| ||
|
||
بێگه‌رد تاڵه‌بانی:بڕگه‌یه‌كی دانیشتنه ئاساییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ته به عه‌فرین
یبێگهرد تاڵه‌بانی سكرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان
بێگه‌رد تاڵه‌بانی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت،له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌یه له‌وێدا یه‌كێك له‌بڕگه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه ته‌رخان ده‌كه‌ین به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی عه‌فرین و ده‌شڵێت،دوای كۆبونه‌وه‌كه له ئه‌نجامی گفتوگۆی په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه‌كان هه‌ڵوێستی فه‌رمی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌ڵاڵه ده‌كرێت و ڕاده‌گه‌یه‌نرێت."
بێگه‌رد تاڵه‌بانی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ووتی ..
دەقی قسەکانی بێگەرد تاڵەبانی:
له‌لایه‌ن زۆربه‌ی فڕاكسیۆن و په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه داوای كۆبونه‌وه كراوه له‌سه‌ر هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و دۆخی ئه‌و شاره بۆیه وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڕگه‌یه‌كی دانیشتنه ئاساییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه ئه‌م هه‌فته‌یه ئهنجامدهدهدرێت تایبه‌ت كردووه به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا پێتان وانیه په‌رله‌مانی كوردستان دره‌نگ كه‌وتبێت له‌هه‌ڵوێست نواندن؟
بێگه‌رد تاڵه‌بانی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان: ئێمه دوو ڕۆژه وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان یاداشتهكانمان پێگه‌یشتووه،وه‌ك ده‌زانرێت بۆ هه‌ر بابه‌تێكیش كه بخرێته بڕگه‌ی دانیشتنه ئاساییه‌كان پێویستمان به(٤٨)كاتژمێره.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌ی بۆچی په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجام نه‌دا له‌سه‌ر ڕه‌وشی عه‌فرین؟
بێگه‌رد تاڵه‌بانی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان: ئێمه به‌شبه‌حاڵی خۆمان له پاڵپشتی كردنی ئه‌و شه‌ڕانه یاخود ئه‌و دۆخانه‌ی له خۆرئاوای كوردستان دروست بووه به‌رده‌وام پشتیوانیمان لێكردوون له كانتۆنه‌كان،وه ئێمه وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان پێمان باش بوو له‌چوارچێوه‌ی دانیشتنه ئاساییه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین و هه‌موو په‌رله‌مانتار و فراكسیۆنه جیاوازه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن دواجار ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌و گفتوگۆیانه تاوتوێ بكه‌ین و بیكه‌ینه هه‌ڵوێستی فه‌رمی په‌رله‌مانی كوردستان. ڕاسته له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان فراكسیۆنی جیاواز هه‌یه هه‌تا له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌یشه‌وه به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمی له‌ناو په‌رله‌مان جیاوازیمان لێ نه‌بینیون له‌سه‌ر دۆخی عه‌فرین به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه لێدوانی هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری جیاوازه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه نه‌ك له‌ناو په‌رله‌مان به‌فه‌رمی.
تا ئێستا له‌لایه‌ن هیچ فراكسیۆن و په‌رله‌مانتار و لایه‌نێكه‌وه داوامان به‌فه‌رمی ئاراسته نه‌كراوه له‌سه‌ر لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارێك له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌باره‌ت به‌عه‌فرین وه‌ك ده‌زانرێت ئێمه ده‌زگایه‌كی یاسایین مامه‌له له‌گه‌ڵ یاسا ده‌كه‌ین ڕاسته ئه‌وه‌مان له‌ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بینیوه به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمی ئه‌و داوایه‌مان ئاڕاسته نه‌كراوه وه له‌ناو په‌رله‌مانیش هیچ لێدوانێكی دژمان نه‌بیستووه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا په‌رله‌مانی كوردستان ئیدانه‌ی هێرش كردنه سه‌ر عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌كات یا هه‌ڵوێستی چۆن ده‌بێت؟
بێگه‌رد تاڵه‌بانی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان: وه‌ك وتم هه‌ڵوێستی فه‌رمی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌عه‌فرین له‌ئه‌نجامی گه‌ڵاڵه‌كردنی گفتوگۆی فڕاكسیۆن و په‌رله‌مانتاره جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت له‌دانیشتنه ئاساییه‌كه دواتر ئه‌و هه‌ڵوێسته به‌فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||