|
| ||
|
|
||
|
رەشنووسی مەنشووری بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
هاۆنیشمانانی خۆشەویست دەقی خوارەوە باس لە کردنەوەی دەللاقەیەکی تازە بەرووی رۆژهەلاتی کوردستاندا دەکات. بەخوێندنەوە و رەخنەگرتن، تێبینی و پێشنیار لەۆ رەشنووسە، پالپشتی لە بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان بکەن . نەتەوەکەمان پێویستی بە دەستپێکی شێوازێکی تازە لە خەبات لەپێناویی دەستەبەربوونی دەسەلاتی سیاسی و مافی چارەی خۆنووسین هەیە. ئێمە وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان بەچاویی رێزەوە لەخەباتی هەموولایەنەکانی گۆرەپانی کوردایەتی دەروانین. ئەۆ بزووتنەوەیە لەبنچینەدا خۆی بە جێگره‌وه‌و ئالترناتیفی هیجکام لە پارت و رێکخراوه سیاسیەکانی گۆرەپانی خەباتی رزگارخوازی نازانێ. بەباوەری ئێمە هاۆکاری و تەبایی نێوان کورد بەگشتی و لایەنە سیاسیه‌كان بەتایبەتی، تەنیا رێگای گوونجاۆ لەئاست دەربازبوون لەۆقێرانە دەبێ کە بەداخەوە خاریج لە ئیرادەی کورد بالی بەسەر رۆژهەلاتی کوردستاندا کێشاوە. بۆیە پێمانوایە رەخنە، تێبینی، پێشنیاری دلسۆزانەی ئێوەی بەرێز دەتوانن لە دەۆلەمەندکردن و پاراۆکردنی ئەۆ نووسراوەیەدا رۆل و نەخشێکی کارگەر و چارەنووس‌ساز بگێرن. بۆ نیشاندان و دەرخستنی باوەری قوول و پتەۆمان بە بەشداری تاکەکانی کۆمەلگا لە سەرجەم بووارەکاندا، ئەۆ نووسراویە وەک دەقی رەشنووسی مەنشووری بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بلاۆدەکەینەوە. بە تێگەێشتنی ئێمە خوولقاندن و بوونی پرۆسەی کراوەی کایەی سیاسی و رەخساندنی زەمینەی گوونجاۆ بۆ بەشداری و مشارکەتی گشتی لە پرۆسێسی گەلالەکردنی پرۆژەۆ و بریاردانی سیاسی‌دا، لە رەۆتی خەبات بۆ رزگاربوونی نەتەوەكه‌مان وەک مەرجگەلێکی پێویست دێنەنرخاندن. بۆیە بەباوەری قوولمان بەم ئەسلی دەخیل کردنی خەلک لە پرۆسەی گەلالەکردن و بریاردانی سیاسی لەئاست گشت پرسەکانی پەێوەندیدار بەچارەنووسی نەتەوییمان، رەشنووی بزووتنەوە بۆ ئیسلاح و پاراۆ و دەۆلەمەندکردنی رەوانەی بەردەستتان دەکەیین، بەۆهیوایە کە لە بەردی بناخەوە هەتا لێواره‌كانی گەێشتن بەئاماجەکانمان پێکەوە هەنگاۆ هەلگرین و لە چوارچێوەی باوەر بە هاۆکێشەی ژیری بە کۆمەل، خەبات و تێکۆشانی تازەمان هەموو پێکەوە رێکبخەێنەوە. هاۆنیشتمانانی بەرێز، بزووتنەوە دەنگ و رەنگی خۆتانە تێکەل بە ریزی خەباتکارانی بزووتنەوە ببن و لە پێشرەوانی خەباتی نوێ گەلەکەمان بن سپاس بۆ هاۆکاری هەموولایەک شوورای هاۆئاهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
رەشنووسی مەنشووری بزووتنەوە بەیاننامەی دامەزرانی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان خەڵکی خەباتکار وتێكۆشه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان حیزب و رێكخراوه سیاسیی، ئایینیی و کۆمەلایەتیەکان ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌جۆراوجۆره‌كانی نێو گۆرەپانی خه‌بات و كۆڵنه‌دان بزوتنەوەی کۆماریخوازیی رۆژهەڵاتی کوردستان، بزوتنەوەیەکی کراوە و خاوەن پێکهاتەی رایه‌ڵكه‌یی کۆمەلایەتیە. ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه لە پێناوی بەرۆژکردنەوەی بنچینه‌و بنەما فیکری و فەلسەفیەکانی سەردەمی کۆماری كوردستان، پێك هاتووه. بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، وەک بزوتنه‌وه‌یه‌كی نەتەوەیی خاوەنی پەیامی ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌سه‌ڵات و سەروەری سیاسی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورده. ئه‌و بزوتنەوەیه ئاكامی خوێندنه‌وه‌ی خه‌سارناسانه‌له‌جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه. دامەزرێنەرانی بزوتنەوە لە ئەنجامی پێداچوونه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه و ره‌خنه‌گرانه له‌رووداو و دیارده‌كانی رابردوو بەو ئاكامه‌گه‌یشتوون،کە کۆمەڵگای سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان تووشی قەیرانێكی هەمەلایەنە و به‌رفراوان بۆته‌وه. قەیرانێك، کە باڵی بەسەر ناسنامه، ستراتیژی و رێكخراوه‌كاندا كێشاوه. له‌روانگه‌ی بزوتنەوەكه‌مانه‌وه دۆخی هەنووکەیی کۆمەڵگا و کەش وهەوای قه‌یراناوی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئاکامی سوودوەرگرتن لە ئەده‌بیاتێکی سیاسیی و هاورده‌ییه. سیاسه‌ت و تێۆری نه‌ته‌وه سه‌رده‌ست و نه‌یاره‌كان و كارتێكه‌ری ئه‌وان له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد و به‌تایبه‌ت له‌بازنه‌ی ئه‌ده‌بیات و سیاسه‌تدا، به‌ستێن و ژینگه‌ی ژاراوی كردوه. به‌باوه‌ڕی بزوتنەوە کولتووری سیاسیی کۆمەڵگا، قه‌یرانی سیستمی حیزبی و رێكخراوه‌یی، بڵاوبوونه‌وه‌ی كولتووری خۆبواردن و به‌ده‌سته‌وه‌دان و لاوازی ئیرادەی نەتەوەیی، بەرهەم و ئاكامی بەکار هێنانی ئەده‌بیاتێکی لەم چەشنەیە. دامەزرینەرانی بزوتنەوەی کۆماریخوازیی رۆژهەڵاتی کوردستان به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و بارودۆخه‌و دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو تێكه‌ڵ به گۆڕه‌پانی تێكۆشان ده‌بن. ئێمه‌پاش لێكۆڵینه‌وه‌و تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌و خوێندنه‌وه‌ی بارودۆخی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ژێر تیشكی تێۆری و پڕاكتیكدا، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ پرسی كورد له‌رۆهه‌ڵاتی كوردستان بوونی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین. نانه‌وه‌ی قه‌یران و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌مك و باوه‌ڕی نامۆ بۆ ده‌ربازبوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كارساز نین. رێگاچاره و ده‌رمانی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌خوڵقاندنی به‌ستێن و ئه‌گه‌ری پێویست بۆ رێنێسانسێكی ئامانجدار له‌مێژووی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه. رێنێسانسی ئاماژه‌پێكراو هاوشێوه‌ی شۆڕشی رێنێسانس لە ئورووپا، به‌مانای گەڕانەوە بۆ بنچینه و له‌دووباره‌دایكبوونه‌وه‌یه. له‌تێڕوانینی دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌خۆ شۆڕکردنەوەیەکی مێژووییه، له‌پێناوی دۆزینەوەی گەنجینه‌و به‌ها ونكراو و شاردراوه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه. ئەم گەنجینەیه خاوه‌ن بایه‌خه لە باوه‌ڕ و ئاسۆی تێكۆشانی سەردەمی کۆماری كوردستاندا هه‌یه. بنه‌مافیكری و فه‌لسه‌فییه‌كانی سه‌رده‌می كۆماری كوردستان به‌و گه‌نجینه‌یه پێناسه‌ده‌كه‌ین، كه‌له‌ره‌وتی