکردنی گردەسپی ڕایگه‌یاندبوو ده‌وڵه‌تى تورک بۆ ڕێگری‌کردن له ئازادکردنى گردەسپى له‌لایه‌ن یه‌په‌گه - یه‌په‌ژه و بورکانول فراته‌وه، پشتگیرى له داعش ده‌کات. ڕژیمى تورکیا هه‌وڵ ده‌دات، که له خاڵى سنووریى (کانیا خه‌زالان)ه‌وه نزیکه‌ى ٥٠ چه‌ته له‌ناو خاکى باکورى کوردستانه‌وه ڕه‌وانه‌ى گرێ سپى بکات، که له ژێر ئابڵوقى شه‌ڕڤاناندایه. ئێستا ئه‌و چه‌تانه له‌سه‌ر سنوور ڕاگیراون و ئاماده‌کارى بۆ ڕه‌وانه‌کردنیان ده‌کرێت. ڕۆژی 11.11.2015 ئاژانسی هاوار بەپێنوسی ڕۆژنامەنوس عەزیز کۆیلی ئۆغڵوو نوسیبووی" چەند سەرچاوی جیاواز ئاشکرایان کردوە کە دوای هەڵبژاردنەکانی کانونی دووهەمی ئەمساڵی تورکیا، چەند جارێک میتی تورک و داعش لەسەر ناوچەی جەرابلوس کۆبونەتەوە، دیدارەکانیش لە هۆڵی وێسگەی شەمەندەنەفەری ئەڵبایلی تورکیا پێکهاتووە، تیایدا تورکیا داوای لەداعش کردوە لەهەرێمەکە بکشێنەوە، داعش بەمەرجی ئەوەی تورکیا لە هێڵی ڕەقا - حەلەب هاوکاریان بکات بڕیارەکە قبوڵ کردووە، هەروەها داواشی کردوە لە تورکیادا ئازادبن، ڕێگە لە ئەندامەکانیان نەگیرێت بۆ چوون بەرەو وڵاتانی دیکە و لەوبارەیەوەشەوە ڕێکەوتوون". له‌موسڵ و له پێدادانی ڕۆژی شه‌ممه 24.05.2015 له‌نێوان پێشمه‌رگه و چه‌ته‌کانی داعش دا 17 پیشمه‌رگه شه‌هیدببوون و 35 چه‌ته‌ش کوژرابوون، ئاشکرابوو که‌له‌و پێکدادانه‌دا چه‌ته‌یه‌کی داعش خه‌ڵکی شاری ئهرزڕمه و ئه‌ندامی ده‌زگای سیخوڕی تورکیا (میت) له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه به‌دیل گیراوه. لەدوای داگیرکردنی شەنگال لە 03.08.2014 هێزە ئەمنیەکانی ناوچەکە ئاشکرایان کردبوو کە چەندین جار کۆپتەری تورکیان بینیوە هاوکاری بۆ چەتەکان لە شەنگال و دەوروبەری خستوەتە خوارەوە. حکومه‌تی تونس ، تورکیا به ئاسانکاری بۆ چوونی هاوڵاتیانی تونسی بۆ سوریا تاوانبار کرد، وه‌زیری کاری ده‌ره‌وه‌ی تونس ئه‌لته‌یب ئهلبهکوش دوێنێ هه‌ینی 03.04.2015 له کۆبونه‌وه‌یه‌کی چاپه‌مه‌نیدا ڕایگه‌یاند که ئه‌وان له ڕێی باڵیۆزی خۆیانه‌وه له تورکیا په‌یامێکیان ئاڕاسته‌ی ئه‌نکه‌ره کردوه ، له په‌یامه‌که‌یاندا داوایان له حکومه‌ت کردوه که ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هاوکاری هاوڵاتیانی تونسی نه‌که‌ن بچنه سوریا بۆ ناو گروپه چه‌ته‌کان. دواین جار ڕۆژی 16.11.2015 کۆنە چەتەیەکی بەڕەگەز کورد بەناوی (شێرکۆ عومەر) قسە بۆ (بارنەی گویتۆن ڕۆژنامەنوسی هەفتەنامەی نیوزویکی ئەمەریکی) کردوە و وتویەتی:" داعش لە ڕەقاوە بە بارهەڵگر دەبرێن بۆ سنوری تورکیا، دوای ئەوەی کە دەچنە تورکیا، جارێکی تر لە تورکیاوە دەبرێنە هەرێمە کوردنیشینەکانی سوریا لە کۆبانێ بۆ شەڕ دژ بە شەرڤانانی کورد و بە بەکارهێنانی ئەو تاکتیکە دەیانویست کۆبانێ داگیربکەن".
سەرچاوە: ڕۆژنیوز – لینا محەمەد / سەلاح خدر
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved
|
||