|
| ||
|
|
||
|
دیاری کردنی شوێنەکان بۆخۆپیشاندانی'١٧'ی شوبات
باشوری کوردستان ؛لەراگەیەنراوەکەداهاتووە چەند شوێنێک دیاریکراوە بۆ دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، ئەوەش خراوەتەڕوو ئه‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه ناونرا مه‌یدانی ئازادی و شوێنی کۆبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانه له شاره‌کان: هه‌ولێر – به‌رده‌م بازاری نیشتمان. سلێمانی – به‌رده‌رکی سه‌را دهۆک – مه‌یدانی ئه‌حمه‌دی خانی. لە بانگەوازەکەدا هاتووە “ئاماده‌بوون و ئازایاتی و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی ئێوه ده‌ریخست که کورد قه‌ت نه‌ترساوه له هه‌ره‌شه و هه‌میشه مافی خۆیی وه‌رگرتۆته‌وه و سوپاس بۆ ئه‌م گروتین و بوێرییهتان. رۆڵه‌کانتان و شه‌هیده‌کانی پاریش چاوه‌روانی ئێوه و '١٧' ی مانگن،چاوه‌روانی ژن و پیاو و گه‌نج و پیرتانه،له‌بیرتان نه‌چێت تا ئێستا بکوژه‌کان ئازادن و ده‌سورێنه‌وه له شه‌قامه‌کان ،هه‌موومان ده‌بێت سه‌یری بوێری هاووڵاتییانی ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی بکه‌ین که چه‌نده خوێنی رۆڵه‌ی خۆیان لا به قیمه‌ته، دڵنیاین که زۆربه‌تان به هه‌مان شێوه بیر ده‌که‌نه‌وه و هه‌مان ئازایه‌تی و مهردایهتیتان تیایه”.
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||