خه‌بات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا به‌كه‌ڵك و خاوه‌ن بایه‌خه. بزوتنەوەی کۆماریخوازیی رۆژهەڵاتی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه، كه دۆخی قه‌یراناوی کۆمەڵگای سیاسیی و ژیانی پڕ لە مەینەتی کورد له رۆژهەڵاتی كوردستان، ئاکامی لادانێکی ستراتیژیک (بەلام کۆنترۆڵکراۆ لە لایەن نەیارانی سەربەستی کورد) لە بنه‌چه‌كه و پاشخانی نه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌و له‌رێبازده‌رچوون و لادانه (به پلانی دیار و شاراوه‌ی نه‌یاران) به‌مانای دووركه‌وتنه‌وه لە هه‌وێنی سەروەری سیاسی‌و نەتەوەكه‌مان لە شکڵی کۆمار دایە. له‌به‌ر گرینگی ئه‌و دیارده‌یه، بزوتنەوەی کۆماریخوازیی بوونی رەوتی رادیكاڵ لە چوارچێوەی جێبه‌جێكردنی مانا و بیری رێنێسانس لە مێژووی مۆدێرن و هاوچەرخی کوردی‌دا به‌گونجاو و پێویست ده‌زانێ. ره‌وتی ئاماژه‌پێكراو ده‌بێته‌كاناڵی دۆزینه‌وه و به‌رۆژكردنه‌وه‌ی پاشخان و گه‌نجینه‌ی‌فیكری و فه‌لسه‌فییه‌كانی كۆماری كوردستان و پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د. به‌مه‌به‌ستی رزگاربوون و هه‌نگاوهه‌ڵگرتن به‌ره‌و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان رێبازی گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌نجینه فیكرییه‌كانی سه‌رده‌می كۆمار به‌رێگایه‌كی گونجاو و سه‌رده‌میانه‌ده‌زانین. ئه‌و باوه‌ڕ و بیرانه‌ی، كه‌به‌سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داڕشتنه‌وه و نوێكردنه‌وه‌ی ستڕاتیژی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ده‌ناسرێن. بزوتنەوە لە روانگه‌ی ئەم بیر و هزرە نیشتمانیه، ستڕاتیژی وه‌دیهێنانی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری سیاسیی کورد ده‌ستنیشان ده‌كات. له‌و پێناوه‌دا به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی و كولتووریی هه‌ڵقوڵاو له كانگای نیشتمان خۆشه‌ویستی و نه‌ته‌وه‌سازی، هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانی خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ. ئه‌و كاره به پێشمه‌رج و سه‌ره‌تای داڕشتنه‌وه‌ی هێڵه‌گشتییه‌كانی تێكۆشان له‌پێناوی ده‌سه‌ڵات و سه‌ره‌وه‌ری سیاسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌خه‌مڵێنین. مەنشووری بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، له‌پێناوی گرینگی پێدان و چه‌سپاندنی مانا و هه‌وێنی کۆماریخوازیی لە نێو بزووتنەوەدا، پێویستی بەستڕاتیژی ئاشكرا و كاریگه‌ره. مه‌رجی گەێشتن بەئامانجی دڵخواز و خوازراو ئه‌وه‌یه، كه‌ستڕاتیژی ئاماژه‌پێكراو زۆربه‌ی چێن‌و توویژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بگرێته‌وه.له‌به‌ر گرینگی ئه‌و هۆكاره‌یه، كه‌دروشمی ستڕاتیژیكی بزوتنەوەكه‌مان پێویسته دەنگ ورەنگی پراكتیزه‌كردنی مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بێ. بزوتنەوەی کۆماریخوازی، هه‌وڵده‌دا كورده ره‌خنه‌گر و ناڕازییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌دۆخی ئه‌مڕۆ له‌ده‌وری سیاسه‌ته‌كانی خۆ‌ئ كۆكاته‌وه. بزوتنەوەكه‌مان دەتوانێ بۆ سه‌رجه‌م روانگه‌فیكری و باوه‌ڕه‌سیاسییه‌كانی نێوكۆمه‌ڵگا‌ببێته‌چوارچێوه‌یه‌كی گونجاو و پێگه‌یه‌كی جێگای باوه‌ڕ. بزوتنەوە تێده‌كۆشێ و هه‌وڵده‌ده‌ا، كه‌ببێته‌مه‌كۆی كۆكرده‌نوه‌ی باوه‌ڕ و ده‌نگ و ره‌نگه‌جیاوازه‌كی كۆمه‌ڵگا. ئه‌ركی بزوتنەوەكه‌مانه، كه‌له‌گۆڕه‌پانی پێكگه‌یاندن و تێكۆشاندا، قه‌ناعه‌ت به‌لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی پڕۆسه‌ی خه‌بات له‌كوردستاندا( له‌چه‌پ و راست و نێوه‌نده‌وه) بێنێ، كه مسۆگه‌ركردنی مافی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری سیاسیی به‌خاڵی وه‌رچه‌رخان بناسێنن. ئه‌و هه‌نگاوه‌ئامانجداره دەتوانێ به‌ستێنی گونجاو بۆ به‌شداریكردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌له‌چوارچێوه‌ی نۆڕمه‌دێموكڕاتییه‌كاندا مسۆگه‌ر بكا. مه‌به‌ست له‌به‌شداریكردنی گشتیی و هه‌مه‌لایه‌نه، ئاماده‌بوون و به‌شداری چالاكانه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌له‌ره‌وت و پڕۆسه‌ی داڕشتنی هێڵه‌سیاسییه‌كاندا، كه‌پێوه‌ندیان به‌چاره‌نووسی ئه‌مڕۆ و دواڕۆژی نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌وه هه‌یه. ئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌دا زیاتر زه‌قده‌بێته‌وه چۆنیه‌تی هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی به‌كرده‌وه‌و گه‌یشتن به‌یه‌كده‌نگی و كه‌وتنه‌سه‌ر هێڵی خه‌بات بۆ ئه‌ستاندنی مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه. بۆ وه‌گه‌ڕخستنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌پێویستمان به‌داڕشتنی هه‌یكه‌ل و چوارچێوه‌ی دێموكڕاتیكه، كه‌یه‌ك ده‌نگیی و یه‌ك ئامانجی به‌رهه‌م دێنێ. كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دیالۆگ و ئاڵوگۆڕكردنی روانگه‌و باوه‌ڕه جیاوازه‌كان به‌مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی ده‌زانین، كه‌له‌درێژخایه‌ندا مۆدیلێكی گونجاو بۆ داڕشتنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌خوڵقێنێ. به‌باوه‌ڕی ئێمه‌بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌پێویسته‌له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه‌هاوده‌نگ و هاوڕا بین: ١.ئۆرگانیزه‌كردنی خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناوی گه‌یاندنی ده‌نگ و په‌یامی گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌موو به‌ستێنه‌كاندا. لەم بوارەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵات، دەبێ بەرامبەر بە بارودۆخی دژوار و ژانهێنه‌ری كورده‌كان له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا هه‌ڵوێست وه‌رگرێ. پێویسته‌ده‌نگی هاوار و ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵسوكه‌وتی نیزامی زاڵ ده‌رببڕین و بۆ به‌رفراوان كردن و نه‌ته‌وه‌یی كردنی ئه‌و بێزارییه‌به‌كرده‌وه‌هه‌نگاو هه‌ڵگرین. ٢. كار كردن بۆ ساغبوونه‌وه له‌سه‌ر جۆری چاره‌سه‌ركردنی مافی چاره‌ی خۆنووسیندا. بۆ گه‌یشتن به‌و شێواز و مۆدیله‌له‌چاره‌سه‌ركردنی مافی نه‌ته‌وه‌كه‌مان پێویستمان بەمەێدان و سەکۆیەکی ئازاد‌و پر لەمدارایە، لەپێناو دەسپیکی پرۆسەی دانووستاندن و دیالۆگی كارساز و چارەنووسسازدا هەیە. ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت و هه‌لومه‌رج بۆ دیالۆگی نێوان ده‌نگ و فیكره‌جیاوازه‌كان و تاوتوێ كردنی رێكاره‌كانی ساغبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌گرینگه، به‌مانای به‌شداربوونی هه‌رچی زیاتری نه‌ته‌وه له‌باسه‌چاره‌نووس سازه‌كان دایه. پاش گه‌یشتن به‌هاوده‌نگی له‌سه‌ر جۆری دیاریكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ده‌كرێ باس له‌نه‌خشه‌ی رێگا و كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌بكرێ. بۆیە بزوتنه‌وه له‌و پێناوه‌دا ئه‌و ئه ركانه‌ی خووارەوە به‌ڕێوه‌ده‌بات:
