بارزانى: پێویسته كورد خۆی بۆ ههر ئهگهرێك ئاماده بكات كه لهسوریا دێته پێشهوه


باشوری کوردستان/ هەولێر؛ لهمیانهی دهستپێكردنی كارهكانی كۆنفرانسی كوردانی سوریا لهشاری ههولێر، سهرۆكی ههرێمی كوردستان مهسعود بارزانی ڕایگهیاند "گۆڕانكاری كردن لهواقعی سوریا كاری ئێمه نییهو ههرێمیش دهستلهكاروباری ناوخۆی ئهو وڵاته وهرنادات، بهڵكو ئهوه كاری هێزو لایهنهكانی سوریایه، بڕیار لهچارهنووسو داهاتووی خۆیان بدهن".

بارزانی وتیشی‌ "نزیكهی دوو ملیۆن كورد لهسوریادا ههنو بهدرێژایی مێژوو لهمافهكانیان بێبهشكراون، بۆیه ههر گۆڕانكارییهك لهو وڵاته بێته پێشهوه دهبێت بهئهرێنی بۆ كوردانی سوریا بشكێتهوه، لهههمانكاتدا پێویسته كورد خۆی بۆ ههر ئهگهرێك ئاماده بكات كه لهداهاتوودا لهسوریا دێته پێشهوه‌".

سهرلهبهیانی ڕۆژی شەممە، لهشاری ههولێر بهئامادهبوونی سهرۆكی ههرێمی كوردستان مهسعود بارزانیو سهرۆكی حكومهت دكتۆر بهرههم ساڵح و سهرۆكی پهرلهمان كهمال كهركوكی كۆنفرانسی كوردانی سوریا بەبەشداریی هێزە سیاسییە كوردییەكانی ئەو وڵاتە دهستی بهكارهكانی كرد.

مهسعود بارزانی دوپاتیكردهوه كه كورد میللهتێكی ئاشتیخوازهو دهستی برایهتی بۆ نهتهوهكانی عهرهب و تورك و فارس درێژ دهكات، لهههمانكاتدا ئهو سهردهمهش بهسهرچوو كه نكوڵی لهبوونی كورد بكرێت.

لهدرێژهی وتهكانیدا سهرۆكی ههرێمی كوردستان ڕووی لهحیزب و لایهنهسیاسیهكانی سوریا كردو وتی‌ "ئێوه ههر بریارێك بدهن ئێمه پشتگیریتان لێدهكهین، بهڵام مهرجی ئێمه بۆ پشتگیریتان بریتییه لهیهكڕیزی ئێوه‌".

نهتهوهی كورد بهدووهم نهتهوه دادهنرێت لهسوریاو ژمارەیان دەگاتە نزیكەی ٢ ملیۆن كەس، لهسهرهتای دهستپێكردنی شۆڕش و ڕاپهڕینهكانی سوریاوه لهمانگی ئازاری ساڵی ڕابردوهوه كورد ڕۆڵێكی بهرچاوی ههبووه لهو ڕاپهڕینهدا.

 

Qadirzada.com © 2009 - 2012 All rights reserved