|
| ||
|
|
||
|
ڕەوشی پەنابەرانی ڕۆژهەلاتی کوردستان لەباشوور خراپە
باشووری کوردستان ؛ بەگوێرە سەرچاوەی هەواڵ ژمارەیەك لەو پەنابهرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەچەندین ساڵە روویان له باشووری کوردستان کردووە، به هۆی خراپی هەڵسووکەت بەرامبەریان، داوایان له پهرلهمانتارانی هەرێمـی باشووری کوردستان کرد کە کۆتایی بەو بارودۆخە بهێنرێت . حەسەن ئەحمەد نوێنەری پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەڵەبجە راگەیاندووە، زیاتر لە '٣٠' ساڵە لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن و لە بواری رەگەزنامە و مووچەوە كێشەیەكی زۆریان هەیە. حەسەن ئەحمەد ئەوەشی خستۆتەروو، "كاتێك خوێندكارەكانمان خوێندنی ئامادەیی تەواو دەكەن، لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان دا زۆر بە ئەستەم وەردەگیرێن."هەر بۆیە ژمارەیەک لەو پەنابەرانە داوایان لە پارلەمانی هەرێمی کوردستان کردووە کە کۆتایی بەو ڕەشە بێت. ئەندامانی نووسینگەی پارلەمانتارانی هەرێمی كوردستان لە سلێمانی بەلێنیان داوە كە داواكارییەكانیان بگەیەننە پارلەمانی كوردستان. شایانی وەبیر هێنانەوەیە لەڕاپەڕینی گەڵانی ئێران دژ بە ڕژێمی شاو هاتنە سەرکاری ڕژێمی خومەینیلاساڵی ١٩٧٨بۆ ١٩٧٩ بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو داپلۆشینەوە بویەوە لەلایەنی ڕژێمی کۆماری بەناو ئیسلامی کە خومەینی ڕابەرایەتی دەکرد، بەو هۆکارەشەوە لەترسی ڕەشە کوژی ژمارەیەکی زۆری کوردی ڕۆژهەلاتی کوردستان ئاوارەی باشوری کوردستان بوون.
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||