نەقشەی رێگا لە پێناۆ دەستبەرکردنی سەروەری سیاسی بۆ کوردی رۆژهەلاتی کوردستان قۆناخی یه‌كه‌م کۆنفڕانسی ئاشتی نەتەوەیی له‌قۆناجی یه‌كه‌مدا، بزوتنەوە هێز و تواناكانی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنان کۆنفڕانسی ئاشتی نەتەوەیی بكرێ. ئەم کۆنفڕانسە پێکهاتەیەکی به‌رین دەبێت، كه‌زۆرترین ده‌نگ و ره‌نگی كۆمه‌ڵگاكه‌مان له‌خۆ ده‌گرێ. ئەم پێکهاتەیە بە بەشداری نوێنەرانی گشت حیزب‌و رێکخراوە جۆراوجۆره‌كان و هه‌روه‌ها به‌شداربوونی کەسایەتیه سیاسی، ئایینی و کۆمەلایە تیەکان پێک دێت. ئەرکی ئەم کۆنفڕانسە بریتی ده‌بن لە: ١. رەخساندنی كه‌ش و به‌ستێنی تەبایی نێوان لایەنە ناکۆک و ناتەباكان له‌پڕۆسه‌ی داڕشتن و خوڵقاندنی ستڕاتیژی یه‌ك ده‌نگیسازی و هاوده‌نگی گشتگیر ٢. تێكۆشان و هەۆلدان بۆ رەخساندنی کەش وهەوای گونجاو بۆ چەسپاندنی ئەسلی یه‌كترقبوڵكردن ، كه‌به سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی دیالۆگی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ژمێردرێ. ره‌وتی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و سه‌روه‌ریسازی نه‌ته‌وەیی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا پێویستی بەو به‌ستێن و پاشخانی كولتوری هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی كۆده‌نگی و یه‌كده‌نگی له‌سه‌ر پرسه‌گرینگه‌كان ده‌سته‌به‌ر بێ، كراوه‌یی و شه‌فافییه‌ت، یەکترتەحموول و تەقەبوول کردن له دارشتنی پێوه‌ندی نێوان لایه‌ن و حیزب و له‌سه‌ر یه‌ك كۆی ئه‌کتەرگەلی سیاسی ناۆ کۆمەلگای سیاسی رۆژهەلاتی کوردستان، وەک پێویستیەکانی هەرە گرینگ و ئیستێراتیژیک خۆدەنوێنن، بۆیە بزووتنەوە بۆدەستەبەرکردنی ئەم ئامانجانە پێویستی بەهاریکاری سەمیمانەی گشت لایەک هەیە. ٣. ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و كۆنفڕانسه پاش ده‌سته‌به‌ركرانی لێك تێگه‌یشتن و هاوده‌نگی له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا، كاركردن بۆ دامه‌زراندنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه. به‌رێككه‌وتن و تێگه‌یشتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌كۆنفڕانس كۆمیته‌یه‌كی كارناس و شاره‌زا هه‌ڵده‌بژێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا و مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ئاماده‌بكه‌ن. ئه‌و دامه‌زراوه‌یه رۆڵ و نه‌خشی پارله‌مانیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له قۆناخی تێپه‌ڕدا به‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ. قۆناخی دووهەم دامه‌زراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی ( پارله‌مانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە) بزوتنه‌وه‌به‌هاوكاری كۆمیته‌ی ئاماده‌كار، كه‌له‌لایه‌ن كۆنفڕانسه‌وه‌هه‌ڵبژێردراوه به‌ستێنه‌كانی سازدانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاماده ده‌كا. كۆنگره‌ی ئاماژه‌پێكراو له‌نوێنه‌رانی هه‌موو حیزب و رێكخراوه‌كان (سیاسی، ئایینی، كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تی) و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌كه‌سایه‌تییه دیار و به‌رچاوه‌كانی زۆربه‌ی چین و توێژه‌كان پێكدێ. كۆنگره له‌پێناوی په‌سه‌ندكردنی جۆری مافی دیاریكردنی چاره‌ی خۆنووسین بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان تێده‌كۆشێ. له‌و پێوه‌ندییه‌دا گرینگه، كه‌جۆری په‌سه‌ندكراوی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس كه‌له‌گه‌ڵ بارودۆخی ناوچه‌وكوردستان بگونجێ. پاش په‌سه‌ندكرانی ئه‌و مۆدیله له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره، سروشتی دامه‌زراندنی حكومه‌تی دیفاكتۆی كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات دیاری ده‌كرێ. له‌سه‌ر بناخه‌ی دێموكڕاسی رێككه‌وتن و كۆنسێنسواڵ ئه‌ندامانی كۆنگره كابینه‌ی حكومه‌تی دیفاكتۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دیاری ده‌كه‌ن. قۆناخی سێهه‌م دامەزراندن و راگه‌یاندنی حکومەتێکی دیفاکتۆ بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان لە فاز و هه‌نگاوی سێهەمدا، بزووتنەوەی كۆماریخوازی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ش و به‌ستێنی پێویست‌و لەبار بۆ جێبه‌جێكردنی پەسەندکراوەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی ده‌ڕه‌خسێنێت. له‌و پێوه‌ندییه‌دا بە سوودوەرگرتن لە بڕیارنامەی ( ١٥١٤ و ٢٦٢٥)ی مەنشووری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکاندا له‌چوارچێوه‌ی نیزام و سیستمی مافی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ره‌وایه‌تدان به‌پێگه‌و جێگه‌ی حكومه‌تی دێفاكتۆی كوردیی كار بكات. روونه كه رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كورده‌كانی ئه‌و پارچه‌یه بێ ویستی خۆیان كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران. ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه به‌درێژایی مێژوو له‌مافه ره‌واكان بێبه‌شكراوه. له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا پێویسته له‌چوارچێوه‌ی بڕیارنامه‌ی ٢٦٢٥ ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا ره‌وایه‌تی و مافی بوونی حكومه‌تی دێفاكتۆ بدۆزرێته‌وه. به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌و هه‌روه‌ها به‌سه‌رنجدان به‌چوارچێوه‌ی مافی نێونه‌ته‌وه‌یی، بڕیاری دێموكڕاتیكی گه‌لان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان جێگای رێزه‌و به‌فه‌رمی ده‌ناسرێ. هه‌ر بۆیه‌بزوتنه‌وه‌به‌سوودوه‌رگرتن له‌خاڵه‌گرینگ و خاوه‌ن بایه‌خه‌كانی ئاماژه‌پێكراودا، حكومه‌تی دیفاكتۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات راده‌گه‌یه‌نێ. ئەرک و به‌رپرسایه‌تی ئەم حکومەتە: ١. رێكخستن و رێبەری كردنی بزووتنەوەیەکی ئاشتیخوازانه، له‌سه‌ر بناخه‌ی خه‌باتی نه‌رێنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا. ٢. نیشاندان و خستنه‌ڕووی توانا و لێهاتوویی حکومەتی دیفاکتۆ له‌گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كرده‌وه‌دا. ئه‌و توانایه ئه‌گه‌ری گونجاو ده‌خوڵقێنه‌بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی دیفاكتۆ وه‌ك جێگره‌وه‌ی سیستمی به‌ڕێو‌ه‌به‌ریی ده‌وڵه‌ت بنرخێندرێ. