| ||
|
||
بان کی مۆن پیرۆزبایی جەژنی نه‌ورۆزی پیرۆز کرد
ئه‌مینداری گشتیی ڕیکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان (بان کی مۆن) له په‌یامێک دا پیرۆزبایی له هه‌موو ئه‌و گه‌لانه کرد که جێژنی نه‌ورۆز به‌ڕێوه ده‌به‌ن . دوێنێ چوار شەممە بان کی مۆن به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جێژنی نه‌ورۆز و هاتنی ساڵی نوێی هه‌تاوی، په‌یامێکی پێرۆزبایی ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی کرد که جێژنی نه‌ورۆز به‌ڕیوه‌و ده‌بن و هیواشی خواست هه‌مووی خه‌ڵک ئه‌م بۆنه‌یه وه‌کوو ده‌رفه‌تێک به‌کاربهێنن بۆ نواندنی جوانی سروشت، هاتنی به‌هار و تواناکانی فه‌رهه‌نگ بۆ دابین کردنی ئاشتی له جیهاندا . ئه‌مینداری گشتیی ڕیکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان نه‌ورۆزی به جێژنێکی دێرینی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و هه‌وێنی له‌یه‌کتر نێزیک بوونه‌وه‌ی خه‌ڵکانی جۆربه‌جۆری ناوچه‌که زانی که به جێژن و ئاهه‌نگه‌وه به‌ڕێ ده‌که‌ن .هه‌روه‌ها نه‌ورۆزی به جێژنی ئه‌و هێزە زۆرانه‌ی وه‌سف کرد که ئینسانه‌کان یه‌کانگیر ده‌که‌نه‌وه . نه‌ورۆز وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌رکی سه‌رشانی مرۆڤه بۆ ڕێز گرتن له گۆی زه‌وی و ده‌توانێت ببێته هانده‌ری سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌کانی جیهان بۆ دابین کردنی یه‌کسانی ئینسانه‌کان و پاراستنی ژینگه .
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||