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ كرده‌ی دیپلۆماسی و میكانیزمی هاتنه‌گۆڕی كه‌ش و به‌ستێنی دیالۆگ و دانووستان له‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات. جێگای باسه، كه‌حكومه‌تی ئاماژه‌پێكراو بێجگه له‌و ئه‌ركانه، له‌پێناو چه‌سپاندنی ماف و ره‌وایه‌تی ویستی كورده‌كان له‌مه‌یدانی به‌رین و لەناۆ نیهادگەلی خاوەن بریار تێده‌كۆشێ. ٣. سوودوەرگرتن و بەکارهێنانی هه‌موو میکانیزم و ماف و یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ره‌وایه‌تی ناوچه‌یی و جیهانی. خۆشكردنی به‌ستێنی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ردن و ره‌وایه‌تی به‌خشین به‌و مافه له‌ئاسته جیاوازه‌كاندا یارمه‌تیده‌ری جێبه‌جێ بوون و ماتریاڵیزه‌كردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه. ٤. كاركردن و تێكۆشان له ئاستی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌مه‌به‌ستی راكێشانی سه‌رنجی جیهانی ده‌ره‌وه‌بۆ پرسی كورد و ره‌وایه‌تدان به‌حكومه‌تی دیفاكتۆ. له‌و رێگایه‌وه ده‌كرێ سوود له‌هه‌موو بواره‌كان وه‌ربگیرێ و پاڵپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی مسۆگه‌ر بكرێ. له‌ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی دیالۆگی نێوان لایه‌نه‌كاندا و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه ئاڵۆزه له‌رێگای دیالۆگ و نه‌خشه‌رێگای ئاشتیه‌وه، حكومه‌تی تێپه‌ڕ ده‌توانێ ئه‌ركی ئیداره‌كردنی جۆغڕافیای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ده‌سته‌وه‌بگرێ. حكومه‌تی دیفاكتۆ له ره‌وتی وتوێژ و دیالۆگی ئاشتیدا خۆی به‌به‌رپرس بزانێ و له‌پێناوی سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورددا بێ‌وچان تێبكۆشی و خاوه‌ن به‌ڵێن بێ. ٥.به‌شداریكردن له‌رێفراندۆم وه‌ك درێژه‌ی تێپه‌ڕكردنی قۆناخی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد و نه‌ته‌وه‌ی كورد له رۆهه‌ڵاتی كوردستاندا. نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستاندا ده‌توانێ له‌سه‌ر بناخه‌ی مافی ره‌وا دا له‌پڕۆسه‌ی رێفراندۆمدا به‌شدار بێ. نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و رێفراندۆمه‌دا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و شێوازی مانه‌وه له‌نێو چوارچێوه‌ی سنووره‌كانی ئێران‌دا بڕیار ده‌دا. ٦. دوای تێپه‌ڕكردنی هه‌نگاو و قۆناخه‌باسكراوه‌كان، لەپێناوی جێبه‌جێكردنی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە شکڵ و شێوازی بڕیار له‌سه‌ردراودا، کەکۆمارێکی دێمۆکڕاتیکه پرسی ئاڵوگۆڕ له‌حكومه‌تی دیفاكتۆ دێته‌گۆڕێ. له‌ئاكامی گه‌یشتن به‌رێگایه‌كی چاره‌سه‌ر و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی له‌ئێراندا، حكومه‌تی دیفاكتۆ له‌دیاسپۆڕاوه به‌ره‌و كوردستان ده‌گواسترێته‌وه. له‌و قۆناخه‌دا به‌سوودوه‌رگرتن لە میكانیزمی دێموكڕاتیك و تێپه‌ڕبوون له پڕۆسەیەکی دێمۆکڕاتیک و به‌بوونی سیستمێكی فره‌حیزبی، به‌ستێنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مان و دامه‌زراندنی حكومه‌تی نوێنه‌رایه‌تی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاماده‌ده‌كرێ. ناوی بزوتنەوە ماددەی یەکەم: ناوی بزوتنەوە، بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستانە ماددەی دووهەم: بنەمای فیکری‌و فەلسەفی بزوتنه‌وه‌لەسەرئەم خاڵانه‌ی خواره‌وه دامەزراوە: ١. ئازادیی و عەداڵەت ٢. کۆمارییەت و ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك ٣. گه‌شه‌سه‌ندن و ئاڵوگۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. ٤. ئاشتی و ئاسایش ماددەی سێهەم: ستڕاتیژی و ئامانجی بزووتنەوە ١. هەۆلدان بۆ خوڵقاندنی یەکدەنگی و هاوده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر بناخه‌ی پاراستنی فره‌ڕه‌نگی كۆمه‌ڵگای كوردی، له خاڵه‌ستڕاتیژیه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌مانه . ئەکتیۆ کردنی تاکی کورد و ئاشناكردنی تاك و كۆی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ باوه‌ڕه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و گه‌یشتن بە بیر و هزری نه‌ته‌وه‌یی له‌رێكار و میكانیزمه‌كانی گه‌یشتن به‌ستڕاتیژی به‌ئه‌ژمار دێن. ٢. سیاسەتی وه‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و سه‌رله‌نوێ خوێندنه‌وه‌ی مانا و هه‌وێنی نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵگا. بۆ سه‌ر خستنی ئه‌و سیاسه‌ته‌چەسپاندنی ئەسلی هاریکاری نێوان لایەنه‌كان به‌مه‌رجی كاریگه‌ر ده‌ژمێردرێ. وه‌گه‌ڕخستنی هێز و وزه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌پێناوی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی. ٣. سیاسەتی نەتەوەیی، سەرەڕای بوونی وزه‌و هێزی چەسپاندنی شوناس و ناسنامه‌ی نەتەوەیی له‌رۆژهەڵاتی كوردستان، له‌به‌رچاوته‌نگی و سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌خۆده‌بوێرێ. بزوتنه‌وه‌تێده‌كۆشی بڵاوكه‌ره‌وه‌و هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌گونجان بێ. په‌یامێك، كه له‌درێژخایه‌ندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆر پرسی دیكه‌ی ناوچه‌سوودی ده‌بێ. ٤. سیاسەتی نه‌ته‌وه‌سازی و پشتگیری‌کردن، له توێژینەوە و په‌ره‌پێدانی زانست و زانیاری و پاڵپشتی كردنی گه‌نجینه‌و بواره‌ئه‌رێنیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد،به‌شێك له سیاسه‌تی بزوتنه‌وه‌كه‌مانه. ٥. ، دەستەبەرکردنی بوونی مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌رۆژهەڵاتی كوردستان به‌ئامانجی بزوتنه‌وه‌پێناسه‌ده‌كرێ. ئه‌و مافه‌له‌سه‌ر بنچینه‌و بناخه‌ی “مافی دیاریكردنی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لان لە شکلی موومکینی خۆێدا” و له‌چوارچێوه‌ی هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌م چه‌قده‌به‌ست ( مەبەست لە شکڵی موومکین و گونجاوی مافی‌دیاریکردنی چارەنووس قۆستنەوەی دەرفەت و هه‌لومه‌رجی گونجاوه، کە رەخسێنەری دەستەبەربوونی مافی چاره‌ی خۆنووسین له‌یه‌كێك له‌شێوازه‌كاندا ده‌بێ. ئه‌و چوار شێوازه‌بریتین له لە: ١.خودگەردانی. ٢.ئوتۆنۆمی. ٣.فێدراڵی. ٤. سەربەخۆیی). ماددەی چوارەم: پێکهاتەی رایه‌ڵكه‌یی بزووتنەوە رێکخستنی بزووتنەوە لە شیوازی پێکهاتەی رایه‌ڵكه‌ی کۆمەلایەتیه(شبکە اجتماعی). بزوتنەوە لە قه‌واره‌ی سانتریاڵیزم سوود وه‌رناگرێ و خاوەن پێکهاتەیەکی کراوە و ئاسۆیی دەبێت. بزوتنه‌وه‌هه‌وڵده‌دا له‌رێگای سوودوەرگرتن لە کۆد و ژماره‌ی دیاریکراو، هه‌موو پێكهاته‌كانی بزوتنه‌وه پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه. پێکهاتەی رایه‌ڵكه‌ی کۆمەڵایەتی (نیزام و سیستمی کۆمەڵایەتی خاوەن قه‌واره‌ی رایه‌ڵكه‌یی)، لەسەر ئاستی پێكگه‌یاندنی پێكهاته‌و رێكخستنه‌كانی بزوتنه‌وه له‌نیزامی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و ئۆتۆنۆم كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. بزووتنەوە خاوەن قه‌واره‌ی لامەرکەزییە، كه گشت لایەن و پێكهاته‌كانی بزووتنەوە،کە بریتین لە شوورا و کۆمیتەکان له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتیی بزوتنه‌وه‌دا خاوه‌ن بڕیارن. چالاکوانانی شووراگەلی بزوتنه‌وه‌كه‌مان له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریدا ده‌توانن، له‌رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ئه‌ندام بن. بزوتنەوە خاوەنی شوورای هاۆئاهەنگی و رێكخستن و به‌ڕێوه‌به‌رییه، كه لەبواری رێکخستن و هاۆئاهەنگ کردنی ریتمی کار و تێکۆشانی نیهادگەلی پەێوەست بە بزووتنەوەدا چالاکی دەنوێنێ، و لەم راستایەدا ئەرکی چاوه‌دێری كردنی تێكۆشانی گشتیی چالاکوانانی بزووتنەوە ئەنجامدەدات، ئەم شوورایە وەک خاڵی پێوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كانی بزوتنه‌وه رۆل دەگێرێت و لە به‌ره‌وپێشبردنی سیاسه‌تی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌دا كار ده‌كا ماددەی پێنجەم: مێتۆد و شێوازی خەباتی بزووتنەوە لە پێناو دابینکردنی ئامانجی ستڕاتیژیکی بزووتنەوە خه‌باتی ئاشتیخوازانه و دوور له‌گرژی و رادیكاڵ، له‌مێتۆد و شێوازه‌كانی خەبات لە پێناوی دابین کردنی ئامانجی ستراتیژی بزوتنەوە به‌ئه‌ژمار دێ. ئۆرگانیزەکردنی خەباتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و نافەرمانی مەدەنی کە هەڵگری پەیامی مافخوازی و مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسین له‌شكڵ و شێوازی خه‌باتی بزوتنه‌وه‌كه‌مان ده‌بن. بزوتنەوە لە چوارچێوەی سیاسه‌تی “بەرگری رەوا” دا، مافی خۆ پاراستنی رەوا بۆخۆی ده‌پارێزێ. ئەگەر پەیامی ئاشتیخوازانە و مافخوازنەی بزوتنەوە لە لایەن نیزامی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه به‌توندوتیژی وڵام بدرێته‌وه، بزوتنه‌وه‌هێزی به‌رگری رێكده‌خات. لەوەها حالەتیکدا، بزوتنه‌وه‌كه‌مان لە پێناو پاراستنی جوڵانەوەی مافخوازی و رامكردنی نیزام، هێزی بەرگری نەتەوەیی (میلیشیای کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان) پێكدێنێ. خەبات لە پێناوی به‌ڕۆژكردنه‌وه‌و زیندوو كردنه‌وه‌ی کۆماری كوردستان لەگشت ئاست و گۆڕه‌پانه‌كاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێ. ئەم خەباتە بێگومان کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی دێته‌سه‌ر رێ. به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه به‌رامبه‌ر بە دوژمن و نه‌یاره ده‌ره‌كی و نێوخۆییه‌كان پێویستمان به‌یه‌كگرتوویی و هاوخه‌باتی هه‌یه. خەباتی ئه‌مجاره پێویستە له‌هه‌موو ئاست و بواره‌كاندا به‌ڕێوه‌بچێ. زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌رمایه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و خه‌باته‌به‌ئه‌ژمار دێن. ئەم خەباتە پێویستی بە هێز و وزه‌ی یەکگرتوو، چالاک و ئەکتیو له‌ئاستی تاك، كۆ و گروپه‌وه‌هه‌یه. ئەم پڕۆژەیە به‌ته‌نیا به‌خه‌باتی ده‌سته‌و ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌بژارده‌كانی كۆمه‌ڵگا سه‌رناكه‌وێ. مه‌رجی گه‌یشتن به‌ئامانجه ره‌واكانمان به‌شداربوونی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات و به‌رخۆدان دایه. كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بەخۆرێکخستن لە شوورا و ناوه‌ندی جۆراجۆر دا(شووراکانی: بنەماڵە، پیشه، ئایینی، توێژ، گوند و شار و ته‌نانه‌ت عه‌شیره‌خه‌باتگێڕه‌كانی كوردستان) ده‌توانن كاریگه‌ر و ئه‌كته‌ری جواڵانه‌وه‌یه‌كی به‌رین و ره‌وا بن. بەم‌چەشنە له‌ژێر ناوی جۆراوجۆردا و به‌هاوكاری بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، هه‌موو لایه‌ك وه‌ك ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی له‌پڕۆسه‌ی خه‌باتی رزگاریخوازنه‌دا به‌شدار ده‌بن. پرسی نه‌ته‌وه‌ی كورد مافی دیاری كردنی چاره‌نووسه، كه‌به‌گوێره‌ی سروشتی ژینگه‌و ژێرده‌سته‌بوونی خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌موومان ده‌گرێته‌وه. به‌شداریكردنی تێكڕایی كورده‌كان بە گوێرەی توانا و ئه‌گه‌ره‌كانی ژیانیان لەم پڕۆسەیەدا، به‌مه‌رجی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد پێناسه‌ده‌كرێ. جێبه‌جێ بوونی پرۆژەی ده‌سته‌به‌ربوونی مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و رزگاربوون له‌بنده‌ستی بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌ك ده‌كا. پڕاكتیزه‌كردنی بڕیار و ته‌نانه‌ت خه‌ونه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان گرێدراون به‌ئه‌رك و تێكۆشانی تێكڕاییمان. رێكخستن و دامه‌زراندنی شووراکان به‌سه‌ره‌تای كرداری نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌نرخێندرێن. مامۆستایانی ئایینی و قوتابخانه‌كان له‌ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و خه‌باته‌دان. ئه‌وان ده‌توانن مزگه‌وت و قوتابخانه‌كان بكه‌نه دوو ناوه‌ندی به‌هێز بۆ په‌ره‌پێدان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هزر و باوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی. پرسی گه‌ڕانه‌وه‌بۆ كۆمار و به‌ڕۆژكردنه‌وه‌ی كوردایه‌تی هیچ سنوورێكی نییه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا ده‌گونجێ. نه‌وه‌ی كۆن و خاوه‌ن تاقیكاری به‌سوودوه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌م، ئه‌زموون و زانیارییه‌كانی سه‌رده‌می كۆمار و ئامانجه‌پیرۆزه‌كانی ئه‌و قۆناخه‌له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بۆ نه‌وه‌ی تازه‌بگوازنه‌وه. له‌و رێگایه‌وه‌گیانێكی تازه‌به‌په‌یكه‌ری خه‌بات بۆ ده‌ستبه‌ركردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی و مافی بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی‌دا ده‌كرێته‌وه. ئاشناكردنی نه‌وه‌ی تازه‌له‌گه‌ڵ كۆمار و بیرۆكه‌ی رزگاریخوازی له‌ژێر تیشكی مێژووی دره‌وشاوی كۆماردا له‌ئه‌ركه‌گرینگ و پیرۆزه‌كانن. لاوان هێزی بەتوانا و خاوه‌ن هزری خوڵقاندن و ئاڵوگۆڕن. بوونی لاوان له‌رێچكه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژە نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه به‌مه‌كۆی كۆكردنه‌وه‌ی هێز و وزه‌ی كۆمه‌ڵگا پێناسه‌ده‌كرێ. لاوه‌كان به‌خۆرێكخستن و پێكهێنانی شوورا و كۆمیته‌ی تایبه‌ت له‌چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كۆماریخوازییدا ده‌بنه‌دینه‌مۆی به‌ره‌وپێشچوون و سه‌ركه‌وتن. ئه‌وان به‌تێكه‌ڵبوون و رێبه‌رایه‌تی كردنی خه‌باتی نه‌رێنی گه‌له‌كه‌مان دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا، گۆڕه‌پانی خه‌بات و تێكۆشان گه‌رم و گوڕتر ده‌كه‌ن. گرینگ ئه‌وه‌یه، لاوانی كورد به‌دوور له‌ده‌مارگرژی و له‌میكانیزمی گونجاو له‌سه‌ر چه‌سپاندنی مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌مان پێداگری بكه‌ن. داهاتوو و دواڕۆژ له ده‌ستی لاوه‌كانی ئه‌مڕۆ دایه. له‌روانگه‌ی كۆماری كوردستان لاوه‌كان به‌هێز و پێشمه‌رگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی دواڕۆژی كۆمه‌ڵگای كوردیی ده‌خه‌مڵێندران. تێڕوانینی گرینگی كۆمار له‌سه‌ر هێز و وه‌زه‌ی لاوان، هانده‌ری كۆماری كوردستان بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌لاوه‌كان به‌مه‌به‌ستی په‌روه‌رده‌كردن ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بكات. لە سایەی کۆماری جوانەمەرگدا، نه‌ته‌وه‌ی كورد خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك سیما و هێمای ناسراو و چه‌سپاوه. ئاماژه و هێمای ئه‌و سه‌مبول و ره‌مزانه، له‌هه‌وێنی په‌یامی بزوتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. یه‌كێك له‌و هێما گرینگ و خاوه‌ن بایه‌خانه ئاڵای سێ رەنگی کوردستانه. كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئاڵای کوردستان وەک هیمای نەتەوەیه‌ك، كه‌به دوای ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و هه‌مه‌جۆردا خاوه‌نی خه‌باتێكی دوور ودرێژه‌كارێكی شیاوه. به‌كارهێنانی ئه‌و ئاڵایه‌و دیاربوونی له‌ژیانی رۆژانه‌دا و له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك كه‌ئیمكانی هه‌یه، كاناڵێكی كارساز و كاریگه‌ر له‌پڕۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی به‌ئه‌ژمار دێ. ئەم دیارده‌یه لەپڕۆسەی کولتووری نه‌ته‌وه‌سازی و هه‌وێنكردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و زیندووكردنه‌وه‌ی ئامانج و باوه‌ڕه‌كانی كۆمار له‌نێو نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌گێڕێ. بێجگه‌له‌وه‌له‌په‌ره‌پێدانی كولتووری وشیاركردنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵی كۆمه‌ڵگای كوردیی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ده‌ور و نه‌خشی به‌رچاو ده‌گێڕێ. له‌ئه‌نجامدا نه‌یار و دۆسته‌كانمان زیاتر و چڕتر له‌گۆڕه‌پانی ژیانی رۆژانه‌دا ده‌بینن و ده‌بیستن، كه‌پرسی كورد ده‌بێته‌پرسی رۆژ و هه‌وڵدان بۆ شاردنه‌وه‌و سه‌ركوتكردن سوودێكی نییه. داڕشتنه‌وه‌یو پته‌وكردنی کو‌لتوور به‌کارێکی بنچینه‌ی ده‌ژمێردرێ. په‌ره‌پێدانی كولتووری خۆناسی و ماف ویستی له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ست و گیانی كوردایه‌تی كورده‌كاندا شوێندانه‌ر ده‌بێ. ئه‌گه‌ر پێكه‌وه قۆلی تێكۆشان لەپێناو پراكتیزه‌كردنی باوه‌ڕه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌ڵماڵین، بێگومان بەکەمترین خەسار و هه‌زینه گەورەترین بزوتنەوەی سەروەریسازی بۆ رۆژهەلاتی کوردستان دەستەبەر ده‌کەین. سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌رخستنی ئه‌و ئه‌ركه‌پیرۆزه‌دا كاریگه‌رن. له‌ئه‌گه‌ری ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌كته‌ری نه‌ته‌وه له گۆڕه‌پان و مه‌یدانی سه‌ره‌كی خه‌بات و به‌رخۆدان دا، ماف و ویسته‌كانمان ده‌سته‌به‌ر نابن. نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌بێ به‌كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ئه‌زموونی گه‌لانی سه‌ربه‌ست و ئازادی دنیا به‌و ئاكامه‌گه‌یشتبێ، كه‌خاك و مافی نه‌ته‌وه‌یی له‌گره‌وی داوكاری نه‌ته‌وه‌یه‌كدا مسۆگه‌ر ده‌بن. با بۆ ده‌سپتێكی وه‌رزی نوێ له‌تێكۆشان ئایین و زانست ببنه‌پاڵپشتی ناسنامه‌ی كوردان و به‌شێك له‌چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كه‌زۆردار و نه‌ته‌وه‌سه‌رده‌سته‌كان به‌شێواز و مێتۆدی جیاواز به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه هه‌وێنی بوون و هه‌رمانی لێ زه‌وت بكه‌ن. رزگاربوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌ركێكی به‌ردرێژ و گرانه، كه‌پێویستی به‌به‌ڵێن و به‌رپرسیاره‌تی تێكڕاییه. كورده‌كان به‌وانه‌وه‌رگرتن له‌پێشه‌وای خۆیان فێری بردنه سه‌ری وه‌فا و به‌ڵێن كراون. پێشه‌وایه‌ك كه‌به‌چوون بۆ سه‌رداری سێداره‌به‌كرده‌وه وه‌فای خۆی بۆ كۆماری كوردستان و هاوڵاتیانی نیشتمانی كۆمار ده‌ربڕی. پێشه‌وا یه‌كێك له‌و سه‌مبولانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده، كه‌وێنه‌ی له‌نێو كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌دا ده‌گمه‌نه. نه‌ته‌وه‌كه‌مان و نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌وانه‌وه‌رگرتن له‌خه‌باتی گه‌لانی دیكه‌و بوونی پێشوایه‌كی خۆبه‌ختكه‌ر ده‌توانن له‌ریزی گه‌لانی دیكه‌ی جیهاندا سه‌ربه‌رز راوه‌ستن. بۆ گوڕینی ئه‌و ژیانه‌و ئه‌و مێژوویه یه‌كگرتوویی له‌باوه‌ڕ و وته‌و كرداردا مه‌رجی سه‌ره‌كین. مافی چاره‌نووس له‌ئاكامی خه‌باتی تێكڕایی و به‌بوونی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ. گۆڕانی ئامانجدار و گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كان پێویستیان به‌ئه‌كته‌ر و هێزی هه‌ڵسووڕێنه‌ره. هه‌ره‌وه‌زی سیاسیی به‌ته‌نیا رێگاچاره‌ی پرسی كورد به‌ئه‌ژمار دێ و ته‌نیا ده‌رمانێكه، كه‌چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌ردرێژی ژێرده‌ستیی و چه‌وسانه‌وه‌ده‌كا. وه‌لانانی دروشمی له‌نێوچوون و روخاندن لە به‌رنامه‌ی سیاسی بزووتنەوەدا بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌رێگای دیالۆگ ئاماده‌یه، له‌به‌ستێنێكی كراوه‌و مرۆڤانه‌دا داهێنه‌ری خه‌باتێكی تازه‌بێ. بە مەبەستی نێشاندانی سیمای ئاشتیخوازی و گەیاندنی پەیامی ره‌واو مافخوازانه له‌به‌رده‌م نه‌یار و دۆسته‌كانماندا دروشمی روخانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌به‌رنامه‌ی كاری سیاسیی بزوتنه‌وه‌دا ناگونجێنین. لەم كاته‌دا داوا لە هەموو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له‌گۆرەپانی خەبات ده‌كه‌ین، كه دروشمی روخانی كۆماری ئیسلامی لەپرۆگرامی سیاسی‌و ئه‌جیندای کار و چالاکیەکانیان وه‌لابنێن. به‌باوه‌ڕی ئێمه دروشمی روخان نەک هەر سەرئێشەی بۆ حیزب و لایه‌نه‌كان دروستکردوە، بەڵکوو هۆكارێك بوه بۆ سه‌ركو‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه. بوونی ئه‌و دروشمه‌هه‌لومه‌رجێكی خوڵقاندوه، كه‌بۆ رێژیم به‌رواڵه‌ت ره‌وا بووە كوردستان به‌شێوازێكی دڕندانه‌بخاته‌ژێر په‌لامار و هه‌ڕه‌شه. له‌كه‌ش و دۆخی كوردستاندا به‌رپرسانی رێژیم ته‌نانه‌ت له‌كوشتی خه‌ڵكی بێ‌دیفاع ده‌ستیان نه‌پاراستوه. له‌روانگه‌ی ئێمه ئه‌و دروشمه بۆته كۆسپ و ته‌گه‌ره‌له‌به‌رده‌م خه‌باتی مه‌ده‌نی و نه‌رێنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا. بزووتنەوەمان پێوایە دروشمی روخان دەگەڵ فەلسەفە و شێوازی خەباتی سیاسی و مەدەنی ناگونجێ. لەبەر تیشکی ئەم خوێندنەوە و لێكدانه‌وه‌یه‌دا بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان دروشمی روخانی نیزامی ئێران لە به‌رنامه‌ی سیاسی هەنووکەیی خۆیدا ناگونجێنێ. له‌پێناوی نه‌هێشتنی به‌هانه‌ی قه‌ڵغانی ئاسایش و ئه‌منییه‌تی له‌كوردستاندا، لابردنی دروشمی روخاندنی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌كارێكی ئه‌رێنی ده‌زانین. به‌مجۆره‌به‌هه‌موو لایه‌كمان به‌ستێنی سه‌رگرتن و په‌ره‌گرتنی خه‌باتی تێكڕایی و مه‌ده‌نی له‌شار و گونده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رینتر ده‌كه‌ین. له‌و رێگایه‌وه‌خه‌ڵكی زیاتر تێكه‌ڵ به‌خه‌بات ده‌بن و تێكۆشان له‌ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكدا ره‌نگ ده‌داته‌وه. هەڵوێستی بزوتنەوە به‌رامبه‌ر به‌سیستمی حیزبیی و ئۆپۆزیسیۆنی کورد له رۆژهەڵاتی كوردستان بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، خۆی بە دژبه‌ر، جێگره‌وه و ئاڵترناتیڤی حیزب و رێکخراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نازانێ. هه‌موو لایه‌نه‌كان دۆست و هاوخه‌باتی ئێمه‌ن و بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌موویان به‌هاوكار پێناسه‌ده‌كه‌ین. لە سه‌ره‌تای راگه‌یاندن و ئاشكراكردنی تێكۆشان و كرده‌ی سیاسیی‌دا، دەستی دۆستی‌و هاوکاری بۆ لای سه‌رجه‌م حیزب و رێكخراوه‌كان درێژ ده‌كه‌ین. له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراندنی پێوه‌ندییه‌كی په‌ته‌و و هاوتا له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ته‌رە سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، بزوتنه‌وه‌كه‌مان هه‌نگاوی یه‌كه‌م هه‌ڵده‌گرێ. له‌ئاستی كوردستانی گه‌وره‌دا و له‌گه‌ڵ پارت و رێكخراوی پارچه‌كانی دیكه‌دا له‌پێوه‌ندی و هاوكاریدا ده‌بین، به‌ڵام قورسایی كار و تێكۆشان و پێوه‌ندییه‌كانمان له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه.بۆ سه‌رخستنی بیرۆكه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی رێكخراو و پارته‌سیاسییه‌كان ئاماده‌ی هاوكاری به‌كرده‌وه‌ین و له‌ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوانه ده‌بین، كه‌بۆ خوڵقاندنی به‌ستێنی تێكۆشانی هاوبه‌ش هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین. هەڵویستی بزوتنەوە سه‌باره‌ت به رەوتی خەباتی مەدەنی له‌نێوخۆی وڵات بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، لە چوارچێوەی ستڕاتیژی خوڵقاندنی هه‌لومه‌رج و ده‌سته‌به‌ربوونی سەروەری سیاسی و باوه‌ڕی قووڵ بە رێگاچاره‌ی سیاسی، شێوازی “خەباتی مەدەنی‌و نافەرمانی مەدەنی”، به گونجاوترین شێوازی خەبات بۆ ئێستای کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەزانێ. كه‌ڵوه‌رگرتن له مێتۆدی ئاماژه‌پێكراو به‌شێوه‌یه‌كی ئامانجدار و پلان بۆ داڕێژراو ده‌رفه‌ت و هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ دیالۆگی نێوان كورد و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ده‌خوڵقێنێ. بزوتنەوەكه‌مان دەسکەوتەکانی رەوتی هەنووکەیی خەباتی مەدەنی لە رۆژهەلاتی کوردستان به‌رز ده‌نرخێنه، به‌ڵام ئەم رەوتە توانا و وزه‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كوردی نییه. له‌روانگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه خه‌باتی ناسراو به‌مه‌ده‌نی پڕش و بڵاوه‌و به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كان ناتوانێ وڵامده‌ری پرسی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بێت. له‌ئه‌گه‌ری تێكه‌ڵبوونی ئه‌كته‌ره‌سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌بات به‌بزوتنه‌وه‌ی نێوخۆیی به‌ستێنی تێكۆشان ده‌گوڕێ و باڵی نه‌ته‌وه‌یی سوكانی ره‌وتی تێكۆشان به‌ده‌سته‌وه‌ده‌گرێ. بزوتنه‌وه‌له‌ژێر تیشكی لێكدانه‌وه و پێداچوونه‌وه له‌سه‌ر چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی نێوخۆیی خه‌ڵكی كوردستان، بۆ گواستنه‌وه‌ی داواكارییه‌كان بۆ ئاستی نه‌ته‌وه‌یی تێده‌كۆشێ. له‌ژێر چه‌تری تێكۆشان بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی مافی سه‌روه‌ری سیاسی و جوڵانه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌بۆ بنه‌مافیكریه‌كانی كۆماری كوردستاندا، ده‌رفه‌ت و هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه ره‌نگاوڕه‌نگه‌كانی دیكه دێته‌كایه‌وه. . هەڵویستی بزوتنەوە بەرامبەر بە جوڵانەوەی سەوزی ئێران و مەلملانه‌ی نێوان دوو باڵی فه‌رمانڕه‌وای کۆماری ئسلامی ئێران ئه‌گه‌رچی بزوتنه‌وه‌ی سه‌ۆز به‌ره‌و كزی چووه، بەڵام به‌ته‌واوه‌تی له‌په‌لوپۆ نه‌كه‌وتوه. بزوتنەوی سه‌وز درێژەی ئه‌و زنجیره بزوتنه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیانه‌یه، کە ره‌گ و ریشه‌ی بۆ سەردەمی شۆرشی مەشرووتە دەگەرێتەوە. بزوتنه‌وه‌ی ناوبراو خاوه‌نی گووتار و په‌یامێكی چه‌ند لایه‌نه‌یه، به‌ڵام ده‌كرێ وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌کی لیبراڵ دێمۆکڕاتیک پێناسه بکرێت. زۆربه‌ی داواكاری و ویسته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له بیرۆکه‌ی لیبراڵیستی دا جێده‌كرێنه‌وه. له‌و باره‌وه ده‌كرێ ئاماژه‌به مافه سرووشتیه‌كانی وه‌ك: مافی ژیان، ئازادی، خاوه‌نایه‌تی, پاراستنی مافی هاووڵاتیه‌تی،سه‌ركه‌وتنی كه‌رتی تایبه‌تی به‌سه‌ر گشتیی و هتد بكه‌ین، كه هه‌وێنی باوه‌ڕی لیبراڵیزم پێکدێنن. نێوه‌رۆك و هه‌وێنی داخوازییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز و لایه‌نگرانی ئه‌و ره‌وته به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی له گه‌ڵ بنه‌ماكانی لیبراڵیزم ده‌گونجێن. داخوازی و داواكارییه‌كان له‌ئاستێكی گشتیدا بریتین له ئازادی ، بوونی ئه‌گه‌ر و مافی وه‌ك یه‌ك بۆ به‌شداربوون له‌پڕۆسه‌ی سیاسی، ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك، دابه‌شکر‌دنی ده‌سه‌ڵات و هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی یاسا. به‌باوه‌ڕی ئێمه بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له‌گەڵ ئەوەشدا کە خاوەنی تایبەتمەندی لیبراڵدێمۆکڕاتیکە، بەڵام ناكرێ به جوڵانەوەیەکی خۆڕسك پێناسه بكرێ. بزوتنه‌وه‌ی ئاماژه‌پێكراو هه‌ڵگری پاشخانێكی مێژووییه، که لە سەردەمی مەشرووتە تاکوو ئه‌مڕۆ به‌تێكه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵ كولتوور و داب و نه‌ریتی ئێرانی و سوننه‌تی داڕشتنی سیاسه‌ت له‌ئێراندا جۆشكراوه. ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه هه‌ڵقوڵاوی لیبراڵیزمی دۆکتریناله،كه جۆره‌کولتوورێكی سیاسی به‌رهه‌م هێناوه. ئه‌و کولتوورە به‌خوڵقاندنی به‌ستێنی گونجاو له‌سه‌ر پێكهاته‌و نێوه‌رۆكی لیبڕاڵیزمی دێموكراتی ئێرانی (لیبراڵی، نه‌ته‌وه‌یی ئایینی و چه‌پی مام ناوه‌نده‌ی) كاریگه‌ری هه‌بوه. بزوتنەوەی کۆماریخوازی له‌سه‌ر ئه‌وباوه‌ڕه‌یه،كه رێبه‌ڕانی به‌ناو بزوتنه‌وه له‌هه‌وڵدان، كه ره‌وتی جوڵانه‌وه به‌رو گوتاری سه‌رده‌می ساڵانی سه‌ره‌تای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران بەرنه‌وە. ئه‌وان به‌هێنانه‌گۆڕ و زه‌قكردنه‌وه‌ی ره‌وتی به‌ناو” په‌یڕه‌وانی خه‌تی ئیمام خومه‌ینی ” ، كه‌گۆیا له‌لایه‌ن پاوانخوازانه‌وه له‌بیركراوه، رووكار و هێڵه سه‌ره‌كی و ستراتیژییه‌كانی خۆیان بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا كرد. به‌باوه‌ڕی بزوتنه‌وه‌كه‌مان جوڵانەوەی سەوزی ئێرانی به هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه‌ئاماژه‌یان پێكرا،ره‌نگه‌شایانی پشتیوانی كردن بێت. هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و جۆره‌پاڵپشتی كردنه، سیما و تایبه‌تمه‌ندی لێبراڵدێموكڕاتیكه. جێگای سه‌رنجه، كه بزوتنه‌وه‌ی کورد وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی میللی‌دێمۆکڕاتیک خاوه‌ن ناسنامه‌ی دیار و پاشخانێكی نه‌ته‌وه‌ییه. بزوتنه‌وه‌ی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌دیار و گرینگه، پێویسته له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا ناسنامه‌و هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت به‌خۆی بپارێزێ. بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان به‌مافی خۆی ده‌زانێ، کە له‌ژێر دروشمی “هه‌موو پێكه‌وه‌به‌ره‌وه‌چه‌سپاندنی بنه‌مای ده‌سته‌به‌ربوونی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری سیاسیی نه‌ته‌وه‌كه‌مان” وه‌ك جێگره‌وه‌و ئاڵترناتیڤی جوڵانەوەی سەوزی ئێرانی خۆی پێناسه‌بكات. له‌تێڕوانینی بزوتنه‌وه‌ی کۆماریخوازه‌وه سەرانی جوڵانەوەی سه‌وزی ئێران، خوازیاری ئاڵوگۆر له چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ره‌تی ئێراندان. به‌واتایه‌كی دیكه ئه‌وان باسێك له‌روخان و ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی ناكه‌ن. گۆڕانی ئه‌وان له‌پێناوی مانه‌وه‌ی نیزام و هێشتنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئێران له‌شكڵ و فۆرمی هه‌نووكه‌یی دایه. ئه‌وان به‌پشت به‌ستن به‌یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات هه‌وڵی پێكهێنانی ئاڵوگۆڕی رواڵه‌تی ده‌ده‌ن. دیارە کە له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌دا ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان رێبه‌رانی باڵی سه‌وز و ده‌سه‌ڵاتدا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ، به‌ڵام ئاڵوگۆڕێكی كاریگه‌ر و كارساز نایه‌ته‌كایه‌وه. نه‌ته‌وه‌ی كورد له رۆژهەڵاتی کوردستان ده‌بێ به‌پارێزه‌وه‌له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت بكا. تێکه‌ڵبوون به‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌مانای راگه‌یاندنی شه‌ڕ به‌رامبه‌ر به‌باڵی كۆنه‌پارێزی ده‌سه‌ڵاتداره، كه‌كورده‌كان له‌گه‌ڵ چاره‌نووسێكی نادیار رووبه‌ڕوو ده‌كا. بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له‌سه‌ره‌تاوه‌خاوه‌نی روانگه‌ی دیار و شه‌ففاف به‌رامبه‌ر به مافی گه‌لان و یه‌ك له‌وان نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌بووه. بێجگه له‌وه له‌به‌ر نادیاربوونی چاره‌نووسی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز، تێكه‌ڵبوونی كورده‌كان به‌و بزوتنه‌وه‌یه‌هه‌ڵگری دواڕۆژێكی روون نییه. بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، پەیامی سەرانی بزوتنەوەی سەوز سه‌باره‌ت به‌كورد و پرسی نه‌ته‌وه‌یی به‌بێ‌نێوه‌رۆك ده‌زانێ. هه‌رچه‌نده جوڵانەوەی سەوز هەڵگری هیچ پەیامێکی پۆزیتیڤ بۆ نەتەوەکەمان نییه،به‌ڵام ئێمه سیاسه‌تی دژایه‌تی كردن به‌رامبه‌ر به‌وان ناگرینه‌به‌ر. له‌داهاتوودا له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵوێست و روانگه‌كان سیاسه‌تی خۆمان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز دیاری ده‌كه‌ین. ئێمه په‌یام و گەڵاڵەی داخوازی ده‌سته‌به‌ربوونی ده‌سه‌ڵات و سەروەری سیاسیی نەتەوەكه‌مان بۆ نه‌یاره‌كانیش ره‌وانه‌ده‌كه‌ین (سەۆزەکان و باڵی ئوسوولگەرا). هەڵوێستی پشتگیری بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كێك له‌و دوو باڵە پێوه‌ندی به‌هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی به‌فه‌رمی ناسینی رەوایی گەڵاڵەی ده‌سته‌به‌ربوونی سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نەتەوەكه‌مانه‌وه هەیە. به‌واتایه‌كی دیكه، بزوتنەوەكه‌مان پشیوانی له‌و باڵه ده‌كا، كه‌به‌شێوه‌ی فه‌رمی ئاماده‌یه، ره‌وایی و به‌رحه‌قی مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد قبوڵ بكات. شووڕای هاوئاهەنگی بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان سایتی بزووتنەوە: www.komarixwaz.com ئێمێل بۆ پەێوەندی و رەوانەکردنی رەخنە، تێبینی، پێشنیار، وە یان پێوەست بوونتان بە بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان :
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||